ئاگر بۆتان بووە یەک لە هێماکانی بەرخودانی زاپ
ئاگر بۆتان کە لە ماوەی ٧ ساڵ گەریلایەتیدا هاوڕێیەتی راستەقینە و بەهاکانی پارتی بۆ خۆی بە بنەماگرتبوو، بەو جۆرە شەڕی کرد، بووە یەک لە هێماکانی بەرخودانی زاپ.
ئاگر بۆتان کە لە ماوەی ٧ ساڵ گەریلایەتیدا هاوڕێیەتی راستەقینە و بەهاکانی پارتی بۆ خۆی بە بنەماگرتبوو، بەو جۆرە شەڕی کرد، بووە یەک لە هێماکانی بەرخودانی زاپ.
گەریلا ئاگر بۆتان (سەرحەد ساکچی) ساڵی ١٩٩١ لە ناوچەی جزیرەی شڕنەخ لەدایکبووە. بنەماڵەی ئاگر بۆتان، لە سەرەتای تێکۆشانەوە بوونە هۆگری تێکۆشان، چیچەک بۆتان پووری بۆتان و زۆر کەسی بنەماڵەکەی هاتوونەتە ریزی گەریلاوە و هەندێکیشیان شەهید بوون. لەبەر ئەوەی بنەماڵەکەی وڵاتپارێزە ئاگر بۆتان لە نزیکەوە پەکەکە دەناسێت و ساڵی ٢٠١٥ بەشداری لە ریزەکانی ئازادیدا دەکات.
گەریلا ئاگر بۆتان لەسەر چیاکان دەبێتە خاوەنی زۆر ئەزمون. دەبێتە فەرماندە و ئەوەی دەکەوێتە سەرشانی جێبەجێی دەکات. بە خۆشەویستی وڵاتەوە تێدەکۆشێت. لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لەناو تیمە گەڕۆکەکاندا جێدەگرێت. بە فەرماندەیی و بە شێوەیەکی چالاک تێدەکۆشێت و لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لەگەڵ هاورێکەی خۆی فەداکار لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید دەبێت.
'لەگەڵ هاوڕێیەتی پەکەکە گەورە دەبێت'
ئاگر بۆتان ژیانی گەریلایەتی خۆی لە یاداشتی رۆژانەدا نوسیوەتەوە، لە یاداشتەکاندا سەرنجی راکێشاوە بۆ سەر هاورێیەتی لەناو پەکەکەدا. ئاگر بۆتان دەستنیشانی کرد کە لە ژیانی گەریلایەتیدا ئەوەی زیاتر کاریگەری کردووەتەسەری، هاوڕێیەتیە و بەم جۆرە باسی ژیانی گەریلا دەکات: "من جەوهەری خۆم لەناو بزوتنەوەی پەکەکەدا بینیەوە و من بە هاوڕێیەتی پەکەکەوە گەورەبووم. گرنگترین شت کە من بە سەر پێوە رادەگرێت ئەوەیە. بەتایبەتی هەندێک هەڤاڵ کەلەگەڵیاندا مامەوە، وایکرد کە من یەکجار گرێدراوی تێکۆشان بم. هەر لەخۆیدا بزوتنەوەی ئازادی لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە. مرۆڤ بە ژیانی راست و تێکۆشان سەردەکەوێت. ئێمە بەو رۆحەوە بەرەوپێش دەچین.
بەتایبەتی لەگەڵ هەڤاڵانی ژن، دژواری تووشی مرۆڤ دەبێت کە بکەوێتە سەر رێگەی راست و لە هەموو لایەکەوە تێبکۆشێت. بەوەوە مرۆڤ هەم فێری سەرکەوتن دەبێت، هەمیش مرۆڤ پێی خۆشەویست دەبێت. لەناو کۆمەڵگادا گوشار دەخرێتەسەر ژنان، هەبوونی ژنان بە هەند وەرناگیرێت، ژن لەناو ریزەکانی شۆڕشی بزوتنەوەکەماندا خاوەنی رۆڵێکی گرنگن. لەسایەی رێبەر ئاپۆوە دەمانەوێت روانینی خۆمان بۆ ژنان بگۆڕین و لەسەر بنەمایەکی راست مامەڵەیان لەگەڵ بکەین. ئەوکاتە مرۆڤ بەو جۆرە دەبێتە هاوڕێ. مرۆڤ ژیان و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بۆ خۆی بە بنەما بگرێت، دەتوانێت ئەوە پێکبهێنێت. کاتێک رێنماییەکانی رێبەرایەتی جێبەجێ دەکەین ئێمە جەوهەری خۆمان دەبینین. مرۆڤ خۆی لە ئازادییەوە بە نزیک دەبینێت. لەبەر ئەوەی رێگای راست، دۆزینەوەی راستی و بەدەستهێنانی ناسنامەیە. هەر بۆیە من رەخنە لە خۆم دەگرم کە بۆچی زووتر بەشدار نەبووم.
