ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە سەمسور؛ ٢ کەس دەستگیرکران

لە سەمسوور جەندرمەی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و بەڕێوەبەری دەبەپەی سەمسوور و مامۆستایەک، کە بە بڕیاری باری نائاسایی لە کار دەرکرابوو، دەستگیرکران.

ئەم بەیانییە هێزەکانی جەندرمەى دەوڵەتی تورک لە سەمسوور هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و ٢ کەسیان دەستگیرکرد.

لەو هەڵکوتانەدا یوسف باگرجی بەرێوەبەری پێشووی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە سەمسوور لە گوندی چیخ-ی سەر ناوەندی سەمسوور دەستگیرکرا. هەروەها ئەرداڵ چتریک، کە پێشتر مامۆستا بوو و بە بڕیاری حکومەتی باری نائاسایی لەسەر کارەکەى دەرکرابوو لە گوندی مەستان-ی سەر بە ناوچەى سەمسوور دەستگیرکرا.

بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو کەس دەستگیرکراوە گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری سەمسوور، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان بڵاونەکراوەتەوە.

ژ.ت