یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە وان لە پۆلیسەکانیاندا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید چەکدار جانفەدا رایگەیاند، لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە وان چالاکییان کردووە.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید چەکدار جانفەدا رایانگەیاند، کە لە گەڕەکی خاچۆرتی وان لە بەرامبەر پۆلیسەکان کە لە گەڕان و سوڕانەوەدا بوون چالاکییان ئەنجامداوە.

یەکینەکانی تۆڵە سەندنەوە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، "١٩ی تشرینی یەکەم لە ئێوارەدا کاتژمێر ٢٢:٣٠ یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید چەکدار جانفەدا لە گەڕەکی خاچۆرتێی وان لەبەرامبەر پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست کە دەسوڕانەوە، بە تەقەمەنی و فیشەکی هەوایی چالاکییان کردووە. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا گورزی قورس لە دوژمن وەشێنرا. یەکینەکانی ئێمە بە بێ زیان ناوچەی چالاکییەکەیان جێهێشت".

یەکینەکانی تۆڵە سەندنەوە ئەوەشی خستەڕوو کە خوێنی ١٧ گەریلا کە بە چەکی کیمیایی شەهید کراون بە فیڕۆناچێت و رایگەیاند، "تا لێپرسینەوە لەبارەی شەهیدبوونی سەرجەم هاوڕێیەکمان دەکەین، ئێمە بەردەوام دەبینلە چالاکی".

هـ .ب