پژاك یادی شەهیدان شاهو دجلە و سەیوان بێستونی کردەوە

پژاک لە ٢٤مین ساڵی شەهیبوونیاندا یادی شەهیدان زاهد حەسامی (شاهۆ دجلە) و محەمەد عەلی سەیدی (سەیران بێستون) کردەوە کە ساڵی ٢٠٠٦ لە دۆڵی زاپ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکران.

 

راگەیەنراوەکەی كۆمیتەی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان بەم شێوەیەیە:

"بیست و چواری حۆزەیران، شانزەهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی"زاهد حەسامی"ناسراو بە"شاهۆ دجلە" و "محەمەد عەلی سەیدی"، ناسراو بە"سەیوان بیستوون"ە كە هەر دوو پێشەنگی بزوتنەوەی ئاپۆین لەرۆژهەڵاتی كوردستان. بۆیەش لەكەسایەتی هەر دوو هەڤاڵی شەهید و پێشەنگی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان، هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی كوردستان كە لەمانگی حۆزەیراندا گیانیان بەختكردوە، بەبیردێنێنەوە.

شەهید محەمەد عەلی سەیدی، ناسراو بە سەیوان بیستون كە لەساڵی ١٩٨١دا لەشاری كرماشان لەهەرێمی جۆامێران و قارەمانان و بنەماڵەیەكی وڵاتپارێز لەدایكبووە. هەڤاڵ سەیوان لەسەرەتای لاویەتیەوە هەست بە رەوشی خراپی گەلەكەی و كە كۆمەڵگەكەی دەكا لەژێر چەپۆكی رژێمی داگیركەری ئێراندایە. بۆیەش هەمیشە لەگەڕاندا دەبێت بۆ دۆزینەوەی رێگەی تێكۆشان و رزگاری لەژێردەستەبوون و داگیركەری. دوای ناسینی لەگەڵ بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كورد و هزری رێبەر ئاپۆدا لەساڵی ١٩٩٨ بەشداری ریزەكانی تێكۆشانی ئازادیخوازی دەبێت. ساڵی ١٩٩٩ بەمۆڕال و ورەیەكی بەرزی شۆڕشگێڕی و بێ وێنەوە، بۆ بەرەو دان بەتێكۆشان دەچێتە گۆڕەپانی باكوری كوردستانەوە. شەهید سەیوان تێكۆشەرێكی پێداگر، دڵنزم و لەخۆبردوو بوو و لەهەر هەلومەرجێكدا ئەركە شۆڕشگێڕیەكەی بەباشترین شێوە جێبەجێ دەكات. لەزۆرێك لەگۆڕەپانەكانی تێكۆشان و ناوچەكانی كوردستاندا كردەیەكی سەرەكەوتوو و بەكاریگەری لەخۆی بەجێ دەهێڵا. ئەم تێكۆشەرە گەنج و شەڕكەرە ماندوونەناسە، ساڵی ٢٠٠٦ لەپێكدادان لەگەڵ هێزە داگیركەرەكانی دەوڵەتی فاشیستی توركدا لەدۆڵی زاپ، دوای چەندین رۆژ تێكۆشان و بەرخۆدان دەگاتە كاروانی شەهیدان.

شەهید زاهد حەسامی، ناسراو بەشاهۆ دجلە لەساڵی ١٩٨٠ لەشاری جوانڕۆ لەدایكبووە. هەڤاڵ شاهۆ یەكێك لەگەنجە وڵاتپارێز و خۆنەویستەكانی هەرێمی جوانرۆ بوو كە دوای پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی رێبەر ئاپۆ لەساڵی ١٩٩٩ لەكاتی سەرهەڵدانی شكۆمەندانەی گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان، رۆڵی پێشەنگایەتی لەئەستۆ دەگرێت. شەهید شاهۆ لەچوارچێوەی بەرزكردنەوەی ئاستی تێكۆشان و بەرخۆدان هەر ئەو ساڵە بەشداری ریزەكانی گەریلا دەبێت.

شەهید شاهۆ گەنجێكی رۆشنبیر و ئافرێنەر بوو كە بیریەكی قووڵی لەهزرو بیرۆكەكانی رێبەر ئاپۆی هەبوو و بەبێ وەستان هەمیشە هەوڵی كردەیی كردنی بیرۆكەكانی رێبەرایەتی بوو. لەزۆرێك لەگۆڕەپانەكانی كاروخەباتدا بەتایبەتی لەگۆڕەپانی خەباتی راگەیاندنی و كاروباری رۆژنامەوانیدا ئەركی پێشەنگایەتی لەئەستۆ گرت و بەشێوەیەكی چالاك ئەركەكانی رادەپەڕاند. شەهید شاهۆ یەكێك لە كەسایەتیە یەكەمەكانی كاروباری راگەیاندنی پەژاك بوو. شەهید شاهۆ لەزۆرێك لەبڵاوكراوەكانی رێكخستندا بەشێوەیەكی ئاكتیڤ كە تا ئێستاكەش شوێن پەنجەی دیارە كاروخەباتی بەرێوە بردوە. شەهید شاهۆ كەساەیتی رشنبیر، رۆژنامەوان و شۆڕشگێڕێكی ئاپۆیی بوو كە بەهۆی جددی بوونی لەكاروخەباتدا چەندین جار لەلایەن حیزب و هەڤاڵانیەوە رێزی لێدەگیرا.

هەڤاڵ شاهۆ لەساڵی ٢٠٠٦ لەئەنجامی پێكدادان لەگەڵ ئەرتەشی داگیركەری توركدا لەدۆڵی زاپ دوای چەندین رۆژ بەرخۆدان و خۆڕاگری مێژوویی، گەیشتە كاروانی شەهیدان.

هەر دوو شەهیدی قارەمان و پێشەنگ و هەموو ئەو شەهیدانەی لەمانگی حۆزەیراندا گەیشتوونەتە كاروانی شەهیدان بەبیردێنێتەوە و سۆز و بەڵێنی بەردەوامی بەئامانج وتێكۆشانەكەیان دووپات دەکەینەوە و داوا لەگەلە وڵاتپارێزەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان بەتایبەتی گەنجان و ژنان دەکەین کە بەشێوەی جیاواز یادی شەهیدان بەرز رابگرن و خاوەنداری لەدەستكەوتەكانیان بكەن."

ف.ق