یەپەسە/یەپەسە ژن ئاماری چالاکییەکانی مانگی ئابی بڵاوکردەوە

دەستەى بەڕێوەبەریی یەپەسە/یەپەسە ژن ئاماری چالاکییەکانی مانگی ئابی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "لە ٥٠هەمین ساڵی خەباتی ڕێبەرایەتیماندا داوا لە گەل و گەنجان و ژنان دەکەین، کە بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە هەنگاوی سەرکەوتنی یەپەسە بکەن".

دەستەى بەڕێوەبەریی یەپەسە/یەپەسە ژن ڕاگەیاندراوێکی لەسەر ئاماری چالاکیەکانی مانگی ئاب بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"لە ٥٠هەمین ساڵی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆدا، رێکخستنی یەپەسە و یەپەسە ژن هەنگاوی سەرکەوتنیان لە ١٠ی ئاب بە دروشمی 'هەنگاوی سەرکەوتن' لە ٥٠هەمین ساڵی تێکۆشاندا دەستپێکرد. لە ٥٠هەمین ساڵی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆدا هەنگاوی سەرکەوتن، کە یەپەسە دەستی پێکردووە بە ڕۆحی تێکۆشانی هەڤاڵ چیاگەر و زریان بەردەوام دەبێت تا ڕژێمەکانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە ناودەبرێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەری ئاپۆ بەدی دێت. یەپەسە و یەپەسە/ژن کە شێوازی خەباتی ڕێکخستنکراوی گەلی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەرە، بە ئەنجامێکی مەزنی شکۆمەندانەوە لێپرسینەوە لە مێژوو دەکەن و بۆ تۆڵەی گەلی کورد لێرپرسینەوە لە فاشیزم دەکەن.

ڕێبەر ئاپۆ بە دەستنیشانکردنی "کوردستان داگیرکراوە" تێکۆشانی ئازادیی وەک تێکۆشانی گەلان لەسەر خاکی کوردستان بڵاو کردەوە. گەلی کورد کە لە زمان، کلتور و هەبوونی خۆی دابڕێنرابوو، سەرلەنوێ ئافراندییەوە. گەلی کورد، کە لە ئاگری و دێرسیم و دۆڵی زیلان و زۆر شوێنی دیکەی کوردستان کۆمەڵکوژکران، لەلایەن سیستمی فاشیستەوە خرابوونەوە دۆخێکەوە، کە خزمەت بە جەلادی خۆیان بکەن. گەلی کوردی خۆڕاگر و ڕاپەڕیو، لە مێژووی خۆیدا شکستی هێناوە، چونکە لە ڕاپەڕینەکاندا ڕێبەرەکانی خۆیان نەدۆزیوەتەوە، لەبەر ئەوەش لە نێو سیستمی هەژموونییدا گەیشتوونەتە ئاستی لەناوچوون و لەبیرچوونەوە. هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو تێڕوانین  دەستنیشانکردنە، کە دەڵێت، "کوردستان داگیرکراوە" ئەوکاتەی دروست کرد، کە گەلی بتوانێت شوێن پێشەنگەکانی خۆی بکەوێت. گەل لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ یەکیانگرت، پۆل پۆل بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون.

تێکۆشانی ئازادی، کە ئەمساڵ دەچێتە ٥٠هەمین ساڵییەوە، بووەتە هێزێک کە نەک  تەنها دەوڵەتی تورک، بەڵکو هەموو دەوڵەتە هەژموونگەراکان لێدەترسن. پارادایمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر سیستمی سەرمایەداری سیستمێکی نوێ و بونیاد و پێکهاتەیەکی نوێیە. سەرکردەکانی سیستمی سەرمایەداری بۆ ئەوەی رێگری لەو بونیاتنانە بگرن لەگەڵ دەوڵەتی تورک و نوێنەرایەتیی لایەنە لاوەکییە مقاولەکان، لە پێش هەموانەوە لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد و گەریلاکان. لە لە دژی ئەو هێرشانە گەریلاکانی سەردەمی نوێ بە تاکتیک و شێوازەکانی خۆیان گورزی قورس لە ڕژێمەکانی ئاکەپە و مەهەپە داوە. حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەیان خستە ئاستی ڕووخانەوە. لەبەر ئەوەش ڕژێمە فاشیستەوە ئاکەپە و مەهەپە بە ڕوونی دەڵێن، کە گەلی کورد پاکتاو دەکەن، هەموو ڕێبازە ئەخلاقی و مرۆییەکان پێشێل دەکەن و هێرشە بەربەریەکانیان زیاتر دەکەن.

