یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ٨ شار چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ٨ شار لە دژی فاشیستانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ٨ شار لە دژی فاشیستانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە شارەکانی ئەستەنبول، ئەدەنە، ئامەد، ئێلح، سێرت، وان، مێرسین و ئاگری چەندین چالاکیان ئەنجامدا و لەم چوارچیوەیەدا جەختکرایەوە کە لە سەر بنەمای هۆشمەندیی خۆپاراستن و خۆبەرێکخستنکردنی گەل و لە دژی فاشیزم و قڕکردن و داگیرکەری، گەل خۆی دەپارێزێت.
زانیاریەکان لە بارەی چالاکیەکانەوە بەم شێوەیەیە:
ئێلح
چالاکیی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید کاوە گارزان و شەهید گوڵان بەم شێوەیەیە:
بەرواری ١ی تشرینی دووهەم لە گەڕەکی چای لە شاری ئێلح هێڵی غازی سروشتی کە بۆ بنکەی لیوای سەربازیی دوژمنی فاشیست راکێشرابوو، لە لایەن یەکینەکانمانەوە تەقێنرایەوە و چەندین کاتژمێر ئەو ئاگرەی کەوتبووەوە، نەکوژێنرایەوە.
هەمان رۆژ لە سەر رێگای نێوان پارێزگا و ئاسایشی ئێلح، دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'جیهانێک بێ سەرۆک بێت، بەسەر سەرتاندا دەرووخێنین' و 'بە بێ سەرۆک ژیان نابێت' لەسەر دیوارەکان نووسرانەوە. هەروەها پانکارێک کە بۆمبێکی دەستی پێوە کرابوو، هەڵواسرا و هێزەکانی دوژمن دەروبەریان گرت و بۆ ماوەیەکی زۆر هاتوچۆی تێدا قەدەغە کرا.
هەمان رۆژ واتە لە بەرواری ١ی تشرینی دووهەم، بە بۆنەی رۆژی جیهانی کۆبانێ، لە گەڕەکەکانی شافاق، کرک، ١٩ی ماییس، بەشەولەر و هیلال، دروشم لەسەر دیوارەکان نووسرانەوە. لە چالاکیەکەدا کە فیشەک بە ئاسماندا تەقێنران، دروشمی 'بژی خۆڕاگری کۆبانێ'، 'رۆژئاوا' ، 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' بەرز کرانەوە. هاوکات لەو گەڕەکانە تایەی ئۆتۆمبیل سووتێنران و رێگا لە هاتوچۆی گەڕەکەکان گیرا. دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیسی تورک، هێزەکانمان بۆ بۆمبی دەنگی و گولەی ئاسمانی خۆیان پاراست.
بەرواری ٢ی تشرینی دووهەم لە گەڕەکی هیلالی شاری ئێلح هێرش کرایە سەر چەند کەسێک کە بازرگانیان بە مادەی بێهۆشکەرەوە دەکرد و ئەو گروپە سزا درا.
هەمان رۆژ، لە گەڕەکی ناوەندی ئێلح ئۆتۆمبیلی هاوکارێکی دوژمن سووتێنرا و ٢ کەسیش سزا دران.
ئامەد
چالاکیی یەکینەکانی شەهید مۆردە ماکۆ و شەهید نوودا کارکەر:
لە بەرواری ١ی تشرینی دووهەم لە گۆڕەپانی عەزی ئۆغلوی ناوچەی فارقینی ئامەد لە دژی دەوریەیەکی هێزەکانی پۆلیس چالاکیەک ئەنجامدرا و زیانێکی زۆری مادی بەر ئۆتۆمبیلی هێزەکانی پۆلیس کەوت. دوای گەمارۆدانی ناوچەکە لە لایەن هێزەکانی دوژمنەوە، هەڤاڵانمان توانیان لە ناوچەکە دوور بکەونەوە.
لە بەرواری ١ی تشرینی دووهەم لە ناوچەکانی رێزان، یەنی شەهیر، سوور، پاییزاوا، بسمل و فارقین بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی کۆبانێ، لەسەر دیوارەکان نووسراو نووسران و پانکارت هەڵواسران.
سێرت
چالاکی یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سارا گارزان:
لە بەرواری ١ی تشرینی دووهەم لە ناوەندی شاری سێرت لە دژی گروپێک کە لە هەر دوو گەڕەکی ئالان و باغلار بازرگانیان بە مادەی بێهۆشکەرەوە دەکرد، بە بۆمبی دەستی چالاکیەک بەڕێوە چوو و ٣ کەس سزا دران.
هەمان رۆژ لە گەڕەکەکانی بارش، جۆنک بایر و باهچەلی ئەڤلەری شاری سێرت بە بۆنەی رۆژی جیهانی کۆبانێوە چالاکی ئەنجام دران و پانکارت هەڵواسران.
ئەستەنبول
چالاکی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید هەلمەت و ئارین میرکان:
لە بەرواری ١ی تشرینی دووهەم لە ٧ ناوچەی شاری ئەستەنبول لە سەر رۆژی جیهانی کۆبانێ، پانکارت هەڵواسران، پیرۆزبایی ئەو رۆژە بە تەقاندنی فیشەکی ئاسمانی تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.
٢ی تشرینی دووهەم لە ناوچەی چاتەلجای ئەستەنبول ئۆتۆمبیلێکی فاشیستان و لە ناوچەی سیلیڤریش ئۆتۆمبیلێک و لە مەرتەریش کارگەیەک سووتێنران و لەناو بران.
وان
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سەما کۆچەر:
بەرواری ١ی تشرینی دووهەم لە ٣ ناوەندی جیاوازی شارەکە پانکارت هەڵواسران.
لە ناوچەی ئیپەک یول، ئارتەمێتان و پاییزاوای شاری وان سەرکەوتنی کۆبانێ بە تەقاندنی فیشەکی ئاسمانی پیرۆز کرا. هەمان شەو لە ناوچەی پاییزاوا ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر کە لە خزمەتی فاشیستاندا بوو، سووتێنرا و لەگەڵ ئەو بارەی تێدابوو، لەناو چوو.
ئەدەنە
چالاکی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بێریتان سلا:
١ی تشرینی دووهەم لە گەڕەکی ناوەندی شاری ئەدەنە پانکارت هەڵواسران، هەمان شەو بە تەقاندنی فیشەکی ئاسمانی رۆژی جیهانی کۆبانێ پیرۆز کرا.
مێرسین
چالاکی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید گەڤەر
بەرواری ١ی تشرینی دووهەم لە گەڕەکی تارسووس ئاکدەنیزی مێرسین چەندین پانکارت هەڵواسران. هەمان شەو بە بۆنەی رۆژی جیهانی کۆبانێوە، فیشەکی ئاسمانی تەقێنرانەوە.
ئاگری
چالاکی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سەرهلدان ئاگری:
بەرواری ١ی تشرینی دووهەم لە ناوەندی شارەکە لە بارەی سەرکەوتنی کۆبانێ، پانکارت هەڵواسران.
٢ی تشرینی دووهەمیش لە ناوچەی بازیدی شارەکە لەسەر دیوارەکان نووسراو نووسران و پانکارت هەڵواسران.
ز.ش