قەسەدە: لە عەین عیسا پێنج چەتە کوژران

قەسەدە وڵامی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری لە عەین عیسا دایەوە و پێنج ئەندامی چەتەکان کوژران، دەست بەسەر بڕێکی زۆری جبەخانەی چەتەکاندا گیرا.

دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی چاپەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیندراوکەدا ئەوە هاتوە:" بەر بەیانی ئەمرۆ  لە عەین عیسا لە گوندەکانی مشریف و جەهبەلی ڕۆژهەڵات  وڵامی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی درایەوە، لە ئەنجامی وڵامی هێزەکانی قەسەدە پێنج ئەندامی هێزەکانی چەتەکانی تورکیا کوژران  و دەست بەسەر ژمارەیکی زۆر چەک و جبەخانی چەتەکاندا گیرا.

هەروها ناوەندی ڕاگەیاندنی قاسەدە ئاماژەی بەوەشکردوە دیمەنی چالاکی ‌هێزەکانیان بڵاو دەکەنەوە .