تورکیا قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی بۆ سێ مانگی دیکە درێژکردەوە
تورکیا بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بەرەو فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژکردەوە.
تورکیا بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بەرەو فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژکردەوە.
دەوڵەتی تورکیا قەدەغەکردنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی بۆ سێ مانگى دیکە واتە تا ڕۆژى ٦ـی مانگى ١٠ـی ئەمساڵ درێژکردەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر چوار جار دەوڵەتى تورکیا قەدەغەکردنی گەشتەکانى بۆ فڕۆکەخانەى سلێمانى درێژکردبوووە.
دەوڵەتى تورکیا لە ڕۆژى ٣ـی نیسانی ساڵى ٢٠٢٣ گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاگرت.
ئەوەش لە كاتێكدایە، لە ڕۆژى ٣-٧-٢٠٢٣ جارێکى دیکە دەوڵەتى تورکیا گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێونەتەوەیی سلێمانی ڕاگرت و هەروەها ڕۆژی ٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤ جارێکى دیکە قەدەغەى گەشتەکانى بۆ ماوەى شەش مانگى دیکە درێژ کردەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەمڕۆ جارێكی دیكە دەوڵەتی توركیا قەدەغەکردنی گەشتەكانی درێژكردەوە.