گەریلای یەژا ستار تێکۆشین جودی باسی لە ڕۆڵ و کاریگەری شەهید قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لە تێکۆشانی ئازادییدا کرد، کە لە ٢٧ـی ئایاری ٢٠٢٠دا لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو.
لە سەرەتای قسەکانییدا گەریلا تێکۆشین جودی لە کەسێتی شەهید قاسم ئەنگیندا هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری بە ڕێزەوە بیرهێنایەوە و گوتی: "هەڤاڵ قاسم هەڤاڵێکی فیداکار بوو، هەمیشە لە جۆشوخۆشدا بوو، کەسێکی مۆراڵ بەرز بوو. لە هەموو گۆڕەپانە ژیانێکاندا بوو. هەموو ئەم تایبەتمەندیانەی تێدا بوو. بەڵام وشەکان لەئاست تێکۆشانی هەڤاڵ قاسمدا کورت دێنن. گوزارشت کردن لە هەڤاڵ قاسم قورسە. بەڵام گوزارشت کردن لە هەڤاڵ قاسم مانادانە بەژیان و گەیشتنە بە حەقیقەت.
ئازادی حەقیقەت و واتای شەهیدە
ڕێبەرێتی دەڵێت، 'پەکەکە هەڵبەستێکە، سترانێکە، ڕۆمانێکی بێ کۆتاییە'. بۆیە مرۆڤ دەتوانێت هاوڕێیانی شەهیدیش بەم جۆرە پێناسە بکات. شەهیدان نەمرن و هەرچییان بۆ بکەین هێشتا کەمە. ناتوانین قەرزەکانیان بدەینەوە. کاتێک باسی ئازادی دەکەین، ئەوا شەهید بەمانای ئازادی دێت. ئازادی حەقیقەت و واتای شەهیدە. تێکۆشان و بەرخۆدان شەهیدە. چونکی بۆ ئامانجێکی مەزن و ئازادی گەلەکەیان گیانیان بەخت کرد. وەک ئەوەی لە پێناسەکردنی هەڤاڵ زیلاندا گوتراوە، 'خۆزگە لە ڕوحم شتێکی بەهاداری دیکە هەبووایە تا ئەوەی فیدای ڕێبەرێتم کردبا'. ڕێبەرێتی کۆمەڵگەیەکە. ڕێبەرێتی نوێنەری هەموو بەها پیرۆزەکانی ئازادییە. بەم هۆکارە هەموو هاوڕێیانی شەهیدمان، بە تایبەتی شەهیدانی وەک هەڤاڵ قاسم تێکۆشانێکی مانادارییان بەڕێوەبرد.
پێکەوە خەباتمان کرد و هەنگاوی ئازادیمان نا
ماوەیەکی زۆری تێکۆشانمان لەگەڵ هەڤاڵ قاسمدا بەسەربرد، پێکەوە خەباتمان کرد و هەنگاوی ئازادیمان نا. ساڵانێکی زۆر پێکەوە تێکۆشانمان کرد. پەیوەندییەکانی هاوڕێیەتی بتەوبوو. کاتێک یەکەمجار هەڤاڵ قاسمم بینی هەموو جموجۆڵ و هەڵوێستەکانی بوونە جێ سەرنجم. بە ٢٠ هاورێمانەوە لە دەوری کۆبووینەوە و یەک بەیەک پرسیاری کارکردن و بابەتی پەروەردە و کاتی بەشداربوونی لێدەکردین.
جوانێتی لەخۆدا ناونشین کردبوو
بەم شێوەیە گفتگۆی لەگەڵ دەکردینەوە، لەوباوەڕدام لە ناو ڕێکخستن و پارتیماندا کەسێک نییە سڵاوی لە نەدابێتە هەڤاڵ قاسم و پێی گاریگەر نەبووبێت و ئاشنایی نەبووبوبێت. زۆر بە زووی ئاشانایەتی درووستەکرد. هەڤاڵ قاسم هەمیشە دەیگوت، 'پەکەکە بە هەموو شتەکانییەوە جوانە'، منیش دەتوانم بێژم هەڤاڵ قاسم بە هەموو شتەکانییەوە جوان بوو، جوانێتی لەخۆدا ناونشین کردبوو."
