قەرەیلان: بادینان دەبێتە گۆڕستانی سوپای تورک

فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل، موراد قەرەیلان: "لە چوار ساڵی ڕابردوودا ئیرادەی گەریلاکانی ئازادیی لەم بوارەدا بەهێزتر بووە. بادینان بۆ سوپای تورک، ڕژێمی ئاکەپە- مەهەپە و ئەرگەنەکۆن دەبێتە گۆڕستان."

موراد قەرەیلان

بەشی دووەمی چاوپێکەوتنی یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا لەگەڵ فەرماندەی بەریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل، موراد قەرەیلان، بەم شێوەیەیە:

ئێوە لای خۆتان، باسی قۆناغە گرنگەکانی ٩ ساڵی ڕابردووتان کردووە. ئەو ستراتیژە چۆنە و شەڕ و تاکتیکتان چۆن بەڕێوە برد؟

ئاسان نییە لێرەدا بە کورتی باسی شەری ٩ ساڵە بکەین، چونکە ئەم شەرە زۆر لایەنی جیاوازی هەیە. لە بنەڕەتدا ئەم پرۆسەیە لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ بە گۆشەگیریی ڕەها لە ئیمرالی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد، پاشان لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ بە هێرشی ئاسمانی بەرفراوان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە فەرمی شەڕ ڕاگەیەنرا. ڕووبەڕوو بوونەوەی سەرەتایی دژ بە هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەناوی "پلانی شکست" بە دروشمی خۆبەڕێوەبەری دێموکراتیک، لە هەندێک لە شارەکانی کوردستان بە بەرخۆدان دەستی پێکرد.

بەرخۆدانی شارەکان هێڵێکی ڕاست بوو، بەڵام پرۆسەیەک بوو کە بە شێوەیەکی گونجاو ئامادە نەکرابوو، میتۆدێکی تێرو تەسەل نەبوو، نە بەتەواوی سیاسی-کۆمەڵایەتی بوو، نە بەتەواوی سەربازی بوو، کەموکوڕی زۆری هەبوو. وەک پرۆسەیەکی قارەمانانە ڕوویدا کە پێشەنگەکانی بەرخۆدان، چیاگەر، خەباتکار، زەریان، محەممەد تونچ، ئاسیا یوکسەل، چەکۆ چاتاک، ئیسلام گەڤەر و ڕووکەن هۆسەری مۆرکی خۆیان لەسەر دانا. ئەم بەرخۆدانە کە بۆ ماوەی ١٠ مانگ بەردەوام بوو، وەڵامێکی سەرەتایی بوو بۆ 'پلانی شکست'، بەڵام نەگەیشتە ئامانجی کۆتایی. ڕۆحی بەرخۆدانی لە دژی هێرشەکان خوڵقاند و هێڵی بەرخۆدانی پێناسە کرد.

ساڵێک دواتر، ساڵی ٢٠١٦ لە مێژووی تێکۆشانماندا ساڵی فیدایی بوون پێشکەوت. لە ئەنقەرە، ئەستەنبوڵ، قایسەری، جزیرە و شەمزینان، چالاکی بەرفراوانی فیدایی، گەورە و زۆر گرنگ لە زۆربەی ناوچەکاندا بەڕێوە چوو. ژمارەی چالاکییە فیداییە سەرکەوتووەکان ٢٧ چالاکیی بوو. لە هەمان کاتدا لە ساڵی٢٠١٥-٢٠١٦ شەڕێکی زۆر قورسی زەوینی لە هەرێمەکاندا ڕوویدا. لە بنەڕەتدا دوای هەوڵی کودەتای کۆنتڕۆڵکراو کە ناوەندەکانی فەتحوڵا گوڵەنی لەناوبرد، پرۆسەی هاوپەیمانێتی لەناو دەوڵەتدا تەواو بوو. بەتایبەتی لەگەڵ ڕاگەیاندنی یاسای باری نائاسایی دوای ئەم پرۆسەیە، حکومەتێکی شەڕ دامەزرا، بە دامەزراندنی هاوپەیمانی هێزەکان لەناو دەوڵەت، لەسەر بنەمای ئەو چەمکە هاوپەیمانێتییەکە قبوڵ کرا و دامەزرا و دەستبەجێ دەستیان بە جێبەجێ کردنی پلانەکانیان کرد.

