رێڕەوی مردن -٢٣-

دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە چوارچێوەی ئەمنیی باڵای توندکراودا رژێمی ئینفازی لە ئیمرالی دروست کرد. ئیدی رێبازەکانی ئەشکەنجە و گۆشەگیری هاتنە ئاراوە. ناوەکەی تری ئەو رژێمەش کە پێشبینی ئەوە دەکات تا مردن لە بەندیخانە بهێڵرێتەوە، رێڕەوی مردن بوو.

کاتێک کە نووسەری فەرەنسی ڤیکتور هۆگو لە ساڵی ١٨٩٢ رومانەکەی بە ناوی 'دوایین رۆژی مەحکومی لەسێدارەدان'ی تەواو کرد، نەیدەزانی کە رۆژێک لە رۆژان ئەو بەرهەمەی بۆ نۆرمەکانی ئەوروپا دەبێت بە ئیلهام. ئەم رۆمانە کە یەکێکە لە بەرهەمە سەرەکیەکانی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهان، پانۆرامایەکی ئەدەبیی دیاردەی (رێڕەوی مردنە). هۆگو باس لە دوایین رۆژی مەحکومێکی لەسێدارەدان دەکات کە پێنج هەفتە لە چاوەڕوانی لەسێدارەداندایە.

دوای ١٥٩ ساڵ لەو رۆمانە، باس لەوە دەکات کە چاوەڕوانیی سزای لەسێدارەدانیش وەکو خودی سزای لەسێدارەدان لەناوت دەبات، هەوڵ درا دیاردەی ' رێڕەوی مردن' لە یاساکانی ئەوروپادا جێگیر بکرێت. قۆناغەکە دوای ئەوە دەستی پێکرد کە تۆمەتبار جەنس سەرینگ لە بەریتانیاوە رادەستی ئەمریکا کرا، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ساڵی ١٩٩٨ لە بارەی ئەو دیاردەیەوە بڕیارێکی مێژوویدا.

کاتێک پارێزەرەکانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەردانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپایان کرد، وتیان لەگەڵ ئەوەی ئەنقەرە سزای ئینفازی راگرتووە، بەڵام بریگرتەکەیان خراوەتە رێڕەوی مردنەوە و ئەمەش کارێکی نامرۆڤانەیە. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کاتێک وردبینی کرد بۆ ئەو سەردانەی پارێزەران، لە بارەی سزای لەسێدارەدان، وەکو گرتنەبەری رێوشوێنێکی پێشوەختە، بڕیارێکی دەرکرد. هاوکات دۆسیەی لەسێدارەدانیش رەوانەی پەرلەمانی تورکیا نەدەکرا و لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەوەستێنرایەوە. بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، بە هۆی هەستیاریی رای گشتی نێودەوڵەتی لە بارەی سزای لە سێدارەدان، لە بەرواری ٠٣/٠٨/٢٠٠٢ و بە پێی یاسای ژمارە ٤٧٧١ دەوڵەتی تورک سزای لەسێدارەدانی هەڵگرت. بەڵام هەرچەندە سزای لەسێدارەدان هەڵگیرایەوە، بە پێی هەمان یاسا، سزای لەسێدارەدان یان رێڕەوی مردن، گۆڕا بۆ سزایەک کە بڕیاری ئازادکردنی بە مەرجی تێدا جێبەجێ ناکرێت و تا مردن بەردەوام دەبێت.

بڕیاری ١٢ی ئازاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا

بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ١٢ی ئازادی ٢٠٠٣دا ئاشکرا کرا. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا رایگەیاند، لەگەڵ گۆڕینی پێگەی دادگا ئەمنیەکانی دەوڵەت، بەڵام لە دۆزی رێبەری گەلی کورددا، لە خاڵی شەشەمی تایبەت بە دادگاییەکی دادمەندانەدا، خاڵی پێنجەمی تایبەت بە ئازادی و ئاسایش و خاڵی سێهەمی تایبەت بە قەدەغەی ئەشکەنجە، پێشەل کراون.

گۆڕانکاری لە پێگەی دادگاکانی ئەمنی دەوڵەتدا، بۆ دادگاییەکی دادمەندانە بەس نەبوو. دادگاکانی ئەمنی دەوڵەت نەیانتوانی سەربەخۆ و بێلایەن بن و ئەم بارودۆخەش لە دژی بەندی یەکی خاڵی شەشەمی پەیمانی مافی مرۆڤی ئەوروپا بوو.  

