سی پی تی: دەوڵەتی تورک ٢٣ جار باشووری کوردستانی تۆپباران کردووە
ئەندامی (سی پی تی) کامەران عوسمان ڕایگەیاند پاش بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە، دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ ٢٣ جار باشووری کوردستانی تۆپباران کردووە.
ئەندامی (سی پی تی) کامەران عوسمان ڕایگەیاند پاش بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە، دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ ٢٣ جار باشووری کوردستانی تۆپباران کردووە.
ئەندامی تیمی کوردستانی ڕێکخراوی (سی پی تی) ئەمریکی، کامەران عوسمان ڕایگەیاند سوپای تورک ١٤ جار گەلی سیڤای گوندی بەلاڤەی سەر بە ئامێدی لە چیای مەتینا تۆپباران کردووە.
هەر ئەمڕۆ، گوندی کەفنە مژێ و چیای گارا، (٩) جار بوونە ئامانجی تۆپخانەکانی سوپای تورکیا.
لەماوەی ڕۆژەکەدا ٢٣ جار سوپای تورک ناوچەکانی باشووری کوردستانی تۆپباران کردووە.
کامەران عوسمان ئاماژەی بەوەشداوە، لە ڕۆژی ١٢ـی ئایارەوە کە ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ـمینی پەکەکە ڕاگەیاندراوە، سوپای تورکیا (٣١) جار تۆپباران و بۆردوومانی بۆ سەر باشووری کوردستان ئەنجامداوە، کە ئەمڕۆ زۆرترینیان بووە.