جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، هێزە پیلانگێڕەکان خواستیان بە پیلانگێڕییەکەیان ڕێبەری گەلی کورد بێکاریگەر بکەن. راشیگەیاند، لە دژی گۆشەگیری و فاشیزم دەبێت پشتیوانی لە بەرخودانی ئیمراڵی بکەین.
جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی، پیلانگێڕییەکە دەیخواست ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بخاتە دەرەوەی رووداوەکان و بێکاریگەری بکات. پرۆسەی پیلانگێڕی بە هەموو شوێنێکدا بڵاوکراوەتەوە. شەریک ئاماژەی بەوە کرد، ئەرک و بەرپرسیارێتیی گەورەمان لەسەر شانە و وتی: "دەبێت لە دەوری بەرخۆدانی گەورەی ئیمراڵی کۆببینەوە".
شەریک لەبارەی ئامانجی پیلانگێڕیی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: "ئەگەر هێزە نێونەتەوەییەکان بە هێرشکردنە سەر ڕێبەر ئاپۆ بە ئامانجەکەى خۆیان بگەیشتنایە، لەلای خۆیانەوە چارەسەرێکیان بۆ پرسی کورد دەدۆزییەوە، بێگومان چارەسەرییەکەی ئەوان جینۆسایدکردن و پاکتاوکردنی کورد دەبوو. ئەوەی لە دژی کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ گرتبویانە بەر ئەوە بوو.
هەروەها دیانخواست لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆدا بە پاکتاوکردنی پەکەکە رێگرییان لە بەرخودان بکردایە و رێگایان بۆ کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردنی کوردان خۆش دەکرد، بەڵام ئەو قۆناغەی ئێستا پیلانگێڕیی نێونەتەوەی تیایدا بەڕێوەدەچێت ئەوەی دەرخستووە، کە ئەوە هەرگیز بەو شێوەیە نییە، ئەوان بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی نەک تەنها ڕێبەر ئاپۆیان کردە ئامانج، نەک تەنها پەکەکەیان کردە ئامانج و نەک تەنها پاکتاوکردنی کوردانیان کردە ئامانج، بەڵکو لەلایەن هەموویانەوە هەوڵدرا بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی نوێ لە جیهاندا. ئەو سیستمە نوێیە، کە هەوڵیان دا بیچەسپێنن ناوی 'سیستمی نوێی جیهانی' بوو. ئەوە ئامانجی سەرەکیی پیلانگێڕیی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ بوو.
ئەو هێزە سەرمایەیانەى جیهانی، کە دەیانخواست ئەو سیستمە نوێیە بچەسپێنن، رێبەر ئاپۆیان بە گەورەترین ئاستەنەگی بەردەم خۆیان دەزانی و خواستیان رێبەر ئاپۆ بخە دەرەوەی گۆڕەپانەکە و بێکاریگەری بکەن. لە قۆناغی ئێستادا ئەوە دەبینرێت، کە لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون".
شەریک لە بەردەوامیی وتەکانیدا باسی لە جەنگی جیهانی سییەم کرد، کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ٣٠هەمین ساڵیدایە و رایگەیاند، سەرەتا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد، بەوەی بەرامبەر رێبەری گەلی کورد ئەنجامیاندا خواستیان شەڕەکە بهێننە قۆناغ و ئاستێکی دیاریکراو و وتی، جەنگی جیهانیی سێیەم تەنها سنوردار نییە بە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، بەڵکو لە ئاستێکی بەرفراواندا بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە.
شەریک وتیشی: "سەرەڕای ئەوەش بەرخۆدانی ئیمراڵی بەردەوامە. بەرخۆدان لە کوردستان بەردەوامە، بەرخۆدان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوامە و ئەوەش لە دژی سیستمی نوێی جیهانە، کە بە شێوەی پراکتیزەکردن و کرداری بژاردەکانی خۆی بۆ گەلان دەخاتەڕوو".
