ئاسایشی ئێزیدخان لە شەنگال دەمێنێتەوە

گردبوونەوەی ئێزدیان لەبەردەم ناوەندی ئاسایشی شەنگال گەیشتە ئەنجام. بەو هۆیەوە ئاسایشی ئیزیدخان لە شەنگال، سنونێ و خانوسۆرێ دەمێنێتەوە.

خۆپیشاندانی گەلی شەنگال لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال (مەخەدەشە) لە دوێنێ شەوەوە لە دەوری ئاسایشی ئێزیدخان لە ناوەندی شەنگال و شاروچکەکانی سنونێ و خانەسۆرێ بەردەوامە و هەروەها چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، گەیشتە ئامانجەکەی. بەپێی ئەوەش ئاسایشی ئێزیدخان لە شوێنەکانی دەمێنێتەوە و لەبارەی چۆنیەتی پاراستنی ئاسایش لە دوارۆژدا چاوپێکەوتنەکان بەردەوامن.

لەدژی ریککەوتنەکەی نێوان بەغدا و هەولێر، چاوپێکەوتنەکانی بەڕێوەبەری و دەزگاکانی شەنگال بەردەوامن. هەروەها گەلی شەنگالیش چەندین رۆژە چالاکی ئەنجام دەدات و دەڵێت، هیچ شتێک ئیرادەی شەنگالیەکان قبوڵ نەکات، ئەوانیش قبوڵی ناکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر داوای ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال- مەخەدەشە، هاوڵاتیانی شەنگال ڕوویان لە ناوەندەکانی ئاسایشی ئێزدیخان کرد و لەبەردەم ئاسایشەکانی ناوەندی شەنگال، سنونێ و خانەسۆر گردبوونەوە و دژی هەوڵدانەکانی سوپای عێراق بۆ داگیرکردنی شوێنەکانی ئاسایش ناڕەزایەتییان نیشاندا.

هاوڵاتیان، کە کاتژمێر ٣ی بەرەبەیان چوونە بەردەم ناوەندەکانی ئاسایش، نەچوونەتەوە ماڵەکانیان و پشتیوانی خۆیان بۆ ئاسایشی ئێزدیخان دەربڕی.

بەیانی ئەمڕۆش شاندێک لە چالاکوانان کە لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی شەنگال کۆبووبوونەوە، سەردانی کاربەدەستانی عێراقییان کرد، چاوپێکەوتنەکە لە ئێستادا بەردەوامە و شاندەکە داخوازیی خۆیان پێشکەش کردووە.

ف.ق