تەرمی گەریلای هەپەگە سوئەرێ دوای ٥ مانگ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە

تەرمی گەریلای یەژەئاستار هەدیە سوئەرێ کە لە مانگی تەموزدا لە چیای باگۆک شەهید بوو، رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

تەرمی گەریلای یەژەئاستار هەدیە سوئەرێ ( ئارژین خویندا گابار) کە ٢٧ی تەموز لە چیای باگۆک شەهید بوو، دوای ٥ مانگ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

دوای ئاشکرابوونی تێستی دی ئێن ئەی ، خانەوادەی سوئەرێ تەرمی کچەکەیان لە گۆڕستانی بێکەسانی ناوچەی ئەرتوغرولی مێردین وەرگرتەوە.

خانەوادەکە تەرمی کچەکەیان بۆ ناوچەی وێرانشاری روحا گواستەوە. تەرمەکە لە وێرانشار بەخاکسپێردرا.

ف.ق