شیکاری و بڕیارەکانی چوارەمین کۆنفرانسی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان بۆ دوو ساڵی داهاتوو

گەنجانی وڵاتپارێزی گەنجانی کوردستان بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی ئەو ڕێکخستنە لەسەرجەم هەرێمەکانی باشووری کوردستان، لە شاری کەرکوک چوارەمین کۆنفراسی خۆی بەست.

کۆنفراسی چوارەمینی گەنجانی وڵاتپاریزی کوردستان لە ژێر درووشمی (بە هزری ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێکخستن دەبین، خیانەت و داگیرکاری لەو ناو دەبەین) لە شاری کەرکوک بەڕێوە چوو، کۆنفراس کاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانیی دوێنێ ٢٠ی ئاب بە خولەکێک ڕاوستان بە بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.

لە هۆڵی کۆنفراس وێنەی شەهیدانی گەنج "شەهید قەندیل، شەهید سارینا، شەهید ڕیبین و شەهید شاجوان" هەڵواسرابوون, هاوکات  لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک درووشمی تایبەت بە گەنجان هەڵوسرابوون.

 وەک یەکەم بەرنامەی کاری کۆنفراس وتاری کۆنفرانس لەلایەن نوسەر و توێژەی سیاسی حەسەن جودیەوە  پێشکەشکرا. حەسەن جودی لە سەرەتادا سڵاوی بۆ تێکۆشانی گەریلا گەنجەکانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، حەفتانین نارد و وتی: "ئەو کۆنفراسە لە کاتێکی زۆر دژوار و مێژوویدا بەڕێوە دەچیت، کە گەلی کورد جارێکیتر ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و هێرش دەبێتەوە، داگیرکەران و نۆکەران هەوڵ دەدەن گەلی کورد بێ ناسنامە و بێ ستاتۆ بێت و بی ئیرادە بێت وەک چۆن لە سەدەی ڕابردوو کردیان. دەیانەوێت بە هەمان شێوە بۆ سەد ساڵی داهاتووش گەلی کورد بێبەش بکەن لە هەموو ئیرادەیەک".

  لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی:" داگیرکەران هەوڵ دەدەن گەنجان لە وڵاتی خۆیان دوور بخەنەوە و بیانکەنە پەنابەر، ئەگەر بەو شێوازەش بۆیان نەکرێت بە شەڕی تایبەت و شەڕ دروست کردن دەیکەن، ئەوەش بۆ ئەوە دەکەن، چونکە لە شکۆ و ئێرادەی گەنجان دەترسین."

هەروەها تیشكی خستە سەر مێژووی گەنجانی ئاپۆی لە باشوری کوردستان و گرنگیان و وتی: "ئەو تێکۆشانە لە باشوری کوردستان بە پێشەنگایەتیی شەهید، هەڵمەت و ڤیان جاڤ و جوتکار دامەزرا، لەو ڕۆژەوە تا ئێستا بێ ناوبەر بەردەوامە، لە ئێستاشدا قەدەر و چارەنووسی گەلی کورد و وڵاتەکەمان بەدەستی گەنجانەوەیە،  لەبەر ئەوەی گەنجان خاوەن وزە و تونایەکی یەکجار گەورەن، دەتوانن بە ئێرادەی خۆیان دواڕۆژ و چارەنووسی گەل دیاری بکەن".

لە درێژەی کۆنفراسەکە ڕینمایەکانی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ گەنجانان خوێندرایەوە و دواتر دیوانی کۆنفرانس دیاریکرا بۆ بەڕێوبردنی بەڕگەکانی بەرنامەی کۆنفراس. هاوکات ڕاپۆرتی دوو ساڵ کار و خەباتی گەنجان کە جەختی لە مژاری سیاسی، هزری و ڕێکخستنی دەکردەوە، لە لایەن شەنگار کاکەیەوە خوێندرایەوە.

لە درێژەی کارەکانی کۆنفراس دا تارا حوسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان وتاری پێشکەشکرد و ڕەوشی سیاسیی نرخاند و  وتی: "ڕەوشی ناوچەکە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتیش  کوردستان کە پێیدا تێپەر دەبێت، هەوڵ دەدەرێت جارێکیتر ناوچەکە دیزاین بکرێتەوە، هەموو وڵاتانی زلهێز دەیانەوێت و جێ پێگەی خۆیان دیاری بکەن لە داهاتووی ناوچەکە، بەڵام تا ئیستا هیچ هێڵێک و زل هێزیک نەیتوانیوە پرۆژەیەکی گونجاو و پێشکەش بکات بۆ چارەسەری و کێشەکانی ناوچەکە، تەنها ڕێبەری گەلی کورد پرۆژەیەکی ئەڵتەرناتیڤی پێشکەش کردووە. هەموو نیشانەکانیش پێمان دەڵێن، پرۆژەیەکی سەرکەوتووە و چارەسەرە بۆ کێشەکانی کوردستان ناوچەکە."

