یادکردنەوەی شەهیدان لە مەخموور

شەهید ئەحمەد ڕووبار، دلخواز گابار و جەمیل جودی لە مەخموور یادکرانەوە

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) فەرماندەکانی هەپەگە ئەحمەد ڕووبار (محمەد ئەردۆغان)، دلخواز گابار (محمەد دۆغان) و گەریلای هەپەگە جەمیل جوودی (محمەد تەها) کە لە ٢١ی گوڵانی ٢٠٢٢دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید ببوون بە نمایشکردنی بەڵگە فیلمێک یادکرانەوە.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا لە کەسێتی هەرسێ شەهیددا تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان بە خولەکێک ڕێزلێنان یادکرانەوە.

دواتر وتەبێژی بنەماڵەی شەهیدان ساریا مارینۆس قسەیکرد و باسی لە ڕۆڵی مێژووی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان کرد و وتی: "هەڤاڵ ئەحمەد و هەڤاڵ دلخواز ماوەی ٣٠ ساڵ لە دژی دوژمن بەرخۆدانیان کرد. هەرچی بڵێین ناتوانین شایستەی بەرخۆدانەکانی هەڤاڵ ئەحمەد، هەڤاڵ دلخواز و هەڤاڵ جەمیل بێت. بۆیە خواستمانە لە ئاستی کردەییدا شایستەی خەباتی قارەمانانەیان بین."

دوای قسەکان بەڵگە فیلمێک پەیەوەست بە ژیان و بەرخۆدانەکانی هەرسێ شەهیدی ئازادی کوردستان نمایشکرا.

مەراسیمەکە بە وتنەوەی درووشمی 'شەهید نامرێ'، 'بژی بەرخۆدانی گەریلا'، 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'بمرێ خیانەت' بە کۆتاهات.