قەرەسوو: سیستمی ئیمراڵی نەک هەر کورد، هەموو هێزەکانی دیموکراسی کردووەتە ئامانج-٢

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسوو رایگەیاند گۆشەگیری و کردەوەی نایاسایی کە لە ئیمراڵی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت، تەنیا لە دژی کورد نییە، بەڵکوو لە دژی سەرجەم هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیایە.

مستەفا قەرەسو لە بەرنامەی تایبەتی مەدیا خەبەردا قسەی کرد و سەرنجی راکێشا بۆ سەر سیاسەتەکانی گۆشەگیر دژوار لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

قەرەسو باسی لەوەکرد کە سیستمی ئیمراڵی بناغەی نایاسایی و نادادپەروەرییە لە تورکیا و وتی، "کێ لە تورکیا باس لە یاسا و دادپەروەری بکات، دەبێت سەرچاوەکەی بزانێت. دەبێت تا سەرچاوەکەی بەدوایدا بچێت. سەرچاوەی هەموو کردەوەی نایاسایی و ناڕەوا لە تورکیا سیستمی ئیمراڵییە".

قەرەسو هێمای بۆ ئەوەکرد کە لە تورکیا دەستووری هەمیشەیی و پەیماننامە نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکرێن و وتی، بە بێ تێکۆشان بەرامبەر گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی و تا ئەو بابەتە دەستنیشان نەکرێت، مرۆڤ ناتوانێت لە تورکیا دژی کردەوەی نایاسایی و نادادپەروەری تێکۆشانێکی راست و باش ئەنجام بدات.

قەرەسو وتی، "ئەگەر ئێمە بڵێن لادان لە یاسا، نادادپەروەری، ئێمە لەو رووەوە لەناخەوە بین، دەبێت لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵیش هەڵوێست وەربگرین، ئەمە کارە راستەکەیە".

پوختەی بەشی دووەمی هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسوو بەم جۆرەیە:

تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان راستییەکان لە بیردەبەنەوە

دۆخی کوردان وەک ٥٠ ساڵ پش ئێستا نییە، هێزی سیاسی هەیە، ئایدۆلۆژی هەیە، سیاسەتی هەیە، ئەزمونی هەیە، مێژووی هەیە. ئەو کاتەی دەستمان پێکرد جیاوازبوو. تێکۆشانەکەمان ناسنامە و هەبوونی خۆی و هێزی تێکۆشانی خۆی هێنایە ئاراوە ئێستاش لەگەڵ گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تێکۆشانی هاوبەشدان و دەیانەوێت کوردان ئازاد بکەن. ئەم سیاسەتەی رێبەر ئاپۆ لە هەر چوار پارچەی کوردستان لەلایەن گەلی کوردەوە قەبوڵ کراوە، ئەمە راستیە.

بەراستی لە کەشی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان وەک ئەوەی رابردوو لە بیر ببرێتەوە، راستی لەبیردەبرێتەوە. لەم ساتەدا ئەوەی دەوترێت وەک راستی دادەنرێت. کاریگەرییەکی بەم جۆرەی هەیە. بزوتنەوەی دیموکراتیکی کورد خاوەنی تێکۆشانی دەیان ساڵەیە. ئەو هەمووە قوربانی داوە لە پێناو ئازادی گەلی کورد. هەدەپەش کۆڵەکەیەکی سەرەکی بزوتنەوەی سیاسی کوردانە، بەڵام مشتومڕ لە بارەی هەدەپەوە دەکرێت. ئەمەش بەو واتایەدا کە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان مێشکەکان بەتاڵ و پوچەڵ دەکەنەوە، تا ئەو رادەیەی نەتوانن بیربکەنەوە.

لەم رووەوە تەنانەت راگەیاندنی ئازاد و راگەیاندنی جێگرەوەش کەوتە ژێر کاریگەری ئەوان. گوێ بۆ ئەوانیس دەگرین، ئەوانیش بۆ تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان قسە دەکەن. ئەوانیش ناتوانن بیر بکەنەوە. لە ژێر بۆردومان تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا ئەوانیش ناتوانن بیر بکەنەوە.