لە درێژەی نرخاندنەکانی تارا حوسین وتیشی: "نموونەی شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان سەرکەوتویی ئەڵتەرناتیڤی ڕێبەر ئاپۆمان پێشان دەدات، دەوڵەتانی زلهێز و داگیرکەران خۆیان خاوەن پرۆژەیەکی بەدیل نین لە بەرامبەردا هێرش دەکەنە سەر پرۆژەکانی ڕێبەری گەلی کورد لە چیاکانی کوردستان، شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ ئەوەی کێشەکانی ناوچەکە چارەسەر نەبن، ناکۆییەکانی ناوچەکە بەردەوام بن و ئەوانیش بتوانن ستاتیۆ و پێگە کۆنە پارێزەکانیان بپارێزن."

دەربارەی گۆرانکارەیەکانی ناوچەکە ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، ئەو گۆڕانکارییانەی لە ئەفغانستان ڕویدا ئەوەمان بۆ  ئاشکرا بوو هەر دەسەڵاتێک، کە پشتی بە گەل نەبەستیبێت، ناتوانی خۆی بپاریزیت، وتیشی: "هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان پاشەکەشیان کرد دەسەڵاتی ئەفغانستان، کە پشتی لە گەل کردبوو پشتی بە ئەمریکا بەستبوو  نەیانتوانی چەن ڕۆژێک خۆیان بپارێزن و تالیبان دەستی بەسەر تەواوی ئەو وڵاتەدا گرت، بۆیە دەبێت هەموو هێزەکان خۆیان لە گەل دوور نەخەنەوە".

دەربارەی سیاسەتی هەڵەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر گەنجان دا وتی: "دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ئێستا ژمارەیەکی زۆری گەنجی زیندانیکردووە، بە چەند تۆمەتێکی ساختە سزایان دەدات بۆ ئەوەی ئیرادەی گەنجان پێش نەکەوێت، بەڵام کۆبوونەوەی گەنجان لەم کۆنفراسەدا کە تاوتوێی دۆخی کوردستان دەکات بۆ خۆی خاڵیكی گرنگە و دەبێتە هیوا و ئێرادە بۆ بەرنگاربوونەوەی سیاسەتەکانی دەسەڵات، کە هەوڵ دەدەن گەنجان بێ ئێرادە بکات و  لە وڵات دووریان بخەنەوە و پەنابەریان بکەن".

  لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا ئەندامانی کۆنفراس گفتوگۆیان کرد لەسەر کارو خەباتی دوو ساڵی ڕابردووی گەنجان و ڕەخنە و ڕەخنەدان لە ناو گفتوگۆکاندا پێشکەوت و لەسەر ئەو کار و خەباتەی کراوە. ئەندامانی کۆنفرانس جەختیان لەوە کردەوە لە دوو ساڵی داهاتوودا کاری زۆرتر بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کەم و کوڕییەکان، ئەو خەباتانەشی کراون زیاتر برەویان پێ بدرێت، هاوکات ئەندامان کۆمەڵێک پێشنیاریان کرد بۆ پێشخستنی خەباتی دوو ساڵی داهاتوو.

دوای ئەوەی پێشنیار و بۆچوونەکان خرانە بەر باس دەنگدانیان لەسەر کرا و چەند خاڵێک وەک ئەنجامنامەی کۆنفراسی چوارەمی گەنجانی وڵاتپاریز دیاریکران.

بڕیارەکانی چوارەمین کۆنفرانسی گەنجانی وڵاتپارێز

١-  لە بەرامبەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان، وێڕای شەرمەزارکردنی بێ هەڵوێستی یەکێتیی ئەوروپا و جیهان، ئاستی تێکۆشانی ئازادی بۆ ڕێبەرئاپۆ بڵندتر دەکەین.

٢-  لە بەرامبەر داگیرکەری و لەشکەرکێشیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و تەواوی داگیرکەران لەسەر هەر چوار پارچەی کوردستان بە تایبەت لەسەر شەنگال و باشووری کوردستان بە هەرچەشنێک تێکۆشان بڵند دەکەین.

٣- لەسەر پێوانی یەکێتیی نەتەوەیی پشتگیری لە شۆڕشی پارچەکانی تری کوردستان دەکەین و تەواوی ئەوانەی دژبەرایەتی دەکەن شەرمەزار دەکەین و دژ بەری ئەو لایەنانەی کە خەتی خیانەت لە کوردستان بە بنەما دەگرن و کوردستان دەفرۆشن. بۆ ئەم مەبەستە هەرجۆرە چالاکییەک بە ئەرکی خۆمان دەزانین و پەرەی پێ دەدەین.

