تولای هاتیمۆگولاری: دەبێت گۆشەگیری ئیمراڵی بە کۆتابێت
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای هاتیمۆگولاری وتی: "پێویستە لەم جەژنەدا دەرگای دیالۆک بکرێتەوە و گۆشەگیری ئیمراڵی بەکۆتابێت."
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای هاتیمۆگولاری وتی: "پێویستە لەم جەژنەدا دەرگای دیالۆک بکرێتەوە و گۆشەگیری ئیمراڵی بەکۆتابێت."
هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای هاتیمۆگولاری بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە لە ئەدەنە لەگەڵ پارتەکان و گەلدا کۆبووەوە و جەژنی پیرۆزکرد. پیرۆزبایکردنەکە لە بینایی دەم پارتی لە ئەدەنە لە پێشوازیکردنی نوێنەری پارت و لایەنە سیاسیەکان و هاڵاتیان ئەنجامدار. هاتیمۆگولاری سەرنجی خستە سەر چارەسەرنەکردنی کێشەکانی کورد و ئاماژەی بەوەدا هەوڵدەدەن بە ڕێگەی ئاشتی و دیموکراتیکی کێشەکان چارەسەربکرێن. هاتمۆگولاری ئەوەی دیارکرد بۆ ڕاگرتنی ڕژاندنی خوێن و کۆتایهێنان بە ئیش و ئازارەکان تێدەکۆشن و سەرنجی خستە سەر 'لوتکەی شەڕخوازی' ئاکەپە.
هەروەها هاتیمۆگولاری ناڕازیبوونی خۆی بەرامبەر کۆڵکوژییەکانی فەلەستین و سیاسەتی شەڕ پیشاندا.
هاتیمۆگولاری ئاماژەی بەوەدا گەل شەڕی ناوێت و وتی: "هیوادارین ئیدی لەسەر ئەم جوگرافیایە دەنگی چەک نەیەت. وە وەک گەلانی تورکیا بتوانین ماف هاوڵاتیبوونی یەکسانی پێكبهێنین، هەموو کەسێک بەباوەڕ و ناسنامەی خۆیەوە بژیت.
هەرەوەها هاتیمۆگولاری ئاماژەی گۆشەگیری ئیمراڵی کرد و وتی: "وەک دەم پارتی جەژن لە هەمووان پیرۆزدەکین، هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و برایەتی. دەبێت ئیتر لەم جەژنەدا دەرگای دیالۆگ بکرێتەوە و گۆشەگیری ئیمراڵی بەکۆتابێت. بەم هەست و بیرکردنەوە جەژن لە هەمووان پیرۆزدەکەم."