"ئەگەر دەوڵەتی تورک ئاشتی دەوێت، دەبێت سەرەتا دەرگای ئیمڕاڵی بکاتەوە"

نوسەرێک و چالاکوانێکی سیاسی، وتیان: "چارەسەری پرسی ئاشتی لە ئیمڕالییە بۆ ئەوەی چارەسەری هەبێت دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت و مەرجەکانی پرۆسەی ئاشتی قبوڵبکرێت."

دەوڵەتی تورکی قڕکەر و فاشیست لە  هێرش و داگیرکاری بۆسەر باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان و دەوڵەتی عێراقیش بێدەنگە و تائاستێکی هاوکاری ئەو هێرشەداگیرکارییانەن. لەم بارەیەوە هەریەک لە نوسەر سمکۆ سابیر و چالاکوانی سیاسی جومعە کەریم بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

لە سەرەتای قسەکانییدا سمکۆ سابیر باسی لەوەکرد هەرکاتێک داگیرکەرانی کوردستان هەستیان بەلاوازبونی خۆیان کرد بێت هانیان بۆ پرسی ئاشتی بردووە و دوا: "وڵاتانی داگیرکەر لە پرسی ئاشتییدا ڕاستگۆنیین، هەمیشە دەیانەوێت کورد گەلی کورد فریوبدەن. بەتایبەتی لە ئێستادا کۆمەڵێک گۆڕانکاری نێونەتەوەیی بەڕێوەیە تورکیا دەترسێت بەشێکی خاکەکەی لە دەستبدات و دوابکەوێت.

هەربۆیە تورکیا کۆمەڵێک سیناریۆی بە دەستەوەیە باسی ئاشتیی و مافی گەلی کورد دەکات بەڵام ئیمە دەزانیین لە ڕابردوودا چەند جارێک پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاندووە دەوڵەتی تورک پابەندی نەبووە."

'هەرگیز قەندیل چەک دانانێت'

لە کۆتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەکرد دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕاستگۆ نییە باس لە پڕۆسەی ئاشتی دەکات لە هەمانکاتدا هێرش دەکات. وتی: "دەوڵەتی تورک ڕاستگۆ نییە ئەو کاتەی باس لە پڕۆسەی ئاشتی دەکات لە باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، دارستان و گوندەکان وێران دەکات زیانێکی زۆری بە ڕۆژئاوای کوردستان گەیاندووە.

هەرچەندە دیداری سەرۆکایەتی هەبووە و دەوڵەتی تورک دەیەوێت بەکاری بێنت و قەندیل چەک دابنێت بێگومان ئەمەش هەرگیز ڕوونادات وەک ئەوەی باسم کرد لە ڕابردوودا قەندیل ئاگربەستی ڕاگەیاندووە بەڵام تورکیا پێشێلکاری کردووە و ئاشتی نەویستووە."

'دەبێت پرۆسەی ئاشتی لە ئیمڕاڵییەوە بێت'

لای خۆیەوە چالاکوانی سیاسی جومعە کەریم باسی لەوەکرد گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست پێویستیان بە ئاشتییەکی ڕاستەقینە هەیە و وتی: "دەبێت پرۆسەی ئاشتی لە ئیمڕالییەوە بێت گەر نا پرۆسەی ئاشتیی نییە. بینیمان دەسەڵاتدارانی تورکیا هەندێک وشەیان دەربارەی ئاشتی باسی کرد، بەڵام لە هەمانکاتدا بۆردوومان و داگیرکاریی ئەنجام دەدەن لە بەرانبەر باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان.

هەربۆیە ئەم دوو چەمکە یەکناگرنەوە دەبێت دەوڵەتی تورک خۆی یەکلابکاتەوە یاخود ئاشتی ئەنجامبدات و لە هێرشکردن بوەستێت یا ئەوەتا لە هێرشەکانی بەردەوام بێت کە بە زیانی خۆی دەشێکێتەوە."

'لە دەرەوەی ئیمڕاڵی هیچ پرۆسەیەکی ئاشتیی راستەقینە بوونی نییە'

لە کۆتایی قسەکانییدا جومعە کەریم ئاماژەی بەوەکرد گەلی کورد دەوڵەتی تورک دەناسێت بۆیە گەر خواستی ئاشتی هەیە دەبێت ڕاستگۆبێت گەرنا هیچکات ئاشتی بەرقەرار نابێت. دوا: "گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی کوردیش ئەو ڕاستییە دەزانن پرۆسەی ئاشتی لە ئیمڕاڵییە، لە دەرەوەی ئیمڕاڵی هیچ پرۆسەیەکی ئاشتی ڕاستەقینە نابێت، بۆیە گەر دەوڵەتی تورک ئاشتی دەیەوێت دەبێت دەرگای ئیمڕاڵی بکاتەوە."