ئاگر بەردرایە دارستانەکانی لیجە

ئاگربەردرایە دارستانەکانی گوندی شێخان لە ناوچەى لیجەى پارێزگای ئامەد لە باکووری کوردستان.

ئێوارەی دوێنێ لە دارستانەکانی گوندی شێخان لە ناوچەى لیجەى پارێزگای ئامەد ئاگرکەوتەوە.

هۆکاری کەوتنەوەى ئاگرەکە دیار نییە، بەڵام هیچ هەوڵێک لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە نییە بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە.

هاوکات هاووڵاتییانی ناوچەکە بەهۆی ئەوەى هیچ کارێک بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکان ناکرێت کۆبوونەوەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی.

ژ.ت