رۆژنامەوان مزگین سۆنوک دوورخرایەوە
رۆژنامەوان مزگین سۆنوک و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئێلیح خەدیجە تاش کە لە بەرخودان لە دژی کودەتای قەیومدا دەستگیرکرابوون، بەرەو زیندانی ئەرزەنجان دوورخرانەوە.
رۆژنامەوان مزگین سۆنوک و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئێلیح خەدیجە تاش کە لە بەرخودان لە دژی کودەتای قەیومدا دەستگیرکرابوون، بەرەو زیندانی ئەرزەنجان دوورخرانەوە.
رۆژنامەوان مزگین سۆنوک ٧ی تشرینی دووەم لە کاتی خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیەکان دژی کودەتای قەیوم بە ئەشکەنجە دەستبەسەرکرا، بە تۆمەتی 'رێگری لە راپەڕاندنی ئەرکی پۆلیس کردووە' دەستبەسرکرا. مزگین سۆنوک و هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی شارۆچکەی ئاوسکی سەر بە قوبین و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئێلیح خەدیجە تاش راپێچی زیندان کران.
سۆنوک و تاش شەوی رابردوو لە زیندانی ئێلیحەوە بەرەو زیندانی ژنانی ئەرزینجان دوورخرانەوە.