بۆ ئەوەی کەسێک لەناو بزوتنەوە و کۆمەڵگادا ببێتە پێشەنگ، پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە. هەربۆیە رزگاربوون لە ژیانی ئێستای کۆیلایەتی گۆڕانکارییە. بەر لە هەموو شت، دەبێت مرۆڤ هۆشمەندی مرۆڤەکان بگۆڕێت. بەم جۆرە کاریگەری لە چۆنێتی ژیاننمان و بەرەوپێشچوونی تاکتیکەکانمان دەکات. لە پەروەردەدا من لەسەر ئەو بابەتانە راوەستەم کرد. لە رێگەی پارێزنامەی رێبەرایەتیەوە من باشتر گەیشتمە ئەنجام. لەبەر ئەوەی مرۆڤ لە رێگەی پەروەردەوە خۆی دەخاتە بەر لێپرسینەوە. بەم جۆرە کێشەکانی مرۆڤ چارەسەر دەبن. هەر بۆیە پێویستی بە پێشەنگێک هەیە. هەم لەرووی هۆشمەندییەوە هەمیش لە رووی شەڕەوە پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە. رێگای سەرکەوتن بەوەوە بەستراوەتەوە".
'دەبێت ئێمە هەنگاوی گەورەتر بنێین'
ئاگر بۆتان لە یاداشتەکانیدا سەرنجی بۆسەر رێەبری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راکێشا و هەستی خۆی بەم وتانە دەربڕی: "گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و هەڵوێستی ئێمە وەک ئەوەی چاوەڕێ دەکرێت نییە. هەر بۆیە دەبێت هەنگاوی گەورەتر بنێین و خۆمان پەروەردە بکەین. ئەوەی رێبەرایەتی زۆرترین گرنگی پێدەدات پەروەردەیە. لەسایەی پەروەردەوە مرۆڤ دەتوانێت هۆشمەندی و بیرکردنەوەی خۆی بگۆڕێت. لەو بڕوایەدام کە زۆر گۆڕانکاری بەنرخ دێنەئاراوە. هەر بەو بۆنەیەوە منیش هەوڵ دەدەم بە شێوەیەکی بە ئیدعاوە بەشداری لە گفتوگۆکاندا بکەم وبە شێوەیەکی راست مامەڵە بکەم. لەسەر ئەو بنەمایە من لەسەر فەرماندەییش راوەستە دەکەم.
رێبەرایەتی لەهەڵسەنگاندنەکاندیدا بەم جۆرە دەڵێت 'ئێوە لە شۆڕش کردن دەترسن'. ئەو رەخنەیە بۆ من زۆر گرنگە. بۆ ئەنجامدانی پێشەنگایەتییەکی راستەقینە، دەبێت ئەوەی فێربووم رایبگەیەنم. من رێگەی هەڤاڵ شەهید رەشید دەگرمەبەر و گوڕ بە تێکۆشان بدەم. بڕوا بەوە، نیوەی سەرکەوتنە، بەو بۆنەشەوە چەندەش دژوار بێت، کاتێک مرۆڤ بیەوێت، گرێدراو بێت بۆ مرۆڤ ئاسان دەبێت. لەبەر ئەوەی لە بنەڕەتی هەموویاندا هاوڕێیەتی و تێکۆشانی رەوا هەیە. ئەمە لە ئێمەدا بوونی هەیە.
ئاگر بۆتان ئاگر بۆتان بەشداری ریزەکانی گەریلا دەبێت و لەماوەیەکی کەمدا ژیانی خۆی و گەریلایەتی ئاوێتەی یەک دەکات، لە رووی سەربازی و بیر و دۆزدا دەبێتە شارەزا. ئاگر دوای تێکۆشانی ٧ ساڵەی گەریلایەتی، بە فەرماندەیی درێژە بە بەرخودانی خۆی دەدات. ئاگر بۆتان لە هەر بوارێکی تێکۆشاندا هاوڕێیەتی و بەهاکانی پارتی بۆ خۆی بە بنەما دەگرێت و دەبێتە جەنگاوەرێکی هێمای بەرخودانی زاپ. ئاگر بۆتان بە بە بانگەشەی سەرکەوتن تا دوا دڵۆپەی خوێنی شەڕدەکات و لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا لە ١٧ی نیسان شەهید دەبێت و دەچێتە کاروانی نەمرانەوە.
هـ . ب