یادی دایە تایبەت لەو شوێنەی کە شەهیدکرابوو کرایەوە

لە ٥مین ساڵیادی شەهیدکردنیدا، یادی دایە تایبەت کرایەوە کە لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەرێوەبەرایەتیدا لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرا.

تەڤگەری ژنانی ئازادی (تەژەئا) لە ٥مین ساڵیادی شەهیدکردنیدا، یادی دایە تایبەتی کردەوە کە لە ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٥دا لە ناوچەی سلۆپی شرنەخ، لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەرێوەبەرایەتیدا لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرا.

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە، نوران ئیمیر پەرلەمانتاری هەدەپەی شڕنەخ، چالاکوانانی تەژەئا، رێکخستنی پارێزگای شرنەخ و ناوچەی سلوپی هەدەپە، دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی و زۆر کەسی تر بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد. چالاکوانان لە گەڕەکی نور کۆبوونەوە و دواتر بەرەوە ئەو شوێنەی کە دایە تایبەتی لێ شەهیدکرا، بەڕێکەوتن.

لەیلا گیوڤەن لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و وتی، "بە کوشتنی دایە تایبەت پەیامیان دایە کۆمەڵگا، کە پیویستە ژنان لە ماڵەوە بن. لە سەردەمی ئەکین وانیش هەمان کردەوەیان ئەنجامدا. تەرمی دایە تایبەتیان ٧ رۆژ و ٧ رۆژ لە ناوەڕاستی گەڕەکەکەدا بەجێ هێشت. بەڵێن دەدەین بەردەوامی بە رێگای دایە تایبەت و شەهیدەکانمان بدەین."

گیوڤەن رایگەیاند، لە کەسایەتی دایە تایبەتدا، یادی سێڤێ، پاکیزە و فاتیمە دەکەینەوە، کە هەر سێ ژنە سیاسەتمەدارەی کاتی خۆبەڕێوەبەری، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە سلۆپی شەهیدکران.

گیوڤەن وتیشی، "ئێمە ئەم کردەوەیە لەبیرناکەین و رێگا نادەین لەبیربکرێت. تا هەبین، یادی دەکەینەوە. بەرخۆدان دەکەین. و سەرەخۆشی لە خانەوادە و گەلی کورد دەکەین."

پەرلەمانتار نوران ئیمیریش وتی، "ئێمە لەدژی سیاسەتتی دژی ژنان تێدەکۆشین. هەرچیەک ببیت، کۆتایی بەم درندەییە دەهێنین. ئێمە دەڵێین، لەدژی فاشیزم و کوشتن بەرخۆدان ژیانە."

ف.ق