بە دەستووری هێزە نێودەوڵەتییەکان و هەم لەسەر بنەمای رێککەوتن لەگەڵ داعشدا جەرابلوس لە٢٦ی ئابی ٢٠١٦ داگیرکرا. لەسەر ئەم بنەمایە، سوپای تورک بەشداری پرۆسەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. پاشان لە ٣١ی ئابی ٢٠١٦ هێرشێکی زەوینی بەرفراوان لە چەلێ بۆ ئەرتوش و لە باکووری هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامدرا. بەو بۆنەوە سەرۆک وەزیرانی ئەوکات بینالی یڵدریم کە هاتە چەلێ وتی: "ئەم شەڕە، شەڕی سەربەخۆیی تورکیایە". هەر لەو مەراسیمەدا یاشار گولەر سەرۆکی فەرماندەیی گشتی ئەوکات وتی: " ئەم شەڕە شەڕی مان و نەمانی تورکیایە" بەم شێوەیە دەوڵەتی تورک شەڕێکی بەرفراوانی لە دژی بزووتنەوەی ئاپۆی لە سەرانسەری ناوچەکەدا دەستی پێکرد.

لێرەدا لایەنی گرنگ ئەوەیە کە حکومەتی شەڕ، پشتگیری ناتۆی وەرگرتبوو. تەیب ئەردۆغان خۆی چوو بۆ ئەمریکا و چەند جار ویستی لە ئەمریکا درۆن بکڕێت. ئەمریکا نەیدا، بەڵام لە ڕێگەی ناتۆی گلادیۆوە چارەسەرێکی دۆزیەوە. پرۆگرامی نووسینی سیستەمی درۆن هەروەها پارچە یەدەکەکانی لە وڵاتانی بەشداری ناتۆ دابین کرد و لەتورکیادا کۆکرایەوە. بەم شێوەیە تورکیایان کردە خاوەنی سیستمی درۆن. ناتۆ نایەوێت سوپای تورک لە بەرامبەر گەریلاکان تێک بشکێت، لەناوبردنی گەریلاکان زیاتر لە بەرژەوەندی ئەواندایە، بۆیە بۆ ئەوەی هاوسەنگی شەڕ لە بەرژوەندی دەوڵەتی تورکدا بگۆڕن تەکنیکی درۆن-یان بۆ تورکیا فەراهەم کرد. هۆکاری سەرەکی ئەوەی هاوسەنگی هێزی گۆڕی ئەمە بوو.

پاشان شەڕ هەنگاو بە هەنگاو بەشێوەیەک ڕۆیشت کە لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکدا بوو. لە ٢٠١٧و ٢٠١٨، بەتایبەتی لە هەموو هەرێمەکانی باکوورەوە بەرخۆدانێکی مێژووی بەڕێوە چوو. لەو کاتەدا ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندە و هەڤاڵانی هێژامان شەهید بوون. لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ـەوە دەوڵەتی تورک بە تاکتیکی نوێ پرۆسەی داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستانی دەستپێکرد، سەرەتا لە خاکورکەوە دەستیان بە هەوڵدان کرد. پاشان لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨ هێرشی داگیرکاریی لە عەفرین و پاشان لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە سەریکانی-تل ئەبیەز لە سەر ئیزن و پشتیوانی هێزە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدرا. هەوڵە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک هەم لە باکوور و هەم لە ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی بەخۆدانێکی گەورە بۆەوە. هەروەها لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا کاردانەوەی لێکەوتەوە.

دەوڵەتی تورک پێیوابوو بۆ لاوازکردن و لەناوبردنی بزووتنەوەی گەریلا لە باکور و هەروەها داگیرکردنی ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی ئاسان دەتوانێت هێرش بکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کە ناوەندی فەرماندەیی تەڤگەری ئازادیی کوردستانە. پێیوابوو هەتا هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەناو نەبات ناتوانت لە هەرێمەکانی دیکە سەربکەوێت بۆیە پلانی هێرشی بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دانا. بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی هەولێر و بەغدای کرد. دوای وەرگرتنی پشتیوانی لە عێراق و پەدەکە، لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ وەک یەکەم هەنگاوی ئەم پلانە هێرشی کردە سەر گارێ. هەرچەندە هێرشەکا هەر لە سەرەتادا تێکشکا، بەڵام دەوڵەتی تورکیا لە پرۆسەکە نەکشایەوە. ئەمجارە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ هێرشێکی بەرفراوانی داگیرکاری بۆ سەر مەتینا و ئاڤاشین و بەشێک لە زاپ دەست پێکرد.