-کاتێک ئۆجالانیان هێنایە تورکیا، بۆ ماویەکی زۆر نەیانهێشت پارێزەرەکانی ببینێت. بەڵکو دواتر هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتیش بەشداریان لە چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ ئۆجالاندا کرد و لە کاتی چاوپێکەوتنەکاندا گوێیان لێدەگرت. لە ناو کۆمەڵگا دیمۆکراتەکاندا ئەوە مەرجە کە پارێزەران بتوانن بە ئازادانە لەگەڵ بریگرتەکانیان چاوپێکەتن ئەنجام بدەن. بەم شێوەیە بەندی ٣ی خاڵی شەشەمی پەیمانی مافی مرۆڤی ئەوروپا پێشەل کراوە.  

-بۆ ئەوەی خۆیان بۆ دۆزەکە ئامادە بکەن کاتی تەواویان نەدا بە پارێزەران. ژمارە و کاتی پێویست کە پارێزەران بتوانن لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سنووردار کرا و بۆ ئەوەی ورد نەبنەوە لە دۆسیەکانی تایبەت بە دۆزەکە، رێگریان دروست کرد. ئەم بارودۆخەش لە دژی خاڵی شەشەمە.

-ئۆجالان لە لایەن دادگایەکی سەربەخۆ و بێلایەنەوە دادگایی نەکرا، پڕۆسەی دادگاییکردنەکەش عادیلانە نەبوو. تا ئەو کاتەی لە تورکیا دادگای دەستوری، سزای لە سێدارەدانی هەڵگرت، یان تا بەرواری ٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٠٢ ریسکی ئینفازی ئۆجالان هێشتا لە ئارادابوو. ئۆجالان تا ماوەیەکی زۆر لە رەوشێکی وەهادا کە لەسێدارە دەدرێت، هێڵرایەوە و ئەمەش بە پێی خاڵی سێهەمی پەیمانی مافی مرۆڤی ئەوروپا ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتێکی ناڕاستە.

کۆنسەی ئەوروپا، بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای پشتگوێ خست

لە بارودۆخێکی وەهادا کە باس لەوە دەکرا کە لە 'رێڕەوی مردن'دا هێشتنەوەی رێبەری گەلی کورد، کردەوەیەکی نامرۆڤانەیە، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە بڕیارێکی تردا لە بەرواری ١٢ی گوڵانی ٢٠٠٥ رایگەیاند، دادگاییەکە نە سەربەخۆ و نە بێلایەنە. لە هەمان بڕیاردا ئەوەش راگەیێنرا کە لە ئیمرالی مافی دادگاییەکی دادمەندانە پێشەل کراوە و دادگاییەک کە بە هەڕەشەی لەسێدارەدان بەڕێوە بچێت ئازادانە نابێت و پاراستنێکی کاریگەر نەکراوە و ئەگەر داوا بکرێت دەبێت جارێکی تر دادگایی بکرێتەوە.  

دوای ئەم بڕیارەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، پارێزەرانی ئۆجالان سەردانی ١١دەهەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرەیان کرد کە دۆزەکە جارێکی تر بەڕێوە بچێت. دادگا بڕیاری خۆیدا کە سەرلەنوێ دادگاییکردنی ٥ی گوڵانی ٢٠٠٦ ئەو بڕیارەی دراوە گۆڕانکاری بەسەردا ناهێنێت و بەم شێوەیە داواکەی رەتکردەوە. لەسەر ئەمە رێبەری گەلی کورد بە رێگای پارێزەرانی لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦دا داواکاریەکی بەرز کردەوە بۆ لیژنەی وەزیرانی سەر بە کۆنسەی ئەوروپا و رایگەیاند، بە پێی سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەکە، دادگاییەکی دادمەندانە بەڕێوە نەچووە و داوای پێشنیازی لەو لیژنەیە کرد.

بەڵام لیژنەی وەزیران بڕیاری خۆیان لەسەر داوایەکی یاساییدا وئەو بڕیارەی کە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دابووی، پشتگوێ خست و بڕیاری ئەوەی لەسەردا کە پێویست ناکات ئۆجالان جارێکی تر دادگایی بکرێتەوە. ئەگەر مامەڵە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە چووبا، بە هۆی ئەوەی تورکیا گوێی لە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نەگرتووە، هۆشداری پێدەدرا و دواتر مافی دەنگدانیشی دەوەستێنرا. لەگەڵ ئەمەش ئەگەر بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای جێبەجێ نەکردبا، لە ئەندامێتی کۆنسەی ئەوروپاش دەردەکرا.

