لە ٢٤ی کانونی دووەمدا یەکینەکانی تایبەتی یەبەشە و هێزەکانی ئاسایشی شەنگال لەدژی سیخوڕەکانی میت و ۆەدەکە لە هەرێمەکە کە ئەرکیان شەهیدکردنی شۆڕشگێرە پێشەنگەکانن، ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا و زۆر سیخوڕیان دەستگیر کرد. عومەر ساڵح هاوسەرۆکی پێشووی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان _پادێ) لەبارەی ئەندامی ئۆپراسیۆنەکە قسەی کرد.
'دەستگیرکردنی سیخوڕەکان بۆ ئاسایشی کۆمەڵگا زۆر گرنگ بوو'
عومەر ساڵح راشیگەیاند، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکە بۆ ئاسایشی گەلی ئێزدی و بە تایبەتی دەزگا کۆمەڵایەتیە مەدەنیەکان زۆر گرنگە و وتی، " دەستگیرکردنی سیخوڕەکان هەموومانی دڵخۆش کرد. بۆ زۆر کەس پەیامێکی بەهێز بوو. ئیدی هیچ کەسێک بە ئاسانی لەنێو کۆمەڵگادا ناتوانیت بجووڵێتەوە. ئۆپراسیۆنەکە بەردەوامە. داوامان لە هێزە ئەمنیەکان ئەوەیە کە هەموو سیخوڕەکان دەستگیر بکەن. ئەو سیخوڕانەی دەستگیر کراون، بە ئاشکرایی دانیان بە تاوانەکانیان ناوە. دەستگیرکردنی ئەو سیخوڕانە بۆ ئاسایشی هەموو کۆمەڵگای ئێزدی گرنگ بوو. بە پێجەوانەوە کاری خراپیان دەکرد."
' پلانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک تێکچوو '
عومەر ساڵح ئەوەشی خستەڕوو کە ئامانجی پەدەکە و دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە گەلی ئێزدی وەها لێبکات کە یەکدی بکوژن و وتی، " بەڵام هێزە ئەمنیەکان دژی پلانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک بە بەهێزی وەستانەوە. پلانەکەیان تێکشکاند. ئەگەر ئەو سیخوڕانە دەستگیر نەکرانا، زۆر کاری خراپیان لەنێو کۆمەڵگادا دەکرد و پێشەنگەکانی ئێمەیان دەکردە ئامانج. ئێمە دەستخۆشی لە هێزەکانمان دەکەین کە رێگریان لە پلانەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە کرد."
' ئەگەر ئێمە پشتگیری لە هێزەکانمان بکەین، دوژمن تێکدەشکێت '
عومەر ساڵح راشێگەیاند کە هەموو راستیەک ئاشکرا بوو و وتی، " پەدەکە زۆر جار هەوڵیدا تێکدەری بکات کە ئارامی لە شەنگال دروست نەبێت. بۆ ئەوەی ئیزدیەکان نەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان زۆر رێگەی قێزەونی تاقی کردەوە. ئەمڕۆ راستیەکان ئاشکرا بوون. بۆ ئەوەی شەنگال نەبێتە شەنگالێکی خۆسەر، زۆر رێگەیان تاقی کردەوە. پێویستە خانەوادەکان لە شەنگال ئاگاداری منداڵەکانیان بن کە نەکەونە نێو یاریەکان. ئەگەر ئێمە پشتگیری لە هێزە ئەمنیەکانمان بکەین، دوژمن هیچ کاتێک سەرناکەوێت و ناتوانێت خرابە لەنێو کۆمەڵگاکەماندا دروست بکات."
ف.ق