له ١٧ی ئه‌یلولی ٢٠٢١ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه یاسین بوڵوت به ناسناوی شوكری سه‌رحه‌د له شاری سلێمانی كرایه ئامانجی هێرشی ئه‌ندامانی میتی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و شه‌هیدبوو. ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌دا تێپه‌ڕبوو، به‌ڵام هێشتا هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه بكوژیان ده‌ستنیشان كرد و نه زانیارییشیان له باره‌ی رووداوه‌كه بڵاوكرده‌وه.
ده‌ستگیرنه‌كردن و ئاشكرانه‌كردنی بكوژان رێگه‌ی له‌به‌رده‌م تاوانی نوێ كرده‌وه
ئاشكرانه‌كردنی بكوژان رێگه‌ی له‌به‌رده‌م تاوانی نوێ له باشور كرده‌وه. له ماوه‌ی دوو ساڵدا تاوانی نوێ له باشوری كوردستان و ناوچه‌كانی تر ئه‌نجام دران.
دوابه‌دوای ئه‌وه شه‌وی ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ وڵاتپارێزی خه‌ڵكی باكوری كوردستان و خاوه‌نی خواردنگه‌ی ده‌نیز، محه‌مه‌د زه‌كی چه‌له‌بی له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی ته‌قه‌ی لێكرا، ١٨ی ئایار له نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی ژیانی له‌ده‌ستدا. له‌و رۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه و هه‌روه‌ها بكوژانه‌وه هیچ زانیارییه‌ك رانه‌گه‌یه‌نرا.
بكوژان به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵاتن
هه‌رچه‌نده دواتر له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه وێنه‌ی بكوژان بڵاوكرایه‌وه و ئاشكرابوو كه چوونه هه‌ولێری، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌ته‌وه رانه‌گه‌یه‌نرا.
یه‌ك له‌دوای یه‌ك چه‌له‌بی، شه‌ماڵ و دێرهینێ شه‌هیدكران
كه‌مته‌رخه‌می و هاوكاری هه‌ندێك لایه‌نی به‌رپرسی باشوری كوردستان بووه هۆی ئه‌وه‌ی میت و نۆكه‌رانیان زیاتر له ناو خاكی باشوری كوردستان تاوانی سیاسه‌تی ئه‌نجام بده‌ن. له رۆژی ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتیی ته‌ڤگه‌ری ئازادی سوهه‌یل خورشید عه‌زیز ناسراو به مامۆستا شه‌ماڵ له شارۆچكه‌ی كفری سه‌ر به‌ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێكرا و شه‌هیدبوو.
له ٢٩ی ئابی ئه‌مساڵدا له كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) وڵاتپارێزی كورد به ناوی عه‌بدولعه‌زیز دێرهینێ كه باوكی شه‌ش منداڵ بوو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌هیدبوو.
خۆی له خۆیدا پێشتر له ١٦ی ئه‌یلولی ٢٠٢١ له سلێمانی هاوڵاتییه‌ك به ناوی فه‌رهاد باریش كۆندو كه خه‌ڵكی باكوری كوردستانه كرابووه ئامانج و له هێرشه‌كه‌دا به سه‌ختی بریندارببوو.
'تۆڵه ده‌كه‌ینه‌وه'
كۆمیته‌ی پاڵپشتی له بنه‌ماڵی شه‌هیدانی په‌كه‌كه سه‌باره‌ت به شه‌هیدكردنی یاسین بوڵوت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، "با بزانرێت له كه‌سایه‌تی هاوڕێ شوكریدا تۆڵه‌ی هه‌موو شه‌هیدان شۆڕش ده‌كرێته‌وه، خوێنی له‌سه‌ر زه‌وی نامێنێته‌وه و به فیڕۆ ناچێت".
"له‌دوایین نمونه‌دا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه یاسین بوڵوت (شوكری سه‌رحه‌د) كه له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی تێكۆشانه‌وه تا كۆتا هه‌ناسه‌ی خۆی له‌سه‌ر هێڵی ئاپۆیی لاینه‌دا و ماندونه‌ناسانه ژیان و هه‌بوونی خۆی له پێناو ئازادی گه‌لی كورد به‌خت كرد و هه‌موو ساتێكی خۆی به تێكۆشان تێپه‌ڕاند، له هێرشێكی ناپاكانه‌دا له سلێمانی باشوری كوردستان شه‌هیدكرا. هاوڕێمان شوكری خاوه‌ن ره‌نجی گه‌وره‌یه و به‌های به‌رزی خوڵقاند، له دڵی گه‌لدا جێگه‌ی شایسته‌ی گرتووه. ئێمه وه‌ك هه‌ڤالانی ئه‌و له تێكۆشاندا، ئه‌و میراته‌ی ئه‌و بۆی به‌جێهێشتووین به شكۆمه‌ندی گه‌وره‌وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌به‌ین. با بزانرێت كه له كه‌سایه‌تی هاوڕێ شوكریدا تۆڵه‌ی هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕشمان ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و خوێنه‌ی بۆ ئازادی گه‌لان رشتوویه‌تی به‌فیڕۆ ناچێت. جارێكی تر سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌موو گه‌لی كورد ده‌كه‌ین".
شه‌هید شوكری كێیه؟
یاسین بوڵوت كه له ساڵی ١٩٥٧ له شاری قه‌رسی باكوری كوردستان له‌دایكبووه، له ساڵی ١٩٧٨ بزوتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ی ناسی و به‌شداربوو. له كوده‌تای سه‌ربازی ١٢ی ئه‌یلولی ١٩٨٠ له توركیا ده‌ستگیركرا و له زیندانی ئامه‌د مایه‌وه. یاسین بوڵوت له‌گه‌ڵ پێشه‌نگ و كادرانی په‌كه‌كه دژی كرده‌وه دڕندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، به‌رخودانێكی مێژوویی كرد و سه‌ری دانه‌نه‌واند. له ساڵی ١٩٩١ له زیندان ئازاد كرا و رووی كرده چیا ئازاده‌كانی كوردستان. یاسین بوڵوت ماوه‌ی ١٥ ساڵ له ناو كۆمیته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه له باشوری كوردستان كاری كرد.
هـ . ب