ڕژێمیی ئینفاز بە ئاسایشێکی زۆر و سەخت

هەروەها دەوڵەتی تورک یاساکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاشی پێشێل کرد، هەندێک گۆڕانی بە شێوی 'یاسای ئۆجالان' دەرکرد کە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ جێبەجێ کران. لە خاڵی ٤٧ی یاسای سزای نوێی تورک بە ژمارەی ٥٢٣٧دا بە مانشێتی ؛ سزای زیندانی هەتا هەتای و قوڕسکرا؛ بەم شتە دەوترا، 'سزای زیدانی هەتا هەتایی قوڕسکراو تا لە ژیاندا بێت بەردەوام دەبێت' بەپێی ڕژێمی ئاسایشی سەختی ژمارە ٥٢٧٥ کە لە هەمانکاتدا جێبەجێ کرا، لە خاڵی ٢ دا دەوترێت مافی ئازادی بە کەفالەت نییە و دەوترێت، 'تا مردن لە ژوورێکی تاکەکەسی رادەگیرێت کە ٢٢ تا ٢٣ کاتژمێر لە ژوورەکەدا دەمێنێتەوە."

دەوڵەتی تورک بەو گۆڕانکاریانە ڕژێمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالی بۆ 'ڕژێمی ئینفازی ئاسایشێکی زۆر و سەخت' گۆڕی و ئیدی ڕێبازی ئەشکەنجە و گۆشەگیری رەها بەسەر ئۆجالاندا سەپێنرا. بەم ڕژێمە کە دەرفەتی ئازادکردنی بە مەرج بە تەواوی هەڵگیرا و پێویست بوو تا مردن لە زینداندا بمێنێتەوە و زۆر یاسای تریان دەردەکرد. سزای لەسێدارەدانی ڕێبەری گەلی کوردیان بۆ سزای 'ڕێڕەوی مردن' گۆڕی کە بەپێی یاساکانی ئەوروپا تاوانە.

دەوڵەتی تورک بڕیاری لەسێدارەدانی لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٩٩ جێبەجێ نەکرد، لەبەرچاوی جیهان بەردەوامی بە دۆخی زیندانی قوڕس و هێرشی دەروونیدا، تەندروستی ئۆجالان تێکچوو، بە شێوەیەکی تر لەو دۆخەی کە خوڵقێنرا، شتێکیان لە ئاستی لەسێدارەدان جێبەجێ کرد. لەگەڵ ئەوەشدا لە گفتوگۆی پەرلەمانی تورکدا بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بە ئاشکرا دەڵێن، 'ئێمە ئەم بڕیارانە بۆ ئۆجالان دەردەکەین' بە گۆڕانکاریەکان کە 'یاسا'ی پێ دەڵێن، لە هیچ پێوانەیەکی یاساییدا جێگایان نابێتەوە.

'دەرگای دۆزەخی ئیمڕالی'

دەبینرێت کە یاساکانی ڕێڕەوی مردن لە ئیمڕالی کە لە ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ و نوسینگەی سەندیکای پارێزەرانی سەدە ئاماژەی پێکراوە و باردۆخی ڕێبەری گەلی کورد دوای ساڵی ٢٠٠٥ خراپتر بوون.

-بە گۆڕینی یاسای چاوپێکەوتنەکانی پارێزەران لەگەڵ ئۆجالان لە سالێ ٢٠٠٥دا، لە لایەن کارمەندێک کە لەلایەن دادگاوە ئەرکدار کراوە، یاساکان دەگۆڕن و بە تەنها ئەو شتانەی کە دەوترێن تۆمار دەکرێن. لەگەڵ ئەوەش لەدژی ئەو پارێزەرانەی کە چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا دەستیان بە لێپرسینەوە کرد و نوێنەرایەتی یاسایی قەدەغەکران.

-لە یاسای پێشووی ئینفازدا هیچ ئاستەنگیەکی یاسایی نەبوو کە بۆ زیندانێکی تر بیگوازنەوە کە سیستمی قاوشی هەیە، بەڵام بە گۆڕینی یاسای ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ بڕیاردرا کە ٢٣ کاتژمێر لە ژوورێکی تاکەکەسیدا بهێڵرێتەوە.

-چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادە و پارێزەران بە بیانووی 'خرابی کەشوهەوا' و خرابی کەشتی زۆر جار ئاستەنگکرا. لە یاسای ئینفازی پێشوودا هەموو هەفتەیەک کاتژمێرێک دەتوانرا ئەندامانی خانەوادەکەی ببینێت، لە یاسای ئینفازی نوێدا مافی چاوپێکەوتن کرا بە ١٥ ڕۆژ جارێک و کاتژمێرێک و ئەوەش بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە کرا بە نیو کاتژمێر.

-هەروەها بە پێی یاسای ئینفازێ پێشوو، دەتوانرا لە ڕۆژێکدا ٢ کاتژمێر لە حەوشەی زیندانەکە لە کەشێکی کراوە بمێنێتەوە، بەلام ئەو مافەش ئاستەنگ کرا.