لە بەرامبەر ئەم پرۆسەی شەڕی سەرتاسەری دەوڵەتی تورک و هێرشەکانیدا بەردەوام گەڕان و بەدواداچوونەکانی ئێمە لە ڕۆژەڤدا بوو، لە پرۆسەی٢٠١٧-٢٠١٨دا لەسەر بنەمای پڕۆژەی نوژەنکردنەوە قووڵبوونەوە دەستی پێکرد، بۆ نۆژەنکردنەوەی تەواوی گەریلاکان و دروستکردنی ئاستی بەرزی گەریلایی کە بەسەر تەکنەلۆژیای سەردەم و چەکی وێرانکەردا تێپەڕێت. بەتایبەت لەسەر تاکتیکی خۆپاراستن لەتەکنەلۆژیای مۆدێرنی سەردەم لە هەرێمە ئازادەکاندا گۆڕانکاری دروستکرا. لەسەر ئەم بنەمایە؛

* سیستەمی تابوور، یەکینە و تیم بەتەواوی هەڵوەشایەوە کە بەمانای گۆڕانکاری بنەڕەتی و داهێنان بوو. لە جیاتی ئەوە، سیستەمی تیمی لەسەر بنەمای شارەزایی دروست کرا و بڕیاری شەڕی هەماهەنگی تیمی گەریلا گۆڕدرا.

٭ دژی شەڕێک کە پشت بە تەکنەلۆژیا دەبەستێت، شێوازی تیمی گەڕۆک کە لە مەیدانەکەدا بڵاوبووەتەوە و تاکتیکی شەڕی ژێرزەمینی کە تاکتیکی شەڕی تونێلەکان بوو دەست نیشانکرا و بەپێی هەندێک ئامادەکاری کە پێشتر کرابوون، ئەم تەکنیکە بۆ یەکەمجار لە گارێ لە ساڵی ٢٠٢١ بەکاردەهێنرا. لە ڕاستیدا ئێمە پێشتر بڕیارمان هەبوو بۆ بەکارهێنانی، بەڵام پێش هەموو شتێک دەبوو هێز بەکاربهێنین، پێویست بوو شەڕڤان و فەرماندەکان لەو تاکتیکەدا بە قانع بوون شارەزاییان بەدەست بهێنابا. ئەم پرۆسەیە بە تێپەڕبوونی کات لەناو ئێمەدا بڵاوبووەوە. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە دەبوو ئەم تاکتیکە شەڕە لە ساڵی ٢٠١٦دا جێبەجێ بکرایە، بەڵام بەو هۆکارانەی باسمان کرد، لە ساڵی ٢٠٢١ بە پێشەنگایەتی فەرماندەی قارەمانمان شۆڕش بەیتوشەباپ لە گارێ/سیانێ لە تونێلی بەرخۆدان بەکارهێنرا. دواتر ئەم هەنگاوە تەکنیکییە لە هەموو ناوچەکاندا بەکار هێنرا. بەرخۆدانەکانی شاخی سۆر، وەرخەلێ، مام ڕەشۆ و زندوورا کە لە هەمان ساڵدا قارەمانێتییان خوڵقاند، لەسەر ئەو بنەمایە بوو.

*لەم قۆناغەدا ئەو مەسەلەی کە بە گرنگتر دەبینرا، پەیوەندی بە هەڵسەنگاندنی ڕێبەر ئاپۆوە بوو کە دەیگوت: "گەورەترین تەکنیک خودی مرۆڤە" پەیوەست بە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەوە، جەخت لەسەر پەروەردە کرایەوە، بەتایبەت زیاتر جەخت لەسەر گەشەپێدان مرۆیی کرایەوە. لەناو هێزی گەریلادا، بە پشتبەستن بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی، شارەزایی بوون و پەرەپێدانی حەقیقەتی مرۆڤەکان قووڵبوونەوە و گرنگی بە فیدایی بوون درا. ئەمەش یەکێک بوو لە ئامانجە گرنگەکانی نۆژەنکردنەوەی کەسایەتیەکان.

