سوپای ئیسرائیل تانکەکانی سوریای کردە ئامانج

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند دژی ژمارەیەک تانک کە بەرەو هەرێمی سوەیدا لە باشووری سوریا دەچوون، هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامداوە.

سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر تانکەکانی حکومەتی دیمەشق کە بەرەو سوەیدا دەچوون. هێرشەکە پاش شەڕی دژواری نێوان چەکدارە دروزەکان و هۆزە دەوارنشینەکان دێت.

سوپای ئیسرائیل لەسەر میدیای دیجیتاڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە و هێرشەکەی بۆ سەر تانکەکان پشتڕاست کردەوە، گوتی: "هەبوونی ئەم تانکانە لە باشووری سوریا، ڕەنگە ببنە هەڕەشە بۆ سەر دەوڵەتی ئیسرائیل. سوپای ئیسرائیل ڕێگە نادات هەڕەشەیەکی سەربازیی لە باشووری سوریا دەربکەوێت و لەسەر ئەو بناغەیە مامەڵە دەکات".

ئەو تانکانەی ئیسرائیل کردیانیە ئامانج، لە نزیک گوندی سامی لە هەرێمی سوەیدا جێگیرکرا بوون.