هونەرمەند و هونەرخواز بوو
تێکۆشین جودی لە بەردەوامییدا گوتی: "هەڤاڵ قاسم زۆر ئارەزووی لە هەڵپەڕکێ بوو. زۆر حەزی لە گۆرانییەکانی کۆما بەرخۆدان، شەهید مزگین و شەهید سەفکانی دەکرد کە پوەیست بوون بە بەهاکانمانەوە. لە هەموو بۆنە و پێزۆزباییەکاندا دەیگوت ئەدەی گۆرانییەک بڵێنەوە. ئێمەیش دوای گوتنەوەی گۆرانیمان لە وی دەکرد. هەڤاڵ قاسم هەمیشە یان هەڵبەست یان گۆرانی لەسەر هەڤاڵانی شەهید دەگوتەوە."
تێکوشین جودی لە بەردەوامییدا ئاماژەی بەوەدا شەهید قاسم ئەنگین هونەرمەند، مامۆستا، فەرماندە و هەڤاڵ بووە و وتی: "بەساڵان لەناو پەکەکەدا بوو لە هەمان کاتدا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە بوو، لە هەموو لایەکەوە کەسێکی سروشتی بوو لە ئەکادیمیای کادر، هەڤاڵ قاسم لەسەر مێژووی کوردستان پەروەردەی دەدا، کتێبێکی لەو بوارەشدا هەبوو، ڕێز و پێوەرەکانی ڕێکخراوەیی جیاواز بوو. کاتێک هەڤاڵ قاسم لەگەڵت بوو، دڵنیا بووی کە دەتوانیت کێشەکانت و خۆشییەکانت لەگەڵیدا باس بکەیت. بە قسە و پەروەردەکانی مرۆڤی دەخستە جوڵەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە چاپەمەنیدا مایەوە کەسێکی سروشتی بوو، لە هەمان کاتدا لە دیسیپلینی کار و خەباتدا زۆر جددی بوو، بەیانیان، پلاندانانی گشتی دەکرا، هەموو هەڤاڵان کۆدەبوونەوە، پلانیان دادەنا، ئەرکەکانیان دیاری دەکرد و هەمووان دەچوونە سەر ئەرکەکانی خۆیان. هەرکات کێشەیەک ڕووی دەدا یەکسەر هەڤاڵان دەچوونە لای هەڤاڵ قاسم بۆیە دەتوانم بڵێم هەڤاڵ قاسم هەم هونەرمەند بوو، هەم مامۆستای پەروەردە، هەڤاڵ و فەرماندە بوو.
پەیوەندییەکانی لەگەڵ خەڵکدا زۆر جیاواز بوو. کاتێک لەگەڵیان قسەی دەکرد یان شتێکی لێ وەردەگرت، ڕێبازێکی زۆر سادەی هەبوو. کاتێک لەگەڵ کەسێکی ناوچەی بوتان قسەی دەکرد، بیری لەوە دەکردەوە، 'ئایا ئەم کەسە خەڵکی بوتانە؟'، هۆشیاری مێژوویی لەبارەی خەڵکی ناوچەوە هەبوو. عەشقێکی زۆر جددی بۆ مێژوو و کولتووری کورد هەبوو. ئەو دەیزانی من لە چ کولتوورێکدا گەورە بووم و لەسەر ئەو بنەمایە لەگەڵم دەستی بە قسەکردن دەکرد. من زۆر شتی لێ فێر بووم. هەندێک جار لەگەڵ گەنجان بەشداری کۆبوونەوەکانمان دەکرد. هەندێک جار هەندێک بابەت دەگەیشتنە بنبەست یان بە تەواوی چارەسەر نەدەکرا، هەڤاڵ قاسم بە ڕوانگەیەکی ئایدئۆلۆژی و ڕوانگەیەکی جیاوازەوە، پرسەکەی چارەسەر دەکرد. تەنانەت هەوڵی دەدا ١٠ خولەکیش لە نێوان کۆبوونەوەکاندا بەفیڕۆ نەچێت. ئەگەر نانی نیوەڕۆان یەک دوو کاتژمێری دەخایاند، لەو ماوەیەدا بابەتی بۆ ڕۆژنامەکان دەنووسی، تەنانەت لە پیاسە کردندا ئەگەر پشوویەکی کورتی بدابا، یەکسەر دادەنیشت و دەستی بە نووسین دەکرد."
