تەرمی باوکی گولتەن کشاناک بەخاکسپێردرا
تەرمی لوتفو ئوزەر باوکی گولتەن کشاناک هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی ئامەد بەخاکسپێردرا.
تەرمی لوتفو ئوزەر باوکی گولتەن کشاناک هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی ئامەد بەخاکسپێردرا.
تەرمی لوتفو ئوزەر باوکی گولتەن کشاناک هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی ئامەد دوێنێ کۆچی دوایی کرد. ئەمڕۆ لە جەمخانەی ئەهلیبەیتی خارپێت مەراسیمێکی بۆ ئەنجامدرا.
گولتەن کشاناک کە لە زیندانی پیتی ئێفی کاندرا زیندانیکراوە بە هەوڵدانی پارێزەرانی بۆ ئەوەی بەشداری لە مەراسیمی تەرمی باوکی بکات چووە خارپێت. کشاناکیان سەرەتا بردە ماڵەکەی و دواتر بردیان بۆ مەراسیمەکە. سەربازانی تورک رێگەیان نەدا رۆژنامەنووسان لە جەمخانەدا کاری خۆیان ئەنجام بدەن.
دوای رێورەسمی ئایینی تەرمی ئوزەر لە گوندی سونێ بەخاکسپێردرا.
ف.ق