-ئەو ژوورەی کە ئۆجالان لە زیندانی دورگەی ئیمڕالی تێدا دەمایەوە زۆر ڕۆناک نەبوو، شوێنی پیاسە بە تەنها ٤ هەنگاوە و بێ هەوایە. کاتێک هەوای دورگەی ئیمڕالیش دێتە ناو ژوورەکە، دۆخەکە خرابتر دەبێت.

-ئەو شوێنەی کە ئۆجالان ٢ کاتژمێر لێی دەمێنێتەوە و گوایە کراوەیە، بە دیواری بەرز دەورەدراوە کە زیاتر لە بیرێک دەچێت و زەویەکەشی بۆ وەرزشکردن گونجاو نییە.

-ڕێبەری گەلی کورد ٢٤ کاتژمێر بە کامێرای چاودێری لە ناوخۆ و دەرەوەدا لەژێر چاودێریدا بووە و ئەو دۆخەش بەردەوامە.

-خواردنەکەی هی دەرەوەیە و زۆر جار بە شێوەیەکی سنوردار، بە ڕێبازی خراب و بە شێوەیەکی کەم پێی دەدرێت. لەبەرئەوەی حانوت نییە و بۆ تەندروستی خۆی ناتوانێت هیچ شتێک بکڕێت.

-چەندین ساڵ بوو بە تەنها ڕادیۆیەکی یەک پیلی هەبوو، زۆر جار بە شەپول ڕێگری لە پەخشی ڕادیۆکە دەکرێت و گوێ لە ڕادیۆ بگرێت. دوای ١٤ ساڵ تەلەڤزیۆنێکیان بۆ برد.

-مافی خوێندنی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان، قسەکردنی بە تەلەفۆن، ناردن و وەرگرتنی تەلەگرام و فاکس کە بۆ هەموو زیندانیەک هەیە، بۆ ئۆجالان قەدەغەکراوە. یان بە هیچ شێوەیەک ڕۆژنامەیان پێنادرێت یان ڕۆژنامەی کۆن و سانسورکراوی پێدەدرێت.

-نامەکان کە لە دەرەوە بۆ دەنێرن، پێی نادرێن، نامەکان سنوردار دەکرێن، بە شێوەیەک پێی دراوە کە بە تەنها چەند وشەیەک دەخوێندرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا کە لە دەرەوەی یاساشە، نامەی هەڕەشە و پڕ لە قسەی نەشیاوی پێدراوە.

-لەگەڵ ئەوەی یاساییش بوو، بەڵام بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە زۆربەی کتێبەکان کە پێی درابوون، لێی سەندرانەوە.

-دەرگاکان بە شەو و ڕۆژ بە دەنگێکی زۆر بەرز هەموو کاتێک دادەخرێن و دەکرێنەوە، بە زۆر قژی سەری کورت دەکرێتەوە، کاتێک بۆ هەواگوڕکێی دەبەن، کاتێک بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەر و خانەوادەی دەبەن، بە دەنگێکی بەرز و بە تۆڕەییەوە قسەی لەگەڵ دەکەن و ئەوەش بە شێوەیەکی سیستماتیک بەردەوامە.

-ئەم هەموو کردەوە نامرۆڤانە لە ئیمڕالی لەبەرچاوی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن کە یاسای خۆیان لەسەر قسەکانی فەیلەسوفی ئیتالێ 'دانت' دروستی کردووە کە دانت دەڵێت، 'پێویستە زیندانەکان نەبنە دەرگای دۆزەخ'. عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوریش لە ئیمڕالی کە ببووە دەرگای دۆزەخ، لە رێگای جیهانی هزری خۆی، بە پێشنیازەکانی بۆ ئاشتی و چارەسەری، کاریگەری لەسەر کوردستان و تورکیا و هەرێمەکە دروست کرد.

دەیانەوێت بە تێپەڕبوونی کات بیکوژن

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان لە پارێزنامەکەیدا لەسەر سیستمی ئیمڕالی و ڕێڕەوی مردن دەڵێت،"ژیان بەو شێوەیەیە کە لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا دابڕاوە و لە حوجرەیەکدام کە وەک ئەوە وایە مرۆڤێک بە زیندوویی لە ناو تابوتێکدا بێت، وەک وتم ژیان لە تابوتێکدایە. خۆی لە حوجرەکەدا کە وەک تابوتە، بەزۆر هەناسە دەدەم. هەروەک چۆن کاتێک کەسێک لە کاتی لەسێدارەداندا کە هەناسەی کۆتایی خۆی هەڵدەمژێت، دوای سێ خولەک دەمرێت، بە ڕێبازێک کە لێرەش لەسەر من جێبەجێ دەکرێت دەیانەوێت ئەم مردنە ببە تێپەڕبوونی کات جێبەجێی بکەن.

سبەینێ: ١ی حوزەیران و ئەشکەنجەی سپی – ٢٤

ز.ش