شەریک ئەوەشی وت: لە ماوەی ٢٣ ساڵ پیلانگێڕیدا لە کوردستان کۆمەڵکوژی و پاکتاوکاریی گەورە ئەنجام دران، ئەو کۆمەڵکوژی و هێرشانەیان بووە هۆی گەشبوونی بەرخۆدان، بەڵام بەو بەرخۆدانانە چەند ڕاستییەکی دەرکەوت و وتی: "لە لوتکەی ئەو ڕاستییانەدا ئەوەی روون بووەتەوە، ئەوەیە، کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەى کوردان بوو".
شەریک ڕۆڵی هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئینگلتەرا و دەوڵەتانی ئەوروپا و هێزە خائین و هاوکارەکانی لە پیلانگێڕییەکە بەبیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە هەموویان دەستیان لە خوێنی کورددایە و وتی، "لەبەر ئەوەش پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە ئاستی نێونەتەوەیدا هێرشی هاوبەش بوو بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەى کورد. رەنگە لە هیچ شوێنێکی جیهاندا پاکتاوکاریی وەها بە شێوەی هەماهەنگ، یەکگرتوانە و لە ئاستی نێونەتەوەیدا رووی نەدابێت. لەماوەی ئەم ٢٣ ساڵەدا ئەو لایەنەی جینۆسایدکردن و پاکتاوکردنی کورد، بە مانای خەبات و تێکۆشانە لە ئاستی نێونەتەوەیدا. ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی خستە ئەستۆمان، کە لە ئاستی نێونەتەوەیی دا سەرکەوتوانە و بە سەرفیرازانە ئەو خەبات و تێکۆشانە ئەنجام بدەین. لە ڕاستیدا پرۆسە و قۆناغی ٢٣ ساڵی ڕابردوو جارێکی‌تر دەریخست، کە ئەوە ڕاستە".
شه‌ریك له درێژه‌دا باسی له‌وه‌كرد، كه پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی فراوان بووه، پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی قوڵ بووه، هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له دژی رێبه‌ر ئاپۆ هێرشی قورستریان كردووه، له هێرشه‌كانی سه‌ر په‌كه‌كه و گه‌لی كوردستان زیاتر یه‌كیان گرتووه و هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوا، هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و تێكۆشان له دژی ئه‌و هێرشانه له باكور، له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستانی به بیرهێنایه‌وه و وتی، "ئه‌و به‌رخودانه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌بێته به‌رخودانی هاوبه‌شی گه‌لان. له‌ولایه‌نه‌وه له دژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌ییش به واتای گه‌وره‌ترین وه‌ڵامه، هه‌ره به‌رفراوان و نێونه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌وه له شۆڕشی رۆژئاوادا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خۆی نیشاندا، له یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی ئینته‌رناسیۆنالیستدا كه له شۆڕشی رۆژئاوادا شه‌هید بوون، به شێوه‌یه‌كی روون ده‌ركه‌وت. له‌به‌ر ئه‌وه له دژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی بووه به‌رخودان. به‌رخودانه‌كه ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه. له ئیمڕاڵی به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ به ده‌وری ئه‌و به‌رخودانه گه‌وره‌وه هه‌موو مرۆڤایه‌تی یه‌كده‌گرن. له‌مڕۆدا چالاكیه‌كانی خاوه‌نداری له رێبه‌رایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌رخودان له دژی گۆشه‌گیری ره‌ها، به‌رخودان به داواكاری ئازادی رێبه‌رایه‌تی، ئه‌وانه‌ی به‌رگریی له رێبه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن و له‌پێناویدا تێده‌كۆشن به‌و واتایه‌یه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له وه‌ها دۆخێك‌دا كه ئێمه پێده‌نیینه ساڵیادی نوێی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی تێكۆشانێكی گه‌وره، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌تر له‌به‌رده‌مماندا هه‌یه.
