ترسی پۆلیسی تورک لە رێپێوانی جودی: چالاکوانان ١١ کاتژمێر راگیران!
١٠ کەس کە دەیانویست پەیوەندی بە رێپێوانی جودیەوە بکەن، بۆ ماوەی ١١ کاتژمێر لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیران. پۆلیس ڕێگەی نەدا لە باڵەخانەی دەبەپە و هەدەپە بچنە دەرەوە.
١٠ کەس کە دەیانویست پەیوەندی بە رێپێوانی جودیەوە بکەن، بۆ ماوەی ١١ کاتژمێر لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیران. پۆلیس ڕێگەی نەدا لە باڵەخانەی دەبەپە و هەدەپە بچنە دەرەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەندامانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە) كاتێك ویستیان بچنە ڕێپێوانی جودی، لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیران. پۆلیس گەمارۆی باڵەخانەی هەدەپە و دەبەپەی لە ناوچەی رێزانی ئامەددا و رێگەی نەدا ئەندامان و لایەنگرانی هەردوو پارتەكە بچنە دەرەوە. ئه ندامانی هه ردوو پارتەکە به هۆی ئه م گه مارۆیه وه له به رده م بینای پارتەکەیان دەستیان به چالاکی دانیشتن کرد. چالاکوانان تا کاتژمێر ١٢ی پاشنیوەڕۆ بە چەپڵە لێدان و گۆرانی کوردی درێژەیان بە چالاکییەکەیان دا. پاشان چالاکوانان چوونە ناو باڵەخانەی پارتەکە. ئەندامان و لایەنگرانی پارتەکان بۆ ماوەی ١١ کاتژمێر گەمارۆ دران.
هاوسەرۆکی هەدەپەی ڕێزان سومەیە کیریچی کاردانەوەی بەرامبەر پۆلیس نیشاندا و وتی: بەهۆی بڕینی دار و تاڵانکردنی سروشت، ویستمان بەشداری ڕێپێوانی چیای جودی بکەین. بەڵام کاتژمێر ٦ گەیشتین و بینیمان باڵەخانەی پارتەکەمان گەمارۆ دراوە. کاتێک دایکەکان هاتن ڕێگەیان پێنەدەدرا بێنە سەرەوە. هەوڵمان دا بەشداری ڕێپێوانەکە بین. بەڵام سەدان پۆلیس ڕایانگرتین و پێیان وتین ڕێگەتان پێ نادەین بچن. کاتێک پرسیارمان لە هۆکارەکەی کرد، گوتیان 'فەرمانێکمان پێگەیشتووە'. ئێمە نەچووینە سەرەوەی باڵەخانەکە و لەبەردەم دەرگای باڵەخانەی پارتەکەمان دانیشتین. لە کاتژمێر ٦ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ بە چەپڵە لێدان و گۆرانی کوردی دەستمان بە چالاکی دانیشتنەکە کرد. دایکانی ئاشتی دەیانویست بچنەوە ماڵەوە بەڵام پۆلیس رێگەی نەدا و ڕایانگرت و لێیان پرسین بۆ کوێ دەڕۆن؟ دایکان وەڵامیان نەدانەوە و جارێکی تر گەڕانەوە بۆ لای ئێمە. هەرچەندە رێگریمان لێبکەن و قەدەغە بکەن، گەیشتوینەتە ئامانجمان. ئێمە نەچووین، بەڵام هەموو هاوڕێکانمان چوون. بەرخۆدان ژیانە”.
ئیسماعیل کینۆ ئەندامی ئەنجوومەنی دەبەپە ناڕەزایی دەربڕی و رایگەیاند، هۆکاری گەمارۆدانی باڵەخانەکەیان و رێگریکردنیان تەنیا بۆ بەشدارینەکردن لە رێپێوانەکە نییە و رایگەیاند، بەربەستێکی گەورە لەدژی هەدەپە و سیاسەتی دیموکراسی هەیە. کینۆ ڕاشیگەیاند کە ئەمە دەستێوەردانێکە لە ژیان و کۆمەڵگای کوردی. کینۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەم سیاسەتە تەنها پەیوەندی بە داربڕینەوە نییە. هەروەها پەیوەندی بە یادەوەری کۆمەڵگاوە هەیە. ئەمە سیاسەتی شەڕێکی تایبەتە لە دژی کورد. ئەمڕۆ بە شێوەیەکی نایاسایی و نادیموکراسی گەمارۆدراین. ئەو یاسایانەی دروستیان کردووە، دەیشکێنین. لە کوێ بینراوە کە پارتێکی سیاسی گەمارۆ درابێت؟ هۆکاری ترسی ئەوان ترسە لە دیموکراسی. لە کۆتاییدا هەدەپە دیموکراسی و ڕێساکانی یاسای گشتگیر دەهێنێتە ئەم هەرێمە. ئەم کۆمەڵکوژییە تەنیا بە هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی دێت. هەروەها لابردنی گۆشەگیری چارەسەرێکە بۆ کێشەکان. بۆ ئەوەی کورد سەد ساڵی تر بێ ستاتۆ بێت، ئەو گۆشەگیرییە هەڵناگرن و رۆژانە قووڵتری دەکەنەوە. هۆکاری هەموو قەیرانەکان گۆشەگیری سەر بەرێز ئۆجەلانە”.
ئەو گەمارۆیەی کە لە کاتژمێر ٦ی بەیانی دەستی پێکردبوو، کاتژمێر ٥ی ئێوارە کۆتایی هات.
ف.ق