شاندی کەنەکە لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆبووەوە

شاندێک لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) دوو هەفتەیە لە باشووری کوردستان دانوستان دەکات، دواجار لە سلێمانی لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکانی کەنەکە لە باشووری کوردستان بەردەوامە. ئەمڕۆ شاندەکە لە سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، گرنگی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی ڕاوێژی نیشتیمانیی و بەدیهێنانی یەکڕیزی هێزە کوردییەکان تاوتوێ کرا.

هەروەها دووپاتکرایەوە، پێویستە کوردان لەم ڕەوشەدا بتوانن دەرفەتەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاربهێنن و ببنە ئەکتەرێکی سەرەکی لە گۆڕانکارییەکانی هەرێمەکەدا.

شاندەکەی کەنەکە زیاتر لە دوو هەفتەیە لە باشووری کوردستان لەگەڵ چەند پارت و دەزگای ڕاگەیاندن کۆبووەتەوە.