شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرا

لە چالاکیی ئێشکگری سەر سنووری نسێبین –قامیشلۆ کە بەردەوامە، شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین شەرمەزار کرا.

چالاکی ئێشکگری

لە بەرانبەر هێرشەکانی باکوور-ڕۆژهەڵاتی سووریا، چالاکیی ئێشکگری کە لە سنووری نسێبین-قامیشلۆ دەستی پێکردوە، لە ٩هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە. ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهیدکران، بە بیرهێنرانەوە. بۆ ڕۆژنامەنووسان بەبێ پچڕان دروشمی "ڕاگەیاندنی ئازاد شەرەفی ئێمەیە" بەرزکرایەوە. هەروەها پانکارتی "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا بکەن" دانرا.

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)ی شەرناخ و بەدلیس و هەندێک کەس لە دەم پارتی بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە نێو ئەو کەسانەی کە لە شرناخەوە هاتبوون، هاوسەرۆکی دەم پارتی نورجان ئالتورک وتی: "ئەمڕۆ ڕۆژی یەکڕیزییە". نورجان ئالتورک ئاماژەی بەوەکرد کە سەر لە بەرانبەر هێرشەکان نەوی ناکەن و وتی، "کورد وەک گەلێکی بەشەرەف لەسەر پێیە و لە بەرخۆدان بەردەوامن. بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و کۆبانێ".

چالاکییەکە لەسەر سنوور بە گۆرانییەکانی بەرخۆدان بەردەوامە.