رەشبگیری و تیرۆری دەستبەسەرکردن: لە رحا ٥ گەنج دەستگیرکران
لە شاری رحای باکووری کوردستان پۆلیسی تورک لە سەرلەبەیانیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٥ کەسی دەستبەسەرکرد.
لە شاری رحای باکووری کوردستان پۆلیسی تورک لە سەرلەبەیانیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٥ کەسی دەستبەسەرکرد.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە رحا هەڵکوترایە سەر چەندین ماڵ. لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا پێنج گەنج بە ناوەکانی عەبدوڵا ساریسو، وەیسەڵ سای، مزگین چفتچی، ئازاد کۆچ و عەبدولسەمیع گوچ دەستبەسەرکران.
زانرا بە بانگەشەی 'پڕۆپاگەندە بۆ رێکخراو' ئەو گەنجانە دەستبەسەرکراون و گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رحا.
ئەوەش خرایەڕوو کە چیفتچی لە کاتی هەڵکوتانە سەرماڵەکەیدا ئەشکەنجەدراوە.
هـ . ب