ئەندامێکی هەدەپە کە ٢٨ رۆژ بوو لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکرابوو ئازادکرا
موسا چیفتچی ئەندامی هەدەپە کە ٢٨ رۆژ بوو لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکرابوو، ئازادکرا.
موسا چیفتچی ئەندامی هەدەپە کە ٢٨ رۆژ بوو لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکرابوو، ئازادکرا.
موسا چیفتچی ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان کە لە سلێمانی دەژیا و بەر لە مانگێک بۆ وەرگرتنی خانەوادەکەی لە سەردانی هەولێری کردبوو و لەلایەن ئاسایشی پارتی (پەدەکە)وە دەستگیرکرابوو.
موسا چیفتچی خەڵکی شاری جۆلەمێرگی باکوری کوردستانە و ٢٨ رۆژ بوو لە زیندانی ئاسایشێ پەدەکەدا بوو.
موسا چیفتچی بەهۆی کێشەی سیاسیەوە ٦ ساڵ لەمەوبەر رووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو.
نزیکەی ٦ ساڵە موسا چیفتچی لە سلێمانی دەژی. لە کاتێکدا کە بۆ وەرگرتنی ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەوادەکەی سەردانی هەولێری کردبوو لە شەقلاوە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکرابوو.
موسا چیفتچی کە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نەزانیوە، ئەمڕۆ ئازادکرا.
ف.ق