لەسەر بنەمای ئەمەش هەنگاوی تاکتیکی پەرەی پێدرا و بە تێپەڕبوونی کات بە جێبەجێکردنی ستراتیژی پاراستنی ناوچە ئازادەکان لە بەرامبەر تەکنەلۆژیای مۆدێرن شێوەی وەرگرت. لە بنەڕەتی ئەم هەنگاوە تاکتیکییە و تەرخانکردنی چوار ساڵی تێکۆشانی کۆتاییدا سەلمێندرا کە بەم ستراتیژە تەنانەت پێشکەوتووترین سوپاکانیش دوەستێندرێن، واتە ڕوون بووەوە کە پاراستنی ناوچە ئازادەکان مومکینە و دەکرێت. چونکە ئێمە تەنها ڕاستییەکانی شەڕەکە ڕاپۆرت دەکەین، هەندێک ڕاستی ولایەنی شەڕەکانیش پیشانی ڕای گشتی نادرێت. لە ڕاستیدا ئەم تێکۆشانە چوار ساڵەیە بەتەواوی ڕێگری لە سوپای تورکیای کرد و شکستی پێهێنا. لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا سوپای تورکیا سەرەڕای هەموو تەکنیکی سەردەمیانە و پاڵپشتی ناتۆ و هاوکارییەکانی عێراق و پەدەکە و هاوبەشی بەردەوامی هەواڵگرییان، نەیتوانی دۆڵی زاپ داگیر بکەن. ئەمەش ئەنجامێکی گرنگە. بە هۆی ئەم هەنگاوە تاکتیکییەوە تێکۆشانی گەریلا بە ڕوونی سەلماندی کە دەتوانێت چی و چۆن بکات.

بەگوێرەی لێدوانی باڵە سەربازی و سیاسییەکانتان لەدوای ڕێککەوتنەکان لەگەڵ عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان واتە لە ٣ی تەمووزەوە جیاوازی لە چوارچێوەی هێرشە داگیرکەرەکاندا دروستبووە. لە 3ی تەمووزەوە چی گۆڕاوە؟ ئایا بۆردومانکردنی ژینگە و سیاسەتی چۆڵکردنی گوندەکان و بەئامانج گرتن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان زیادیکردووە؟ ئاستەنگی لە هێڵەکانی مەتینا، خاکورک و خنێرە و دابەزاندنی سەرباز و شەڕ لە شەکیف چەندە بووە؟

پاش ئەوەی دەوڵەتی تورک و عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان لە مانگی نیسان ڕێککەوتن، سوپای تورک هەمان جموجۆڵی لە باکوری کوردستان دەستپێکرد، پێشتر ڕێگا فەرمییەکان و دەروازە سنوورییەکان بە نهێنی و بەدزییەوە بەکار دەهاتن، بەڵام دوای ئەم ڕێککەوتنە هەموو ڕێگاکانیان بە ئاشکرا بەکار ‌هێنرا. سەرجەم ڕێگاکان به ڕووی سوپای تورکیادا کرایەوه دەروازەی سنووری کە پێی دەوترێت سەرزێر لە چەلێ کە چەند ساڵ لەمەوبەر بۆ مەبەستی بازرگانی کرایەوە، ئێستا بە تەواوی بۆ تێپەڕینی هێزە سەربازییەکان بەکار دەهێنرێت. لەم ڕووەشەوە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی دروست بووە.

