گەلی کورد گەلێکە بەهەزاران ڕۆڵەی شەهیدی لە پێناو تێکۆشانی ئازادییدا بەخشیوە. ڕۆڵەکانی گەلی کورد، شەڕڤانە ئازادیخوازەکانی بۆ جیهانێکی دادپەروەر، بۆ پاشەڕۆژێکی ئازاد و یەکسان، بۆ ژیانێکی شکۆدار هەموو جۆرە ناڕەحەتی، فیداکاریی، لەخۆبووردەییەکیان لەبەرچاوگرت و شەڕی ئازادییان کرد. لەبەرامبەر نکۆڵی و قڕکردن ڕاپەڕین، بەرخۆدانیان بەرامبەر هەموو جۆرە پاشڤەرووتییەک کردە پێوەرێکی بنەڕەتیی تێکۆشانی ژیان.
ژیانێکی شکۆدار بەبێ ئازادی نایەتە دی. شەڕی ئازادی وەکو تابلۆیەکی ئەفسوناوییە کە هەموو خاڵێک تێیدا واتادارە، هەر پارچەیەکی گێڕانەوەیەکە. هاوتای پارچەکانی هیوا، ئازار، دڵخۆشی و هەستەکانی ژیانمانە. شەڕڤانانی ئازادی کە لەو پێناوەدا شەڕدەکەن چاویان لە سەرکەوتن و هیوایە، بۆیە گێڕانەوەیان کارێکی ئاسان نییە. بەڵام هەرچۆنێک بێت بینوسین، سەرەڕای هەموو شتێک بینوسین. نوسین لەسەر ئەوان گێڕانەوەی ئازادییە، لەبەرئەوەی ئەم هاوڕێیانە ئەمڕۆ، ڕابردوون؛ بەکورتی مێژووی ئێمەن و ڕێنیشاندەرمانن
لە شەهریبانەوە تا ئارمانج ئازادی
شەهریبان ئالتورک ساڵی ١٩٩٢ لە ناوچەی قلەبانی شڕناخ لەدایکبوو. لەدایکبوون لە شوێنێکی وەکو بۆتان کە وەکو دڵی کوردستان دەناسرێت، کەسایەتیی شەهریبان و ژیانی شێوەگیرکرد. بۆتان کە بە هەستە وڵاتپارێزییەکانی بەناوبانگە، لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیدا خاوەن پێگەیەکی گرنگە. بەهۆی ئەم گرنگییەوە چیرۆکی گەل بێگومان دەکات بە تێکۆشان. شەهریبانیش لەنێو ڕاستییەکی لەم شێوەیەدا گەورە بوو. ئەم ڕاستییە دوای ماوەیەک شەهریبانی کردە قارەمانی ئازادی.
لەنێو ژیانی خەڵکی بۆتاندا کۆچکردن هەمیشە هەیە. بنەماڵەی ئالتورکیش بەم ڕێیەدا ڕۆیشت و کۆچی بۆ مێژوو کرد. شەهریبان بە قسەکانی دایکی گەورە بوو کە خاوەن بەهاکانی بۆتان و کوردستان بوو. دڵسۆزانە بەردەوامی بە ڕابردوو و ژیانی خۆیدا. کاتێک لە وان بۆ دکتۆری دەیخوێند، بەباشی بە تێکۆشان ئاشنابوو. ڕاستیی کورد و کوردستانی تا دەهات باشتر دەناسی.
لەبەردەم ئازاری خەڵکی واندا لەماوەی بوومەلەرزەدا، بەرامبەر ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵکوژیی ڕۆبۆسکیدا کوژران، لەبەردەم ئازاری ٣٤ گیان کە بۆبەکان پارچەپارچە بوون، نە ویژدان و نە دڵیش نەیاندەتوانی بێدەنگ بن. لەدژی ئەم زوڵمە زانی کە پێویستە لە کام لا بوەستێت و تێکۆشانی شکۆداری پەکەکەی هەڵبژارد. ئەو ژیانەی ئەو تێیدا دەژیا، وەڵامی لێگەڕینەکانی نەدەدایەوە.
تاوەکو ساڵی ٢٠١٤ بڕیاردارییەکەی بەهێزکرد و وەکو شوێنکەوتەیەکی مامی هەڤاڵ هارون کە لەناو تەڤگەری ئازادی شەهیدبوو، ڕووی لە تێکۆشان کرد. لەمەودوا ئارمانج ئازادی بوو. بەقاسی دڵخۆشی کەسێک کە هەموو شتە ونبووەکانی خۆی دۆزیوەتەوە، لە چیا و لەنێو تێکۆشاندا دڵخۆشی بینی.
بەبێ هۆکار نەیوت، "هەموو هەستە پیرۆزەکانم لەنێو پەکەکەدا دۆزییەوە. لەبەرئەوە دڵسۆزیم بۆ چیا و ژیان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبوو." بەرەو ژیانێکی مانادار هەنگاوی نا.
ئارمانج ئازادی لەناو تێکۆشاندا بە سادەیی، هاوڕێیەتی، هەیەجان و دەمبەخەندەییە جوانەکەی دەناسرا. دوای هەر قسەیەکی دەوەستا و بەجێیدەهێنا.
گەریلایەک بوو کە لە ژیانیدا هەرگیز دەستی لە دیسپلینی سەربازیی بەرنەدەدا، هەتا کۆتایی دڵسۆزی هاوڕێیەتی بوو و بەردەوام کاریدەکرد. بەبێ نیگەرانی بەشداری هەموو ساتێکی ژیان بوو، خۆی بە ڕەنج ئافراند. دەیزانی کە هەر کارێک بکات لەنێو تێکۆشانی ئازادیدا گرنگە. لەهەر جێیەک کە لێی مایەوە، بەرپرسیارێتیی ژیانی گرتە ئەستۆ.
