ئایشه ئیرماكیش ده‌ستگیركرا
له وان له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان‌دا له ئۆپراسیۆنێك به ناوه‌ندێتی ئه‌ده‌نه ئه‌نجامدرا، ئایشه ئیرماك ده‌ستگیركرا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون گه‌یشته ٣٦ كه‌س.
له وان له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان‌دا له ئۆپراسیۆنێك به ناوه‌ندێتی ئه‌ده‌نه ئه‌نجامدرا، ئایشه ئیرماك ده‌ستگیركرا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون گه‌یشته ٣٦ كه‌س.
زانرا كه داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌ده‌نه، به پاساوی لێپرسینه‌وه له كۆمه‌ڵه‌ی كو‌لتور و هونه‌ری بنه‌وش، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٣٨ كه‌س ده‌ركردووه، ئایشه ئیرماكیش له وان له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به ئیرماكهوه ژماره‌ی ده‌ستگیركراوان گه‌یشته ٣٦ كه‌س.
له چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه له ئه‌ده‌نه، مێردین، مێرسین، وان و ئامه‌د هه‌ڵكوترایه سه‌ر ناوه‌ندی كولتوری بنه‌وش و چه‌ند ناونیشانێكی دیكه. راگه‌یه‌نرا كه له ههڵكوتانهكهییاندا پۆلیس ده‌رگای ماڵانیان شكاندووه و گه‌لیان ئه‌شكه‌نجه داوه.
دوای هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌پ) له ئه‌ده‌نه هێلین كایا و محه‌مه‌د كاراكاش، ئه‌ندامانی هه‌ده‌په عه‌بدولره‌حمان ئۆراڵ و ئه‌حمه‌د ده‌نیز، هاووته‌بێژانی ده‌به‌په‌ی ناوچه‌ی چوكۆروڤا شیلان تورگا و ئه‌نوه‌ر گوله‌ر، جێگیری سه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌یحان فوندا بویروك و خه‌باتكارانی ناوه‌ندی كولتوری بنه‌وش ئیلیاس ئارزو، موراد گوربوز، سوعاد ئه‌كین و ژیان ساڤجی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په‌ی ئه‌ده‌نه ئه‌حمه‌د ئاكدۆغان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په مه‌زڵوم گۆك، چالاكوانی ته‌ژه‌ئا ئهمهتوڵا ئاكچرای و سه‌ڤه‌ر ئوزون، هاوسه‌رۆكانی كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی و هاریكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه‌سوكاریان شوێن‌بزر بوون له به‌حری سپی (ئایكای-ده‌ر) سوبحیه بایاڤ و ژیان ئاسڵان، مه‌عسوم ئوزون، زیلان چیچه‌ك، محه‌مه‌د ساروخان، خه‌یره‌دین ئۆز، محه‌مه‌د سه‌عید دیكمهن، وه‌قاس دورگوت، ئه‌ڤین ئۆزبای، دیلان ییگیت، گوڵبه‌هار ئاكمان، یاشار ئاكمان، محه‌مه‌د سوڵمهز، به‌دری شه‌نگول، زیلان تاش، ئایشه سۆلمه‌ز، محه‌مه‌د ئایكوت، ره‌مه‌زان ده‌میرخان، عه‌بدوڵا ئایاڤ، و كه‌سێكی تر كه ناوی نه‌زانراوه ده‌ستگیركراون.
راگه‌یه‌نرا كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له شاره جیاجیاكان ده‌ستگیركراون ده‌بردرێنه ئه‌ده‌نه و ئه‌وانه‌شی له ئه‌ده‌نه ده‌ستگیركراون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌ده‌نه راگیراون و دادگاش بڕیاری سنوورداركردنی بۆ رۆژێك له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان ده‌ركردووه.
هـ . ب