ئه‌وه چییه؟ له سه‌ره‌تادا به‌ده‌وری به‌رخودانی ئیمراڵی كه ٢٣ ساڵه به‌رده‌وامه و هه‌ر رۆژێكی هێنده‌ی ساڵێكه ده‌بێت مرۆڤ زیاتر كۆببنه‌وه. ده‌بێت گۆشه‌گیری له‌وێ تێكبشكێنرێت، هه‌روه‌ها به واتای گۆڕدانه به تێكۆشان له دژی فاشیزم. ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م یه‌كگرتن و دیموكراتیكبوونی گه‌لان، كه ده‌بێته گورزێكی قورس بۆ داگیركاری توركیا، كه ده‌یه‌وێت داهاتووی گه‌لانی كوردستان و توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاریك بكات، ده‌بینرێت، به كۆبوونه‌وه به ده‌وری تێكۆشان كه ناوه‌نده‌كه‌ی ئیمراڵیه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. له سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش ئه‌وه به واتای پاشه‌كشێی هێزه‌كانی سه‌رمایه‌داری جیهانیه. له‌و رووه‌شه‌وه به‌و واتایه‌یه كه تێكۆشانی دیموكراسی و ئازادی گه‌لانی جیهان زیاتر هه‌ڵده‌كشێت. هه‌ڵبه‌ته سه‌ره‌تا شۆڕشی كوردستان و ئاینده‌ی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مسۆگه‌ر ده‌بێت".
شه‌ریك له درێژه‌دا وتی، "ئه‌گه‌ر پێداویستیه‌كانی ئه‌م تێكۆشانه ده‌سته‌به‌ر بكرێن له توركیا فاشیزم پاشه‌كشێ ده‌كات، گۆشه‌گیری تێكده‌شكێنرێت، گه‌لی كوردستان ئازاد ده‌بێت و ئه‌وه‌ش رێگه له‌به‌رده‌م دیموكراتیكبوونی توركیا و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كاته‌وه. به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كی له‌و جۆره له ساڵی ٢٤هه‌میندا ئێمه پێده‌نێینه سه‌رده‌می تێكۆشانه‌وه. ده‌بێت ئێمه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی سه‌رده‌می نوێی تێكۆشان جێبه‌جێ بكیه‌ن. ئه‌م تێكۆشانه هه‌روا ئاسان نییه. قوربانی گه‌وره ده‌درێن. به‌رخودانی كاتی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی پێكهێنرا، ده‌ریده‌خات كه ئه‌وه به‌و جۆره ده‌بێت".
شه‌ریك به به‌رده‌وامی به‌رخودانی كوردان، جه‌نگاوه‌رانی ئاپۆیی و هۆگرانی ئاپۆیی له كاتی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی هاته ئاراوه و خرایه‌ڕوو به بیرهێنایه‌وه، جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و به‌رخودانه رێگای به‌رخودانی روناك كردوه‌ته‌وه، یه‌ك له‌دوای یه‌ك هێرش گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه له باكوری كوردستان، توركیا و هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و وتی، ئێستاش ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وامن و رایگه‌یاند، له دژی ئه‌و هێرشانه به‌رخودانی گه‌وره له ئارادایه و به‌رخودانی گه‌ریلا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، به‌رخودانی گه‌لی به‌بیرهێنایه‌وه و وتی، له ساڵیادی پیلانگێڕیدا شتی پێویست ئه‌وه‌یه كه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێ بكرێن.
شه‌ریك وتی ئه‌م به‌رپرسیارێتیه ته‌نیا له‌سه‌ر شانی گه‌ریلا نییه، پێویسته كه شاره‌كانیش تێكۆشان بكرێت، له گه‌وره‌شاره‌كان، له ده‌شت و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی، هێزه دیموكراتیكه‌كان، سۆسیالیسته‌كانیش ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و وتی، "ئه‌گه‌ر ئێمه له‌و تێكۆشانه‌دا ئه‌ركی خۆمان به‌جێ بگه‌یه‌نین ئێمه به‌رامبه‌ر به رێبه‌ر ئاپۆش به‌رپرسیارێتی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. به‌رامبه‌ر به رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌ل ئه‌وه ده‌بێته گه‌وره‌ترین خه‌ڵات".
ژ.ت / هـ . ب