تاجەدین توران، دوای ٣٠ ساڵ زیندانی ئازاد کرا، بە شێوەیەکی جەماوەری چوونە پێشوازییەوە
تاجەدین توران، دوای ٣٠ ساڵ زیندان ئازاد کرا، لەلایەن کەسوکار و هاو وڵاتیانەو پێشوازی لێکرا.
تاجەدین توران، دوای ٣٠ ساڵ زیندان ئازاد کرا، لەلایەن کەسوکار و هاو وڵاتیانەو پێشوازی لێکرا.
تاجەدین توران ساڵی ١٩٩٤لە ناوچەی بسمل-ی ئامەد دەستبەسەر و دواتر لە دادگای ئاسایشی تورکیا دادگایی کرا و بە تۆمەتی " تێکدانی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی دەوڵەت، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا. تاجەدین توران پاش ٣٠ ساڵ زیندانی ئازاد کرا.
تاجەدین توران لە زیندانی بەشیکدوزو لە شاری ترابزۆن ئازاد کرا، گەڕایەوە ماڵی خۆیان لە گەڕەکی دیجلە لە ناوچەی بسمل. لە لایەن کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی، یەکێتی و کەلتووری بۆ بنەماڵە و کە کەسوکاری بێسەرو شوێن بووەکان (مەبیا دەر)، کۆمەڵەی هاوکاری بۆ زیندانیان و سزادراوان (توای دەر)، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) پارتی هەرێمە دیموکراتکەکان (دەبەپە) ، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و خەڵکێکی زۆر بە مەشخەڵەوە چوونە پێشوازی تاجەدین تورانەوە و بە یاری ئاگرین هاتنەوەیان پێشوازی کرد.