سەربازانی تورک لە لجێ کەسێکیان کوشت

لە گوندی نەنیاسی سەر بە لجێی ئامەد، لە هێرشی سەربازانی تورکی داگیرکەردا کەسێک بە ناوی محەمەد یەڵدرم کوژرا.

لە گوندی نەنیاسی ناوچەی لجێی ئامەد شەوی رابردوو کاتژمێر ٢٢:٠٠ سەربازانی تورک گوندەکەیان گەمارۆدا. بە هەلیکۆپتەر و چەک گوندەکەیان گولـلەباران کرد. هێرشەکە کرایە سەر ماڵێک کە ژن و منداڵیشی تێدابوون.

گەمارۆی گوندەکە ٤ کاتژمێر و نیو بەردەوام بوو و کاتژمێر ٠٢:٢٠ کۆتایی هات. لە دوای سەربازان کە هێرشیان کردە سەر ماڵان ئاسەواری فیشە و دەستکێشی تیمی لێکۆڵینەوە بەجێمان.

لە هێرشەکەی سوپای تورکی داگیرکەردا کەسێک بەناوی محەمەد یەڵدرم گیانی لەدەستدا.

هـ . ب