تاوەکو ئێستا شەهید و بریندارەکانی نەخۆشخانەی شەنگال لەژێر داروبەردوی نەخۆشخانەکە دەرنەهێنراون

یەبەشە دەربارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو نەخۆشخانەیە بۆ پێداویستیی هێزەکانی بەرگریی و گەلی ئێزدیی و عەرەب، دروستکرابوو، بەڵام ئەمڕۆ بووە ئامانجی دەوڵەتی تورک.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال(یەبەشە)، دەربارەی هێرشەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە ئەمڕۆ کرایە سەر نەخۆشخانەی گوندی سکێن-ی شەنگال، ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

”پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٠٠، بە چاودێریی و ڕێکخستنی فڕۆکەی سیخوڕیی بێفڕۆکەوان،  فڕۆکەی جەنگیی نەخۆشخانەی سکێن-ی شەنگالی بۆردوومان کرد. ئەو نەخۆشخانە لەژێر پاراستنی یەبەشەدا، بۆ پێداویستیی هێزەکانی بەرگریی و گەلی ئێزدیی و عەرەب، دروستکرابوو، بەڵام ئەمڕۆ بووە ئامانجی دەوڵەتی تورک. ئەو نەخۆشخانەیە لە خزمەتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و گەلی شەنگالدا بوو، دەوڵەتی فاشیست، قڕکەر و داگیرکەر، دوای هێرشی ١٦ی ئاب، ئەمڕۆش هێرشیکردەوە سەر شەنگال، ئەو هێرشە شەهید و برینداری لێکەوتەوە، هەتا ئێستا شەهید و بریندار هەن، کە لەبن داروپەردووی نەخۆشخانەکەدا ماون و دەرنەهێندراون. لە ماوەکانی داهاتوودا، فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال-یەبەشە، ڕاگەیەندراوێک بە بەرفراوانیی بڵاودەکاتەوە."

ف.ق