ساڵیحە ئایدەنیز: پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت
پەرلەمانتاری دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز لەسەر سنووری نسێبین_قامیشلۆ لە چالاکییەکەدا گوتی: "پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت و هەلومەرجی ئاشتییانە بڕەخسێنرێت".
پەرلەمانتاری دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز لەسەر سنووری نسێبین_قامیشلۆ لە چالاکییەکەدا گوتی: "پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت و هەلومەرجی ئاشتییانە بڕەخسێنرێت".
دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (SNA)، چالاکی ئێشکگری لەسەر سنووری نسێبین و قامیشلۆ ٢٥ ڕۆژە بەردەوامە.
لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، وێنەی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین هەڵگیرا.
پەرلەمانتاری دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز قسەی کرد و ڕایگەیاند دەیانەوێت بە دەستی چەتەکان دەسکەوتەکان لەناوببەن.
ساڵیحە ئایدەنیز جەختی کردەوە دەبێت ستاتۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دانی پێدا بنرێت، گوتی: "هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا هێرشێکە بۆ سەر باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات. بۆیە پێویستە ستاتۆی ڕۆژئاوا قبوڵ بکرێت. پێویستە دەستبەجێ پرسی کورد چارەسەر بکرێت. ئەمەش بە گوتاری دیموکراتیک و ئاشتییانە دەبێت. لە لایەک باسی ئاشتی دەکەن و لە لایەکی تریش دەکوژن. وا نابێت. کۆبوونەوەیەک هەیە و شاندەکەمان چەند ڕۆژێکە سەردانی پارتە سیاسییەکان دەکات. بەڵام موخاتەب (عەبدوڵا ئۆجالان) قسەکانی خۆی کرد. دەبێت ئۆپۆزسیۆن ئیتر وەڵامی ئەمە بداتەوە. ئەو سیستەمەی بەڕێز ئۆجالان پەرەی پێداوە، ئەڵتەرناتیڤێکە بۆ سیستەمی گەندەڵ. دەبێت ئەمە وەک هەلێک سەیر بکرێت. بۆیە لەبری کۆبوونەوە، هەلومەرجی ئازادبوونی بڕەخسێنن. پێویستە بەڕێز ئۆجالان بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت تاوەکو هەلومەرجی ئاستی بڕەخسێت".