شەنیاشار: ئێمە پێکەوە دادپەروەری بەدی دەهێنین
بنەماڵەى شەنیاشار لە بەرخودانی ئێشکگری بۆ دادپەروەری بەردەوامن و رایانگەیاند، "ئێمە ئەم شێوازە نادادییە پێکەوە دەگۆڕین و هاوسەنگی بۆ دادپەروەری دروست دەکەینەوە".
بنەماڵەى شەنیاشار لە بەرخودانی ئێشکگری بۆ دادپەروەری بەردەوامن و رایانگەیاند، "ئێمە ئەم شێوازە نادادییە پێکەوە دەگۆڕین و هاوسەنگی بۆ دادپەروەری دروست دەکەینەوە".
چالاکیی ئێشکگریی "دادپەرەری" لەلایەن بنەماڵەى شەنیاشارەوە لە بەردەم دادگای رحا ماوەی ١٥٢ رۆژە بەردەوامە. دایە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لەبەر ئەوەى ئەمڕۆ دادگای رحا داخرابوو چالاکییەکەیان لە ماڵەکەى خۆیان لە پرسوس درێژە پێدا.
بنەماڵەى شەنیاشار لەسەر ئەژماری خۆیان لە میدیای دیجیتاڵیدا سوپاسی ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەریی بیناسازیی رحا (ÎKK) و لقی یەکێتیی ژووری ئەندازیاران و بیناسازانی تورک (TMMOB) لە ئامەد کرد، کە دوێنێ سەردانیان کردبوون.
بنەماڵەى شەنیاشار لە پەیامەکەیاندا رایانگەیاندبوو، "لیژنەی بەڕێوەبەریی بیناسازیی رحا (ÎKK) و لقی یەکێتیی ژووری ئەندازیاران و بیناسازانی تورک (TMMOB) لە ئامەد سەردانی چالاکیەکەمان لە پێناو تێکۆشانی دادپەروەریدا کرد. خۆمان بە قەرزداری هەموو ئەو کەسانە دەزانین، کە بوونەتە دەنگی ئێمە و دەنگی ئێمە دەبیستن. ئێمە پێکەوە ترازووە لار و تێکدراوەکەى دادپەروەری راست و هاوسەنگ دەکەینەوە".
ژ.ت