تەرمی بەسری جین کە لە شەڕدا شەهیدببوو، بە خاکسپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە بەسری جین (بروسک کاتۆ) دوای هەفتەیەک رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

بنەماڵەی جین چاوەڕێ بوون کە دوێنێ کاتژمێر ١٦:٠٠ تەرمەکەیان رادەست بکرێتەوە، بەڵام تەرمەکە بە بێ هیج پاساوێک کاتژمێر ٢٣:٠٠ رادەستی بنەماڵەکە کرایەوە. بنەماڵەی شەهید کە تەرمەکەیان وەرگرتەوە، بۆ بە خاکسپاردنی بردیانەوە بۆ سلۆپیی شڕنەخ. لەوێ دوای ئەرکە ئایینیەکان، تەرمەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە گۆڕستانی گەڕەکی ئۆفیسی ناوچەی سلۆپی بەخاکسپێردرا.

تەرمی سەرحەد تەمەل (رۆستەم چەکدار کاتۆ) دوێنێ لە گوندی سەتکاری ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ و یڵماز سالا (کامەران گەڤەر)یش لە گوندی هێرمێی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بەخاکسپێردرابوو.

هەروەها تەرمی گەریلای هەپەگە بە ناسناوی دڵسۆز رۆژهەڵات کە لە هەمان شەڕدا شەهید ببوو، لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شڕنەخ راگیراوە.

هـ . ب