كۆمیته‌ی به‌رگریی له رۆژنامه‌وانان (سی پی جه‌ی) له باره‌ی زیندانیكردنی ١٦ رۆژنامه‌وانی كورد له ئامه‌د راگه‌یه‌نراوی بڵاوكرده‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "كاربه‌ده‌ستانی توركیا، ١٦ رۆژنامه‌وانی كوردیان له هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستگیركردوه و به بانگه‌شه‌ی "ئه‌دامی رێكخراون" زیندانیان كردوون. پێویسته رۆژنامه‌وانان ئازاد بكرێن".
سی پی جه‌ی باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به داواكاری گشتیی كۆماری له ئامه‌د ده‌ستپێكردووه به‌ڵام به هیچ جۆرێك وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
هێرشێكه بۆ سه‌ر ئازادی راگه‌یاندن
رێكخه‌ری به‌رنامه‌ی ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی سی پی جه‌ی گوڵنۆزا سه‌عید وتی:
" كاربه‌ده‌ستانی توركیا، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ی له ئامه‌د به بێ پاساو گیراون ئازاد بكه‌ن. نابێت كه به بێ پاساو رۆژنامه‌وانان ده‌ستگیر بكرێن، رابگیرێن و دادگایی بكریچن. ئه‌مه هێرشێكه بۆ سه‌ر ئازادی راگه‌یاندن. توركیا ده‌بێت ده‌ست له گرتنی رۆژنامه‌وانان به هۆكاری بێ به‌ڵگه هه‌ڵبگرێت و كاتی دادگایی كردنی زیندانیان وه‌ك كاتی سزادانیان به‌كارنه‌هێنێت".
هـ . ب