سەید سادق: دوای سووتاندنی بارەگای پێنج حزب، قایمەقامیەتی قەزاکەش سووتێنرا

خۆپیشاندەرانی شارۆچکەی سەیدسادق دوای سووتاندنی بارەگاکانی پەدەکە و کۆمەڵی ئیسلامی و گۆڕان و یەنەکە و بارەگای یەکگرتوو،قایمەقامیەتی قەزاکەشیان سووتاند.

خۆپیشاندانەکەی شارۆچکەی سەیدسادق بەردەوامە و خۆپیشاندەران بارەگاکانی پەدەکە و کۆمەڵی ئیسلامی و یەنەکە و گۆڕان و یەکگرتوو یان لەو شارۆچکەیە سووتاند. دواتر بینای قایمەقامیەتی قەزاکەش سووتێنرا.

خۆپیشاندەرانی شارۆچکەی سەیدسادق بەردەوامن لە خۆپیشاندان و داوای باشکردنی ژیانی خاڵک و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکەن.

ز.ش