گەریلا تێکوشین جودی، بە ئاماژەدان بەوەی کە قاسم ئەنگین، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە بوو، هەمیشە کەسێکی ڕووخۆش و بە موراڵ بوو وتی: ""ماوەیەک لە یەک ناوچەدا نەبووین، ڕۆژێک پەیامم نارد و وتم: "دەمەوێت هەڤاڵان ببینم". هەڤاڵ قاسم لەمن تێگەیشت، وایزانی ماندوو و دڵتەنگم، هاتە لام و وتی: "هەڤاڵ تێکوشین، تۆ ویستت هەڤاڵان ببینیت ئێستا ئامادە نین، بەڵام من لێرەم ئەگەر شتێکت هەبێت بۆ ئەوەی پێم ڕابگەیەنیت، دەتوانین لەسەری قسە بکەین. واتە هەڤاڵ قاسم بەڕێوەبەرایەتی بزوتنەوەکەمانی دەکرد یانێ گرنگی بە سەردانەکانی هەڤاڵان دەدا، بەو هۆیەشەوە کاتێک پڕۆسەی شەڕ دەستیپێکرد، سەرەڕای ئازاری پشتی، قاچەکانی و سەختی ڕۆیشتنی، بەسەر هەموو شاخەکاندا سەردەکەوت. کە ئەم سیمایەم دەبینی، هەڤاڵ سارا (سەکینە جانسز)م بە بیر دەهاتەوە، هەڤاڵ سارا هەمان تایبەتمەندی هەبوو.
هەڤاڵ قاسم لە زۆربەی بوارەکاند تێکۆشانی کرد. بۆ نموونە سەبارەت بە تەندروستی دەیگوت: "لانیکەم نیو کاتژمێر دوای خواردن چا مەخۆنەوە، بۆ تەندروستی باش نییە" یان دەیگوت: "تۆ کە جگەرە دەکێشیت، بەڵام جگەرەکێشان پێش نانی بەیانی ڕێک وەکوو ئەوە وایە پاکەتێک جگەرەت کێشابێت." ئەو بەردەوام هۆشداری دەدا، تەنانەت لە بابەتەکانی پەیوەست بە خواردن و خواردەمەنیدا هەوڵی پەروەردەکردنی دەدا. ئەو دەیویست ژیان بە جوانی و تەندروست بچێتە پێشەوە. وەک گەریلایەکی ئاپۆیی و وەک ئەندامێکی ئەم تێکۆشانە مەزنە، دەتوانم بڵێم کە یەکێک بوو لە جوانترین هەڤاڵەکان کە دەمناسی. واتای حەقیقەتی لە کەسایەتی خۆیدا خوڵقاندبوو. نە نووسینەکان دەتوانن وەسفی بکەن، نە گۆرانی. دەبێت یادی هەڤاڵ قاسم هەمیشە بە زیندوویی بهێڵرێتەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا، تێکۆشین جودی وتی: "بۆ ئەوەی بتوانین ژیانمان لەسەر بنەمایەکی ڕاستەقینە بنیات بنێین، پێویستە بگەینە حەقیقەتی شەهیدانی وەک هەڤاڵ قاسم، هەڤاڵ قاسم یەکێک بوو لە نوێنەرە بەهێزەکانی هێڵی فەلسەفەی ئاپۆیی لە ناو پەکەکە، هەروەها یەکێک بوو لە مەزنترین هونەرمەندان و کەسێکی زانا بوو."