پێویستە تێکۆشانی دژ بە پاکتاوکردن و سڕینەوەى گەلی کورد بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بەڕێوەبچێت

ڕێبەر ئاپۆ لەو رۆژەوە دەستی بە تێکۆشان کردووە تاوەکو ئەمڕۆ لە ٥٠ ساڵەی تێکۆشاندانی و ڕاگەیاند، بە رێکخستنکردنی گەل و تێکۆشان دەتوانین ئەنجام بەدەست بهێنین و لەم بوارەدا کاری گرنگی کردووە و وتی، 'گەلی کورد لە ژێر چنگی کۆمەڵکوژیدایە، بۆیە پێویستە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی لە دژی کۆمەڵکوژی بکات".

یەپەسە بەشێوازی خەباتی ڕێکخستنکراوی گەلی شۆڕشگێڕی بە هەنگاوی سەرکەوتنی رێبەر ئپاۆ لە ٥٠هەمین ساڵی تێکۆشان دا گورزی گەورە لە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە دەدات و جیهانیان بەسەردا دەڕوخێنێت. با فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە هەست بە هەناسەی ئێمە لە پەنا ملی خۆیاندا بکەن. ئێمە لە هەموو شوێنێکین، چالاکیەکانمان لە دژی پۆلیسی دەوڵەتی فاشیست، ڕێکخراوەکان، هاوبەشەکانیان، پێکهاتەکانیان، کە سیستمی ئەخلاقی کۆمەڵگا تێکدەدەن، بەردەوام دەبێت. خاکی کوردستان بە پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ دەژیەتەوە، بۆیە وەک یەپەسە، یەپەسە- ژن، ڕێگە نادەین ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە لەسەر خاکی کوردستان بێت.

گەلی کورد، کە لە ژێر چەپۆکەى کۆمەڵکوژیدایە، دەبێت بەو ڕاستیە، بە ڕۆحی خۆپاراستن لە دژی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە تێبکۆشێت. ئەم تێکۆشانە پێویستییەکە بۆ هەبوونی گەلی کورد و پێویستە بەم هۆشیارییەوە گەنجان و ژنان و گەلی کورد خۆیان ڕێکبخەن. یەپەسە، یەپەسە- ژن گەلن، هێزی ڕێکخستنکراوی تێکۆشانی گەلە. پێویستە گەلی کورد و گەنجان و ژنانی کورد بە دەستپێشخەریی خۆیان لە دژی ڕژێمی فاشیست هەڵوێست بگرن. پێویستە گەنجان و ژنان پێشەنگایەتیی تێکۆشانی خۆپاراستن بکەن و لە ٥٠هەمین ساڵیادی تێکۆشانی ڕێبەرایەتیماندا داوا لە گەلەکەمان و گەنجان و ژنان و گەنجانی شۆڕشگێڕی تورکیا دەکەین، کە بە شێوەیەکی چالاکانە پشتیوانی لە هەنگاوی سەرکەوتنی یەپەسە بکەن.

چالاکیەکانی مانگی ئاب

ئاماری چالاکییەکانی مانگی ئاب بەم شێوەیەن:

تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەکەی شەهید گوندوز ئاکمەشە لە ٤ی ئابدا دوو جار لە زیندانی جۆری دیی ئامەد لە ئۆتۆمبێلی پاسەوانێکیان دا.

ڕۆژی ٦ی ئاب تیمی تۆڵەی شەهید جودی فەراشین لە یەپەسە – ژن، بە نارنجۆکێکی دەستی لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیس لە وان چالاکییەکیان ئەنجامدا.

ڕۆژی ٩ی ئاب تیمی تۆڵەی شەهید تێکۆشین فارقین لە یەپەسە، لە دژی ماڵی بازرگانان و قاچاخچیانی ماددە هۆشبەرەکان لە ئامەد چالاکییەکیان ئەنجامدا.

تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید چەکوار چوبوک لە ١٢ی ئابدا لە ناوچەی بسمیلی ئامەد لە دژی بی ئای ئێم (BÎM) بە فیشەکی هەوایی چالاکییەکیان ئەنجامدا.

ڕۆژی ١٣ی ئاب تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ڕۆناهی نسێبین لە یەپەسە - ژن، لە ناوچەی دێریکی مێردین ئۆتۆمبێلی جەردەوانێک و ئەندامی ئاکەپە بە ناوی ناشیت تەمەلی سوتاند.

تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەی یەپەسە- ژن بە بۆنەی ١٥ی تەباخ ڕۆژی بەرخۆدانی کوردستان، بە فیشەکی ئاسمانی، نووسین و سوتاندنی ئاڵاکان، چالاکیان ئەنجام دا.

ڕۆژی ٢١ی ئاب تیمی تۆڵەی شەهید سەرخۆبوون لە ئاگری چالاکییەکی مین دانیان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی ئێشکگری دوژمن ئەنجامدا.

تیمی تۆڵەی شەهید ڤەژین زانا لە یەپەسە- ژن، ئیدریس دیری، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە گوندی کەلێی سەر بە گەڤەر دەستی لە شەهیدکردنی وