تەرمی تاش و ئولاگانا گەریلاکانی یەژاستار بەخاکسپێردران
تەرمی گەریلاکانی یەژاستار ئاینور ئولاگانا و سونا تاش کە لە شەڕی لیجە دا شەهید بوون، دوای ٩٣ رۆژ رادەستی خانەوادەکانیان کرایەوە.
تەرمی گەریلاکانی یەژاستار ئاینور ئولاگانا و سونا تاش کە لە شەڕی لیجە دا شەهید بوون، دوای ٩٣ رۆژ رادەستی خانەوادەکانیان کرایەوە.
تەرمی گەریلاکانی یەژاستار ئاینور ئولاگانا و سونا تاش کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا لەلایەن سوپای تورکەوە لە گەڕەکی زەنگەسۆرای ناوچەی لیجەی ئامەد شەهید بوون، ٩٣ رۆژبوو تەرمی گەریلاکان لە نەخۆشخانەی لێکۆلینەوە و پەیوەردەی گازی یاشارگیلدا بوون و لەلایەن خانەوادەکانەوە وەرگیرانەوە.
خانەوادەکە کە دوێنێ لەلایەن داواکارەوە ئاگادارکرایەوە. خانەوادەی تاش لە مێرسینەوە و خانەوادەی ئولوگانا لە وانەوە بەرەو ئامەد کەوتنەڕێ. تەرمی ئولوگانا بەرەو وان زێدی لەدایبوونی رەوانەکرا و لەوێ بەخاکسپێردرا.
کاتێک خانەوادەی تاشیش بۆ وەرگرتنی تەرمی کچەکەیان چوونە پزیشکی دادوەری پۆلیس هەڕەشەی لێکردن کە ئەگەر کەسانی دیکە ئاگادار بکەنەوە تەرمەکە لێیان وەردەگیرێتەوە.
تەرمی تاش لە نەخۆشخانە وەرگیرایەوە و سەرلەئێوارەی دوێنی لە گۆڕستانی یەنیکوی باغلاری ئامەد بەخاکسپێردرا.
پۆلیس کە گۆڕستانی یەنیکوی گەمارۆدا، رێگەی نەدا جگە لە خانەوادە هیچ کەسی دیکە بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکات.
لەبارەی تەرمی دوو گەریلای دیکە بە ناوەکانی دیلان سیلینسین و لەتیفە هانبی کو لە هەمان هێرشدا شەهیدبوون هیچ زانیاریەک بەدەستنەهێنراوە.
ف.ق