سەربازانی تورک دەستڕێژی گولـلەیان لە ماڵێک کرد: بریندار هەیە

سەربازانی تورک گوندی نەنیاسی لجێی ئامەدیان گەمارۆدا. گوندنشینان رایانگەیاند، ماڵێک کە منداڵ و بەساڵاچووشی تێدابووە دراوەتە بەر گولـلە و ئەو هێرشە برینداری لێکەوتووەتەوە.

سوپای تورک گوندی نەنیاسی ناوچەی لجێی ئامەدی گەمارۆداوە.

لە هەرێمەکەدا هەلیکۆپتەر دەسوڕێتەوە ودەنگی چەک بیستروە.

گوندنسینان رایانگەیاند کە بریندار هەیە و سەبارەت بە سەلامەتی خۆیان باسیان لە نیگەرانیەکانیان کرد و و هەروەها داوایان لە رای گشتی کرد کە بە هەستیارییەوە چاودێری ئەو بابەتە بکەن.

گوندنشینان رایانگەیاند، کە ماڵێک کە منداڵ و بەساڵاچووچی تێدابووە گولـلەباران کراوە.

هـ . ب