یادی شۆڕشی چەکداریی پەکەکە لە بناری قەندیل پیرۆز کرا
یادی ٣٦ ساڵەی شۆڕشی چەکداری پەکەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ناوچەکە پیرۆز کرا.
یادی ٣٦ ساڵەی شۆڕشی چەکداری پەکەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ناوچەکە پیرۆز کرا.
پیرۆزبایی ئەمساڵی شۆڕشی چەکداریی پەکەکە لە ژێر دروشمی "بە ڕووحی ١٥ ئاب فاشیزم لە ناو دەبەین، سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین" بەڕێوە چوو، پێش دەستپێکردنی پێرۆزباییەکە ئامادەبوان خولەکێک بە بێدەنگی ڕاوستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی.
دوای ئەوەی لەلاین کۆمیتەی ئامادەکار وتار پێشکەش کرا و پێشوازی لە ئامادەبوان کرا، دواتر گروپی شەهید سەردەشت گەرمیانی بەرهەمە هونەرییەکانی خۆی پێشەکەش کرد، کە بە تایبەتی بۆ پێرۆزباییەکە ئامادەیان کردبوون.
لە درێژەی پیرۆزبایەکەدا پەیامی ئەنجوومی بەڕێوەبەری پەکەکە لەلایەن دکتۆر ڕزگار حەسەن-ەوە خوێندرایەوە. لە بەشێکی پەیامەکەی پەکەکەدا هاتبوو، لە ٣٧هەمین ساڵیادی هەڵمەتی گەریلایی شۆڕشگێڕیی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ی مێژوویداین. ئێمەی گەلی کورد و بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان ٣٧ ساڵە لە دژی سیاسەت و عەقڵییەتی پاکتاوکردن و سڕینەوە، داگیرکەری و فاشیست بە شێوەیەکی بێ پسانەوە شەڕی ئازادی بەڕێوەدەبەین. لەو ٣٧ ساڵەدا ئێمە هەموو شتەکانمان بە ناوی ئازادی و هەبوونی کوردان لەسەر بنەمای بەرخودانی قارەمانانەی نەتەوەیی بە دەستهێناوە. ئەوە تێکۆشانێکی پیرۆزە، کە بە پێشەنگایەتیی رێبەر ئاپۆ و بە خوێنی هەزاران شەهیدمان بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ کاریگەری لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکات. هیوای ئازادیی مرۆڤایەتی بە بەردەوامی بە زیندوویی رادەگرێت و ئازایەتی و هۆشمەندیی ئازادی بە هەموو کەس دەدات."
دوای پەیامەکەی پەکەکە پیرۆزباییەکە بە بەرهەمە هونەرییەکانی گروپی شەهید سەرحەد درێژەی کێشا، کە لە ناویاندا هونەرمەندانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبوون و بەرهەمی هونەریی شۆڕشگێڕ و هەڵپەڕكێیان پێشەکەشی ئامادەبووان کرد.
دواتر پەیامی کۆما ژنانی کوردستان (کەژەکە) لە لایەن شەنیار ڕەسوڵ خوێندراوەیەوە، کە تایبەت بۆ یادەکە نێردرابوو و تیایدا هاتبوو:
"ئەم ئاگرەی بەرخۆدان، کە بە دەستپێشخەری فەرماندەی گەورە عەگید (مەعسووم کۆرکماز) دەستیپێکرد، هێڵی فیدایی ژنی لە هێڵی بێریتاندا ئافراند و هەمیشەیی کرد و لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەڕی خابوور و زاگرۆسدا هەمیشەیی بوو. شەهیدانی ئەم تێکۆشان و بەرخۆدانە بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسەوە کە نەریتی بەرخۆدان و ژیانێکی سەربەرزیان بنیاتناوە، بە بیردەهێنین. ئێمە جارێکی دیکە بەڵێن، دەدەین، کە ئێمە رێچکەیان بەرنادەین و لە تێکۆشانی خۆمان دا خاوەنداریان لێدەکەین".
دوای پەیامەکەی کەژکە بە هامان شێوە ئاهەنگ و پیرۆزبایی بە جۆش و خرۆش تا درەنگانێک بەردەوام بوو و ئامادەبوان بە بەرهەمە هونەرییەکانیان و بەرهەم شەمامی تا درەنگانێک شای و هەڵپەڕکێیان کرد.
ژ.ت