یادەوەری فەرشە نەخشێنراوەکانی کوردستان، فەرشە بچووکەکان خەریکە ون دەبن

فەرشە دەست چێنراوەکانی وان، جۆلەمێرگ کە مێژوویەکی هەزاران ساڵەیان هەیە و کولتوور و یادەوەری کوردواری لە خۆ هەڵدەگرن، بەهۆی سیاسەتی ئاسمیلەکردنی دەوڵەتی تورک و شەڕی کوردستانەوە لە لێواری لەناوچووندان.

فەرشە دەست چێنراوەکان

هەر نەخشێکی سەر فەرشەکانی وان و جۆلەمێرگ چیرۆک و بەڵگەنامەیەکی مێژوویی هەیە و مێژوویەکی هەزاران ساڵەیان هەیە و کولتوور و یادەوەری کوردەواری لە خۆ هەڵدەگرن، بەهۆی شەڕ و قەیرانی ئابووری کوردستان و هەروەها سیاسەتی ئاسمیلەکردنی دەوڵەتی تورک لە لێواری ناوچووندان، جاران لە هەموو ماڵێکدا وەرشەی فەرش هەبوو. بەڵام ئەمڕۆ ئەم فەرشانە تەنها لە چەند شوێنی کاردا دەفرۆشرێن و چیتر بەرهەم ناهێندرێن.

 سەرەڕای ئەوەی هەر فەرشێک ناوی تایبەتی خۆی هەیە، چیرۆکێکی جیاوازیشیان هەیە. بۆ نمونە، جانبەزار، لولەپەر، گوڵساریا، شەهوانی، گوڵگەڤەر، نەهرەک، حالیت بەگ، سینە، کەسکەنەر، چل گوڵ، گوڵچین، گوڵەزار، گوڵشڤان، هەرکی، هەڤچەکەر، شاماری و شمکوبک. هەروەها وێنەی سەر فەرشەکان، ئازار و خۆشییەکانی ئەزموونکراو , بە ئاژەڵ و ڕووەکی تایبەتی ناوچەکە ڕازێنراونەتەوە. تایبەتمەندییەکی دیکە کە بەها بە فەرشەکان دەبەخشێت، بۆیاخەکانی ڕووەکەکانە کە تەنها لە شاخەکانی کوردستان دەستدەکەوێت.

زۆرێک لەم مۆدێلە فەرشانە مێژوویەکی هەزاران ساڵەیان هەیە، لەبەر ئەوەی کەس فەرش بەرهەم ناهێنێت، خەریکە فەرشەکان لەناو دەچن، هەرچەندە فەرشەکانی وان و جۆلەمێرگ کولتوور و هونەری گەلی کورد دەنەخشێننەوە، لەلایەکی دیکەوە یادەوەری و مێژووی گەلی کوردیشن. بەڵام سیاسەتی ئاسمیلەکردنی دەوڵەتی تورک و حکوومەتی ئاکەپە، قەیرانی ئابووری، گوشار و شەڕ لە ناوچەکەدا، گەورەترین هۆکاری لەدەستدان و لەناوچوونی ئەم کولتوورەن.