٤-  لە بەرامبەر سیاسەتی برسیکردن و بێ ئیرادەکردنی گەنجان و بەکارهێنانی کۆمەڵگا بۆ سیاسەتی خێڵایەتی و حیزبایەتیی بەرتەسک تێکۆشان ئەرکی سەرەکیمانە.

٥-  لە پێناو کۆتاییهێنان بە تیرۆر و تەواوی هێرشەکانی سەر گەلەکەمان پێشخستنی چەمکی پاراستنی ڕەوا گەنجان بۆ ئەم مەبەستە بە ئەرکی خۆمان دەزانین.

٦-  لە بەرامبەر ئەو سیستەمەی، کە لە باشووری کوردستان هەرەسی هێناوە، وەکو سیستەمی بەدیل خۆ بەڕێوەبەری دیموکراتی ئەرکی سەرەکیمانە.

٧-  پشتگیری لە خۆبەڕێوەبەریی شەنگال دەکەین و هەروەها لە پێناو بەیەکەوە ژیانی گەلان ئەم سیستەمە بۆ کەرکوک و باشوری کوردستان بە دروست دەزانین و تێکۆشانی بۆ دەکەین.

٨-  لە پیناو ئازادی و مافی گەلدا لە چوار پارچەی کوردستان کە گیراوانی زیندان تیکۆشان دەکەن و بەرخۆدان دەکەن لە پێناو ئازادیی گیراواندا هەتا دوایی تێکۆشان دەکەین بە تایبەتی لە ماوەی کۆتایدا ئەو گیراوانەی، کە لە بادینان گیراون و ئەو گەنجانەی پارتی دیموکراتی کوردستان گرتویانن بە تایبەت ( کەمال کەرکوکی، ئەیوب کەرکوکی و هەرسێ هەڤاڵی ژن کە بۆ پشتیوانی شەنگال چوبوون و دەستیگیرکران) بێ تاوانن لە هەوڵ و تێکۆشانی مافی رەوای گیراوان بدەینە ناسین و بۆ ئازادییان تیکۆشان دەکەین.

 ٩- تێکۆشان لە بەرامبەر هەر جۆرە قڕکردنێکی کەلتووری بەردەوام دەبێت و ئەرکمان پاراستنی کەلتور و جەوهەری کۆمەڵگە دەبێت.

١٠- فیستیڤاڵی شەهید "گەنجۆ حەسەکە" هەر ساڵ بەردەوام بێت.

١١- دژ بە شەڕی تایبەت و هێرشکانی لە باشووری کوردستان لە پێناو پووچ دەرخستنی شەڕی تایبەت خەباتی ئایدۆلۆژی ئەنجام بدرێت و چالاکیی جۆراوجۆر بکرێت بۆ وشیار کردنەوەی گەنجان لەم هێرشە.

١٢- بۆ ڕێکستنکردنی خەباتی وەرزشی ئەلتەرناتیڤ لە هەموو هەرێمەکان خەبات دەس پێ بکات.

١٣- لە چوارچێوەی ڕوانگەی کۆمەڵگەی ژینگەپارێزییەوە خەبات فراوان بکرێت.

١٤- بە چالاکی و ئاهەنگ بۆنە و ڕۆژە مێژووییەکانی گەلی کورد پیرۆز بکرێت.

١٥- لە بەرامبەر هەر ڕەوشێکی لەناکاو و نائاسایی لە نێو کۆمەڵگەدا، پێویستە هەڵوێست وەربگیرێت و چالاکی ئەنجام بدرێت.

١٦- بەردەوامیدان بە ناساندنی شەهیدان و ناودارانی گەلی کورد بە ڕێگەی نووسین و سیمینار و سینەفزیۆن (کورتە فلیم).

١٧- لە بەرامبەر کۆچی بەکۆمەڵی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات خەباتی ئایدۆلۆژی و ناساندنی مێژوو و ڕاستینەی کوردستان ئەنجام بدرێت.

١٨- پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ گەنجانی نەتەوەکانی تری وەکو (عەرەب و تورکمان ....هتد)، پێشخستن و ڕێكستنکردنی ئەوان ئەرکی سەر شانی گەنجانی وڵاتپارێزە.

لە بەشێکی تری بەرنامەی کۆنفراسەکە  ١٥ ئەندام وەک ئەنجوومەنی نوێی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان هەڵبژێردران بۆ دوو ساڵی خەباتی داهاتوو، دواتر بە وتاری حوسێن کەرکوکی بەرپرسی پەیوندییەکانی تەڤگەری ئازادی کۆتای بە کۆنفراسەکە هات.

ژ.ت