ئاسایشی ئێزدخان بەبۆنەی رۆژی ٤ی نیسان نەمامیان چاند

ئاسایشی ئێزدخان بەبۆنەی رۆژی ٤ی نیسان ژمارەیەک نەمامیان چاند و ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کوردیان لە گەلانی ستەمدیدە و هەموو ئێزدیەکان کرد.

بەبۆنەی ڕۆژی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هێزە ئەمنییەکانی ئێزدخان لە هەموو بنکە و بارەگاکانیان نەمامیان چاند.

ئەندامانی ئاسایشی ئێزدخان ڕایانگەیاند، کە ڕۆژی ٤ی نیسان وەک ڕۆژی لەدایکبوونی هەموو کۆمەڵگە چەوساوەکان دەبینن و یادی لەدایکبوونی ئۆجالان لە هەموو گەلانی چەوساوە پیرۆزدەکەن.

ف.ق