دەیانەوێت دەستوورێکی هەمیشەیی فاشیستیانەتر لەوەی ١٢ی ئەیلول ئامادە بکەن

بۆجی سەرەتا گۆڕینی دەستووری هەمیشەیی پێویستە؟ وەک شەڕێکی تایبەت دەیبینم. بەڵام تەنیا شەڕی تایبەتیش نییە، هاوکات بە دامەزراوەیی کردنی فاشیزمە، هەوڵ دەدەن چوارچێوەیەکی یاسایی پێببەخشن.ئێستا بە گوێرەی بنەماکان هەڵسوکەوت ناکەن، بە گوێرەی یاسای و ماف ناجوڵێنەوە، هەموو جۆرە ستەمێک دەکەن، ئەوانە دەخەنە ناو دەستووری هەمیشەییەوە.

لە دەستوری هەمیشەیی ١٢ی ئەیلولدا "هەڵاوێرد" هەبوو، تەنیا بە زیادکردنی ئەم "هەڵاوێردانە" دەیانەوێت یاسایەکی هەمیشەیی بەتەواوەتی فاسیستانە دابڕێژنەوە. چ دەستورێکی هەمیشەیی ساز دەکەن؟ هیچ بوارێکی دیموکراتیک بوونی نییە، گوشار دەخەنە سەر هەمووشت، هەموو کەس وەک ناپاک و داردەست رادەگەیەنن، لە وەها دۆخێکدا ئەگەر باس لە هەموارکردنەوەی دەستوور بکرێت، بەواتای هەنگاونانە بەرەو دەستورێکی دواکەوتوانەتر لەوەی ١٢ی ئەیلول بە جۆرێک هەوڵ دەدەن قسەکانی خۆیان بەسەر مرۆڤەکاندا بسەپێنن.

دەستوری هەمیشەیی ١٢ی ئەیلولیش بەو جۆرە نەبوو. ئەوان هەندێک لە ئامادەکارانی دەستووریان کۆکردەوە، هەندێک نیگەرانیان ئەوەبوو کە سەرنج بدەنە سەر دنیا، سەرنج بدەنە کەسانی دیکە، بەڵام لەلای ئەمان ئەو نیگەرانیەشیان نییە، نابێت کەس ببێتە کەرەستەی ئەمە.

شۆڕشگێڕەکان دەبێت دەستوری هەمیشەیی خۆیان پێشکەش بە کۆمەڵگا بکەن

با لەنێو خۆیاندا گفتوگۆ بکەن. سیاسەتی دیموکراتیک، شۆڕشگێڕ، دیموکراتەکان دەبێت دەستووری هەمیشەیی خۆیان پێشکەش بە کۆمەڵگا بکەن. با بڵێن دەستەری هەمیشەیی ئێمە بەم جۆرەیە، دەستووری هەمیشەیی جێگرەوەی ئێمە بەم شێوەیە.

پێشتریش لە رێگەی هێزە دیموکراتیکەکانەوە پڕۆژەی هەمواری دەستووری هەمیشەیی ئامادەکرابوو. با بڵێن ئەوە دەستووری ئێمەیە. یان نا با لەگەڵ ئەواندا نەکەونە مشتوومڕ لە سەر دەستووری هەمیشەیی، با نەچنە لیژنەکانیانەوە و رەوایەتی پێنەدەن. ئەمە گەمە و پیلانە، لە بنەڕەتدا شەڕی تایبەتە و لەم رێگەوە دەیەوێت رەوایەتی بە خۆی بدات. لە بەرامبەر دەستووری هەمیشەیی ١٢ی ئەیلولدا کاردانەوەی زۆر نیشاندرا و لە ساڵانی ١٩٩٠ەوە بیرۆکەی هەمواری دەستووری هەمیشەیی ١٢ی ئەیلول گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. بابەتێکی لەو جۆرە بوونی هەبوو، خۆی لە خۆیدا ئەوەیان بۆخۆیان قۆستەوە، لەبەر ئەوەی ئیرادە و خواست بۆ گۆڕینی دەستوری هەمیشەیی لە کۆمەڵگادا بەهێزە. ئەو ئیرادەیەش شۆڕشگێڕەکان، ئێمە و هێزە دیموکراسییەکان ئافراندمان. بەڵام ئێستا هێزە فاشیستیەکان هەوڵ دەدەن سود لەوە وەربگرن. نابێت رێگە بەوە بدرێت. راستە دەستوورێکی هەمیشەیی دیموکراتیک پێویستە، بەڵام ئەوان ئەمەیان پێناکرێت. دەبێت هەموو رێکخراوە مەدەنیەکان و دامەزراوە دیموکراتیکەکان بڵێن ئەمە دەستووری ئێمەیە.