لەڕووی گەریلایەتیی ژن و ئایدۆلۆژیکەوە هەموو ڕۆژ خۆی بەرەو پێشەوە برد. سەرلەنوێ خۆی دروستکرد. لە زاگرۆسەکان گەریلایەتی کرد و ئەمە بۆ هەڤاڵ ئارمانج بووە خاڵێکی یەکلاکەرەوە.
فیداییەکی ئاپۆیی
هەڤاڵ ئارمانج لە ماوەیەکی کەمدا بووە گەریلایەکی شارەزا و بۆئەوەی ببێتە فیداییەکی ئاپۆیی وردبوونەوە و لێگەڕینی دەستپێکرد. باوەڕی بەوەهێنا کە بەشداربوون لەناو پارتدا تەنها بە جەستە بەس نییە، بۆیە پێویستە لەگەڵ ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆدا ببێتە یەک و لەم بوارەدا قووڵبوویەوە. دەیزانی کە جەوهەری فیدایەتی دەشێت لە ڕێبەر ئاپۆوە فێربێت و بۆئەوەی بچێتە ناو فیداییەکان چووە پاڵ هێزە تایبەتەکان. ژیانی خۆی بە تێر و پڕی ژیا و گەیشتە مانای فیدایەتی. ئەو لەمەودوا فیداییەک بوو کە لەپێناو ئامانجەکانیدا ژیا و شەڕیکرد.
لە فەلسەفەی فیدایەتییدا هەموو شتێک دەگاتە واتایەکی قووڵ. بە هەیەجانێکی مەزن بەشداری ژیان بوو و ئەم هەیەجانەی هیچ کات ون نەکرد. چووە پاڵ تێکۆشان؛ بووە یەکێک لە نموونە هەرە مەزنەکانی فیداکاریی. بەرپرسیاتیی هەموو بەهاکانی هەڵگرت و ناوی ئەم فیداکارییە لەمەودوا ئارمانج بوو.
لەو جێیەی ئەوی لێبوو کاری شۆڕشگێڕی نەدەوەستا. بە وردەکارییەکی زۆرەوە بەشداری لە هەر کارێکدا دەکرد. دەیزانی کە خزمەت بە شۆڕش بەرهەمی دەبێت، بەرهەمەکەش ئازادییە. بە خۆبەخشی بەرەو ئازادی چوو و بووە حەقیقەتی زیلان. ئالەنگارییەکی خستە بەردەم خۆی، بەشێوەیەکی ئاسایی بەشدار نەبوو، هەوڵیدا بۆ هەمیشە شتێک لە خۆی ببەخشێت و بگاتە جوانی. ئەو هەم میلیتانێک هەمیش فەرماندەیەک بوو. هەمیشە لە پێشەوە دەڕۆیشت، دەیزانی کە بۆ گەلەکەی دەتوانێت ژیانێکی جوان بئافرێنێت و لەو پێناوەدا خۆی ئامادەکرد کە بەرەنگاری دوژمن ببێتەوە.
لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامەدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە ساڵی ٢٠٢٢ـەوە شەڕڤانانی ئازادی داستانێکی گەورەیان دەنوسییەوە. هەڤاڵ ئارمانج یەک لە فەرماندە پێشەنگەکانی یەژا ستار بوو کە ئەو داستانەی بۆ خۆی دەنوسییەوە. دەیزانی کە کۆتاییەکەی بێهاوتا دەبێت. لەبەرئەوەی بیانووەکانی تێکۆشانی گەلێک بەهێزبوون.
سەنگەرەکەی هاواری ئازادییە، بەرخۆدێرییەکەشی ئازایەتییەکەیەتی. ئەم سەنگەرە ڕێگەیەکە کە دەیگەیەنێتە ئاستی هەرە بڵندی قوربانیدان. لەبەر ئەمە سەنگەرەکەی دەپارێزێت. بەم تێگەیشتنەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو ڕۆژێکی خۆی دەکات و فشار و ناڕەحەتی هیچ کاتێک ناتوانێت بیترسێنێت. هەروەها لەبەرئەوەی زەحمەت بوو، لە دڵی ئەودا واتای مەزنتری دروستکرد.
لە تونێلەکانی بەرخۆداندا، جەوهەری مرۆڤایەتی تا دوا ساتەکان لەگەڵ هاوڕێکانیدا ژیا. دەمبەخەندەییەکەی بۆ ڕۆژێکیش کەم نەبوویەوە، جوانیی دڵی لە هاوڕێکانی نەشاردەوە.
فیداییەکان تەنها بەر لە چالاکییەکەیان ناڵێن 'بژی سەرۆک ئاپۆ'؛ لەماوەی ژیانیشیاندا هەمیشە ئەم قسەیە دووبارە دەکەنەوە و بۆئەوەی بتوانن بەپێی ئەم قسەیە بژین. فیداییەکان تا دواسات دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆن؛ ئامادەن کە لەپێناو ژیانێکی ئازاددا هەموو قوربانییەک بدەن.
هەڤاڵ ئارمانج ئازادی لە ساراکان، لە ڕووکەنەکانەوە فێربوو کە گورزی گەورە لە دوژمن بدات. ئەو شەڕڤانێک و فەرماندەیەکی شکۆدار و سەربڵند بوو کە هیچ کات دەستی لە تێکۆشان بەرنەدا. هەڤاڵ ئارمانج گەلێک واتا و جوانی خستە ناو ژیانی تێکۆشانی دەساڵەی خۆیەوە. لە ٢٩ـی کانوونی ٢٠٢٤ـدا بووە ئەستێرەیەک و جێگای خۆی لەنێو داستانی بەرخۆدانی شکۆداردا گرت.