سوپا دوای ٣ی تەمموز چەند هەنگاوێکی ناوە. هەموو ڕێگە فەرمییەکان لە چوارچێوەی ئەم هەنگاودا لەگەڵ پەدەکە بە هەماهەنگییەوە دەکرێت. وەک ئەوەی ڕەسمیەت بە هێرشە داگیرکارییەکان دراوە. پێش هاوکاری و هاوبەشی پەدەکە لەگەڵ تورکیا هەموو شتێک ڕوون نەبوو بەڵکو پێچەوانەی دەستووری عێراق بوو. بەڵام دوای ڕێککەوتنەکان، ئەمە بەیاسایی کرا. داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیش "شەرعیەتی" پێدرا. ئەمەش دەرفەتی ئەوەشی پێدا کە هەموو تەکنیکەکانی بە ئاسانی بەکار بهێنێت و بەربەستی کۆنکریتی و چەکی قورس، تانک و تۆپ لەو ڕێگایانەدا ئاودیوی باشووری کوردستانی بکات. هەروەها لە ڕووی سەربازییەوە لە ناوچەکە بڵاو بووەو بەرەو سەری مەتینا. لە هەندێک شوێن لە سەری مەتینا هەنگاوی داگیرکاری دەست پێکردووە. لە ڕاستیدا هەر لە مانگی نیسانەوە دەستی پێکرد، بەڵام لەگەڵ ٣ی تەمموز هەوڵەکانی زیاتر کرد. هەرچەندە هێرشەکان بۆ سەر شاخی بەهار سێ ساڵە پلانی بۆ داڕێژرابوو بەڵام نەیدەوێرا هێرش بکات. بەڵام ئەمجارە بە پشتیوانی پەدەکە و عێراق لە باشوورەوە ڕێگای ئامێدی و دێرەلۆکی بەکارهێنا و دەستی کرد بە هەوڵدان بۆ داگیرکردنی شاخی بەهار، بێگومان هەوڵ دەدات لەسەر بنەمای پشتیوانیە چالاکانەکانی پەدەکە پلانەکانی ئەنجام بدات. لە هەندێک شوێنی داگیرکراو سەربازیان جێگیر کردووە. هەموو ئەمانە بە پاڵپشتی هێزەکانی پەدەکە ئەنجامدراوە.

سوپای تورکیا تەنها هێزەکانی خۆی لە مەیدانەکەدا جێگیر ناکات. کاتێک هێزەکانیان بڵاوەپێدەکەن، دیاری دەکەن کە هێزەکانی پەدەکە کە پێیان دەوترێت پێشمەرگە لە کوێدا جێگیر بکرێن. واتە لە ڕێگەی ئەوانەوە بۆشاییەکان پڕ دەکاتەوە. هێزی بەناو سنووری عێراق، هاوشێوەی هێزەکانی پەدەکە، لە هەر شوێنێک بۆشایی هەبێت لەسەر داوای دەوڵەتی تورک جێگیر دەکرێن. هەندێک ناوچەی بەهێز لە مەیدانەکەدا هەن کە گەریلا دەتوانن لەوێ بەرخۆدان بکەن. دەوڵەتی تورک هێزی عێراقی یان پەدەکە لەو ناوچانە بڵاوە دەکاتەوە کە بۆ خۆی بە سەلامەت نازانێت و نایەوێت بچێتە ئەو شوێنانە. بەم شێوەیە ئەو هێزانەی یارمەتیدەرین فەرمانیان بەسەردا دەکات و هێرشە داگیرکارییەکانی بە ئاسانی بەڕێوە دەبات.

بۆیە ئەو کردەوانەی هێزەکانی پەدەکە بە ناوی کوردایەتی و کوردستانی بوونەوە ئەنجامی دەدەن شەرمەزارییە. جگە لە خراپترین هاوکاری و کۆیلایەتی هیچ مانایەکی تر ناگەیەنێت. بووەتە پاسەوانی سوپای داگیرکەری تورک. دەوڵەتی تورک بۆ هەر کوێیەک بچێت، وەک پاسەوانی خۆی پێشتر دەیاننێرێتە ئەو شوێنە. لە هەر شوێنێک بۆشاییەک ببینێ ئەوان لەوێ جێگیر دەکات. هەروەها بۆ زانیاری هەواڵگری بەکاریان دەهێنێت. لە ڕاستیدا بە شێوەیەکی نۆکەری و ڕەزیلانە بەکاریان دەهێنێت بەو شێوەیە ناوی پێشمەرگە لەکەدار دەکات.

