راگەیاندراوی هەپەگە لەبارەی گەریلاکان کە لە خەلیفان لە بۆسەى پەدەکەدا شەهید بوون

هەپەگە رایگەیاند، روون بووەتەوە لە خەلیفان دەستەیەکی ٧ کەسی لە گەریلاکانمان کاتێک لە چەمی زێ پەڕیونەتەوە کەوتوونەتە بۆسەی پەدەکە. هەپەگە راشیگەیاند، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەی

هەپەگە رایگەیاند، روون بووەتەوە لە خەلیفان دەستەیەکی ٧ کەسی لە گەریلاکانمان کاتێک لە چەمی زێ پەڕیونەتەوە کەوتوونەتە  بۆسەی پەدەکە. هەپەگە راشیگەیاند، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک لە چوار قۆڵەوە راستەوخۆ دەستڕێژی گولـلەیان لە گەریلاکان کردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی دەستەیەک گەریلا لە خەلیفان، کە کەوتبوونەی بۆسەى هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و شەهیدیان کردن ئەم راگەیاندراوەی بڵاوکردەوە:

"شەوی ٢٨-٢٩ی ئاب دەستەیەکی ٧ کەسی لە گەریلاکانمان کاتێک هەوڵیاندابوو لە ناوچەى قەندیل بپەڕێنەوە بۆ ناوچەى بادینان، لە کاتژمێر ٠٢:٣٠ لە چەمی زێ لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کرانە ئامانج. ئەو دەستە گەریلایەمان کاتێک لە چەمی زێ دەپەڕینەوە، بەبێ ئەوەى ئاگادار بکرێنەوە، یان فیشەک بۆ ئاگادارکردنەوەیان بتەقێنرێت، لە چوار قۆڵەوە بە چەکی قورس گولبەرانیان کردن. ئەوە روون بووەتەوە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٥ هاوڕێمان شەهید بوون و هاوڕێیەکیشمان بە برینداری دیل کراوە. هاوڕێمان حەقی لە ناو ئەو دەستە ٧ کەسییەى گەریلادا، کە هەموو ئەو روودانەی بە چاوی خۆی بینیبوو و دوای ماوەیەک توانیبووی بە سەلامەتی لە شوێنی رووداوەکە دوور بکەێتەوە. هاوڕێمان حەقی بە سەلامەتی زرگاری بوو و خۆی گەیاندەوە هێزەکانمان و بە وردی و لە زۆر لایەنەوە ئەو هێرشەی ئاشکرا کرد، کە لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەنجامدرا.

ئێمە لەبارەی هێرشی هێزەکانی پەدەکە لە راگەیاندراوی پێشووتری خۆماندا رامانگەیاندبوو، ئێمە ئەوە بۆ دادپەروەری و ویژدانی گەلی کورد و رای گشتی دەهێڵینەوە، ئەو رووداوە بەو شێوەیە روویدا. دۆخەکە وەهایە و دەبێت گەلەکەمان لە هەموو روویەکەوە ئەو راستییە بزانێت. ئەو رووداوە، بەبێ ئەوەى هۆشیارکردنەوەیەکی تیادا هەبێت، راستەوخۆ بۆ لەناوبردنی ئەو دەستەیە لە گەریلاکانمان ئەنجامدراوە. ئاشکرایە، خواستویانە بەوە لە نێوان کورداندا شەڕێک هەڵگیرسێنن. سەرباری ئەوەى، کە دەزانرێت، لە کاتێکی وەهادا هەڵگیرساندن و روودانی شەڕ لە نێوان کورداندا دەبێتە هۆی لەدەستدان و دۆڕان بۆ تەواوی گەلی کورد، بۆیە ئەو هێرشە ئەنجامدراوە.

ناسنامە ئەو هاوڕێ شەهیدانەمان، کە لەلایەن هێزەکانی پەدەکە لە خەلیفان شەهید بوون:

نازناو: تۆڵهەڵدان رامان

ناو و پاشناو: نەسرین تەمیر

شوێنی لە دایکبوون: تربەسپی

ناوی دایک و باوک: ئایشان – محەمەد شەریف

****

نازناو: شۆڕش مێردین

ناو و پاشناو: حەکیم ئاجار

شوێنی لە دایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: دەلال – حوسێن

****

نازناو: ئاخین موزری

ناو و پاشناو: هاجەر ئاتاباک

شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: هاڤسەت – مستەفا

****

نازناو: شۆڕش جۆلەمێرگ

ناو و پاشناو: سولەیمان کاچار

شوێنی لە دایکبوون:جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: گولو – شەعبان

****

نازناو: بروسک مونزور

ناو و پاشناو: یوجەل کاندەمیر

شوێنی لە دایکبوون: ئەرزرۆم

ناوی دایک و باوک: موعتەبەر – ئەنوەر

****

نازناو: سەردەم جودی

ناو و پاشناو: یوسف ئیبراهیم

شوێنی لە دایکبوون: دێرک

ناوی دایک و باوک: فاتمە – محەمەد

ژ.ت