دەبێت رێگری لە رووداوەکان وەک بسمل بگیرێت

رووداوەکانی وەک ئەوەی بسمل کۆتاییان هاتبوو، هەڵبەت لە رێکخستنی دیموکراتیکیش کاریگەری هەبووە لەو رووەوە. ئاشکرایە کە لەم بوارەدا لاوازی هەیە. دەبێت دامودەزگا رێکخراوەکان، کۆمەڵگا رێکخراوەکان و دامەزراوە دیموکراتیکەکان زیاتر ئاوڕ لەو کێشانە بدەنەوە و گرنگیان پێبدەن، بەر بەو کێشانە بگرن و چارەسەریان بکەن. بە دڵنیاییەوە دوای رووداوەکە دامەزراوە دیموکراتیکەکانی کورد، پەرلەمانتاران چوون و هەوڵیاندا. ئەوە بە رێزەوە هەڵدەسەنگێنین. پێویستە بوارێکی بەو جۆرە بڕەخسێنن تا رێگری لەو رووداوانە بکات. دەبێت بوار و هۆشمەندی ساز بکرێت، لەم رووەوە لاوازی هەیە.

هەموو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بە رێزەوە یادیان دەکەینەوە و سەرەخۆشیان لێدەکەین. دۆخێکی دژوارە و مایەی پەژارە و ئازارە. بەراستی نەدەبوو رووبدەن. ئێمە لەگەڵ وڵاتێکی گەورە لە شەڕداین، یەک لە وڵاتە گەورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە یەک لە وڵاتە گەورەکانە. ئاخۆ کاتێک مرۆڤ لە چوار پارچەی کوردستان وڵاتێکی بەمجۆرە شەڕ بکەن، مرۆڤ لەسەر پارچە زەوییەک یەکتر دەکوژن؟ لەبەرامبەر تێکۆشانێکی گەورەی بەم جۆرە دەکرێت هەڵوێستی بچوکی لەم جۆرە بوونی هەبێت؟ بەڵێ کەسێک دەتوانێت هەندێک سازش بکات. پارچەیەک زەوی کەمتر بێت چی روودەدات؟ یاخود چەند مەتر کەم بێت چی دەبێت؟ بەر لە ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ وامان دەگووت، پێشتر لە کوردستان لەپێناو مریشکێکدا مرۆڤ دەکوژران. بۆ یەک مەتر زەوی مرۆڤ دەکوژران. دەمانوت گوایە ئەوە کۆتاییهاتووە. ئێستا کاتێک ئەمە روودەدات زۆر خەمگین دەبین. دەبێت کۆمەڵگا بیر لەو شتانە بکاتەوە. دەبێت کۆمەڵگای رێکخراو پەیوەندی بەو لایەنانەوە بکەن. هەندێک خاوەن بیرکردنەوەی هەڵەن. یان لانیکەم بیرکردنەوەیان زۆر راست نییە. ئەگەر ریش سپی هەبن با بچن رێوشێن بگرنەبەر. دەبێت زانیاری لەبارەی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگاوە بەدەست بهێندرێت، لە چ شار و ناوچەیەکی کوردستان بابەتی لەو جۆرە هەبێت دەبێت بچن و دەستوەردان بکەن و چارەسەری بکەن. بەم بۆنەوە جارێکیتر هەموان بۆ وشیاری و رەفتاری لۆژیکی بانگ دەکەم. ئەو بنەماڵانە بانگهێشت دەکەم بۆ هەڵسوکەوتی ژیرانە، لانیکەم بۆ رێزگرتن لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، دەبێت هەموان لە پێناو ئاشتی و هەمیش لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی رووداوە لەو چەشنە بکەونە خۆ و هەنگاو بنێن".

هـ . ب