بە سایەی ئەو دەرفەت و هاوکارییانەوە لە هەموو بەشەکانی باشوری کوردستان، جەختی لەسەر هێرشی تیرۆریستی دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی کردەوە. لەم پرۆسەیەدا سوپای تورک تا ڕادەیەک لە لەلیکانەوە بەرەو خنێرە پێشڕەوی کرد. لە نزیک دۆڵی سیێنن کە بە شاخی هەمین ناسراوە، بەرەو پێش چوو و لەوێ ڕاوەستا. بەهەمان شێوە، لە ٣ی تەمووزدا، چیای شەکیف جارێکی تر داگیرکرایەوە. لە ڕاستیدا، چیای شەکیف لە ساڵی ٢٠١٩ داگیر کرا، بەڵام دواتر هێزەکانی کشاندەوە. ڕووبەرێکی زۆر بەرز و چۆڵی هەیە. گرنگی ئەوەیە دژ بە ئێران شوێنێکی ستراتیژیکە. لەبەر ئەوەی سەری چیاکە چوڵە، هێزەکانی گەریلا لەوێ نین. ئێستا دەوڵەتی تورک لە هەوڵی ئەوەدایە کە بەشێوەیەکی بەرفراوان لەوێ جێگیر بێت، بۆ ئەوەی بگاتە ئەو پێگەیە. هەوڵ دەدات بەم شێوەیه له شەکیف جێگیر بێت.

بەکورتی، ئەم ڕووداوانە لە ٣ی تەمووزەوە ڕوویانداوە، بەڵام هەموو ئەمانە لەسەر بنەمای هاوکاری لەگەڵ هێزەاکانی پەدەکە و هێزەکانی سنووری عێراق ئەنجامدراوە.

لە ١٣ی ئابدا، ئێوە بەیاننامەیەکتان دەرکرد و وتتان: "گارێ شاخێکە دەڕوانێتە سەر موسڵ، لە ناوەڕاستی هەولێر و دهۆک دایە دڵی ناوچەکەیە. ئێمە ڕێگە نادەین دوژمن لێرە جێگیر بێت." ئاستی هەڕەشە لە سەر گارێ چەندە؟ ئایا سووربوونتان لەسەر ڕێگریکردن لە داگیرکاری گارێ وەک خۆی بەردەوامە؟

بەڵێ وەک پێشتر گوتم چیای گارێ ستراتیژیکترین شوێنە لە باشوری کوردستان کە زۆر بەرفراوانە. دەسەڵات بەسەر گارێ دا دەسەڵاتە بەسەر دەشتی موسڵ. هەروەها دەسەڵاتە بە سەر ڕێگای نێوان هەولێر و دهۆک دا، شوێنێکە لە دڵی باشوری کوردستاندایە.

تۆ پرسیارت کرد ئایا پێداگری گەریلا لەم بارەیەوە بەردەوامە؟ گەریلا تەنیا لە گارێ نین بەڵام پێداگرن لەسەر تێکشکاندنی سوپای تورک لە سەرتاسەری بادینان، شەڕی چوار ساڵی ڕابردوودا بە ڕوونی سووربوون و پێداگری گەریلا لەم بوارەدا ئاشکرا دەکات. بادینان کۆتایی بە سوپای تورک، ڕژێمی ئاکەپە- مەهەپە و ئەرگەنەکۆن دەهێنێت سەیری بکەن; لە ساڵانی ١٩٨٠دا ، سوپای سۆڤیەت هەموو ئەفغانستانی داگیر کرد، بەڵام شکستەکەی لە دۆڵی پەنجشیر بوو بە شکستێکی یەکجارەکی. بۆ سوپای تورکیاش شکستی لە بادینان دەبێتە شکستێکی یەکجارەکی سوپای تورک. گەریلا لەم بوارەدا زۆر سوور وپێداگرن و لە ڕووی تاکتیک و تەکنیکیەوە پێشکەوتوون. پەیوەست بەمەوە شەڕ و تێکۆشانێک کە ئێستا لە بادینان بەڕێوە دەچێت، ئەگەر دەوڵەتی تورک هەوڵی پەرەپێدان و بەرفراوانکردنی بدات ئەوا بەدڵنیاییەوە گەریلایش تێکۆشانێکی مێژوویی مەزنتر لە دژی دەست پێدەکەن.

درێژەی دەبێت...