شاندی نێونەتەوەیی دژی گۆشەگیری سەردانی هەدەپە و ئیهادە کرد
شاندی نێونەتەوەیی دژی گۆشەگیری سەردانی میدحاد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە و کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە) کرد.
شاندی نێونەتەوەیی دژی گۆشەگیری سەردانی میدحاد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە و کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە) کرد.
شاندی نێونەتەوەیی دژی گۆشەگیری کە ٣٦ کەسی خەڵکی ٧ وڵاتن، سەردانەکانیان لە تورکیا بەردەوامی پێدەدەن کە دوێنێ سەردانی تورکیایان کردبوو. شاندەکە بەشداری لە کۆبونەوەی ناوەندی گشتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ بوو. ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی گشتی ئیهادە و نورای چەڤیرمەن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ئیهادە، پارێزەرانی ئەندامی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) و سەرحەد ئەرەن هاووتەبێژی کۆمسیۆنی یاسایی و مافەکانی مرۆڤی پارتی دیموکراتی گەلان بەشداریان لە کۆبونەوەکەدا کرد.
لە کۆبونەوەکەدا کە لە ناوەندی ئیهادە ئەنجامدرا، هەڵسەنگاندن لەسەر پێشێلکاریەکانی نێو زیندانەکان، بارودۆخی گۆشەگیری لە زیندانەکانی تورکیا، گۆشەگیری ٢٤ ساڵ لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و نەزانینی دۆخی ئۆجالان لە ماوەی ٢٢ مانگی رابردوودا کرا.
شاندەکە، هەروەها بەشداری لە کۆبونەوەی ناوەندی گشتی هەدەپەدا کرد. میدحاد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە، ئەبرو گونای وتەبێژی پارتەکە، سەرحەد ئەرەن هاووتەبێژی کۆمسیۆنی یاسایی و مافەکانی مرۆڤی هەدەپە و ، پارێزەرانی ئەندامی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) بەشداریان لە کۆبونەوەکەدا کرد. لە کۆبونەوەکەدا باسی پرسی داخستنی هەدەپە و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرا. کۆبونەوەکەدا دوور لە چاوی کامێراکان ئەنجامدرا.
ف.ق