دەستەی بەڕێوەبەری پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک) بە بۆنەی ١٧یەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ڤیان سۆران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئێمە لە ١٧یەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی پێشەنگی هێڵی ئازادی ژنان ڤیان سۆران بەرز رادەگرین و لە کەسایەتی ئەودا سەرجەم شەهیدان کە لە دژی پیلانگێڕی سەر رێبەر ئاپۆ بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' شەهید بوون بە بیر دێنینەوە. ٢٤ ساڵە تێکۆشانی ئازادی لە دژی پیلانگێڕیی لە سەر بناغەی بڕوامەندی، دڵسۆزی و هێڵی شەهیدانی فیدایی بەڕێوە دەبرێت. بە بەرخودانێکی مێژوویی لێپرسینەوە لە پیلانگێڕەکان دەکرێت".
راگەیەندراوەکە بەم جۆرە بەردەوام:
"لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا رێبەرایەتیمان بە پیلانگێرییەکی نێونەتەوەیی بە دیل گیرا. لە بەرامبەر ئەو پیلانگێڕیی و خیانەتە گەورەیەی سەدە کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆ بەسەر گەلەکەماندا هێنرا بە سەدان هاوڕێمان بە گیانی فیدایی و بە چالاکی گیانبازی وەڵامێکی توندیان بە هێزە پیلانگێڕەکان دایەوە. هەڤاڵ ڤیان سۆران، بە هەڵوێستێکی بڕیاردارانە، بە هەڵوێست و بەرپرسیارێتی سەردەم لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە بەرامبەر نوێکردنەوەی پیلانگێڕیی و هێرشە هەمەلایەنەکان لە دژی بزوتنەوەکەمان بە چالاکییەکەی وەڵامی بە هێزە پیلانگێرەکان دایەوە. وەک جەنگاوەری ژنی پێشەنگ، فەرماندە و بەڕێوەبەری پارتیمان قۆناغ و مەترسییەکانی لە سەر ژیانی رێبەر ئاپۆ لە هزر و دڵی خۆیدا بە قوڵی هەست پێکرد. لەبەر ئەوەی هەڤاڵ ڤیان لەهەر ساتێکی ژیاندا لەگەڵ رێبەرایەتیدا ژیا وەک ژنێکی کورد لە باشوری کوردستانەوە ئەو ژیانی ئازادی لە هێڵی ئازادی ژنی رێبەرایەتیدا بینی. بەو بەرپرسیارێتییە مێژووییە لە دژی پیلانگێڕان وەستایەوە و پەیوەستبوونی خۆی بە هێڵی رێبەرایەتی نیشاندا.
'ڤیان بە هەڵوێستی خۆی بووە پێودانگی وەفاداری و پاراستنی هێڵی رێبەر ئاپۆ"
پیڵانگێری لە دژی رێبەرایەتیمان بە گۆشەگیرییەکی قورس و رەها بەردەوامە. لە بەرامبەر پیلانگێریی نوێی سیاسەتی پیلانگێڕی و گۆشەگیری بزوتنەوەی ئازادی ژنان و گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی گەریلا شەڕی ئازادی بەڕێوەدەبەن. لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی چڕ پەیڕەو دەکەن. لە بەرامبەر هەموو هێرشەکان بەرخودانێکی بێ هاوتا بە بەخشینی قوربانی قورس بەردەوامە. تێکۆشانی ئازادی لە دژی پیلانگێری بە گیانی ڤیانەکان و بە سەدان هاورێ کە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و بە دەوری رێبەرایەتیمان بوونە ئاڵقەیەک لە ئاگر لەمرۆدا هەر چوار پارچەی کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەردەوامە. ئەگەر لەمڕۆدا مرۆڤایەتی پێشکەوتوو و ژنانی جیهان خاوەنداری لە لە رێبەرایەتیمان دەکەن، لەپێناو ئازادی ئەودا تێدەکۆشن ئەوە لە سایەی بەهاکانی شەهیدانمانە. لەسایەی پاڕادایم و هێڵی ئازادی ژنانی رێبەرایەتیمانە. هاورێ ڤیان سۆران لەسەر ئەو هێڵە بووە جەنگاوەری پێشەنگی پارتیمان و پاڕادایمی رێبەرایەتیمان. بە روانین، بە زیرەکی و خۆشەویستی خۆی بۆ ژن لە سەر پاڕادایمی رێبەر ئاپۆ قاڵ بووەوە. بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی تێکۆشانی ئازادی خۆی هۆنیەوە. هاورێ ڤیان بە هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر پیلانگێڕان لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیی ژن بووە پێودانگی وەفاداری و پاراستنی هێڵی رێبەر ئاپۆ.
' هێڵی ئازادی ڤیان ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی کوردستان بەردەوامە'
هەڵوێستی هاورێ ڤیان لە بەرامبەر هاوکاری و هێڵی خیانەت کە پەدەکە گرتوویەتیەبەر، هێڵی بەرخودانە. ئەمڕۆ ئەو هێڵە سەرەتا لە ناو ژنانی باشوری کوردستان، گەنجانی باشور و تەواوی کوردستان بووەتە ئیرادەیەکی ئازاد. تێکۆشانی کادرە پێشەنگەکانی هێڵی ئازادی ژنی هاوڕێ ڤیان ئەمڕۆ لە باشور و هەموو شوێنێکی کوردستان بە دروشمی 'ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە' بەردەوامە. هەڵوێستی بەرفین، دەلال و هەڵمەتەکانە کە لە سەر هێڵی ڤیانەکان روویان کردە چیا ئازادەکان و لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی فاسیست و پەدەکەی هاوکاری، هەڵوێستی شکۆمەندانەی گەلەکەمان لە باشوری کوردستانە. پێداگری لەسەر ناسنامە و هەبوونی ئازاد لە کەسایەتی ئەو گەریلا قارەمانانەدا گەیشتووەتە لوتکە.
'تێکۆشان تا ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی بە رۆحی ڤیانەکان بەردەوام دەبێت'
لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشانی ژنان، گەنجان و گەلەکەمان لە دژی پیلانگێری، لە دژی داگیرکەری و هاوکاری لە ساڵی ٢٥ەمینی پیلانگێریدا، بە گیانی ڤیانەکان و بە هەزاران شەهیدمان بە دروشمی ' ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' تا دەستەبەربوونی ئازادی جەستەیی رێبەرایەتیمان بەردەوام دەبێت. وەک پارتی ئازادی ژنانی کوردستان پاژک ئێمە لە دژی پیلانگێریی بە هەڵوێست و وەفاداری بۆ هاوڕێ ڤیان تێکۆشانی خۆمان بەگوڕتر دەکەین. لەبەردەم یادی شەهیدانمان، جارێکی دیکە بەژنی خۆمان دادەنەوێنین و ئەو بەڵێنەی بە شەهیدانمان داوە کە ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی مسۆگەر دەکەین، دوبارەی دەکەینەوە. وەک جەنگاوەرانی رێبەر ئاپۆ و هاوڕێیانی ڤیان ئەو ئەرکەش بۆ خۆمان وەک ئەرکێکی مێژوویی و وەک قەرزێک بەرامبەر بە شەهیدان دەبینین و جێبەجێی دەکەین".
هـ . ب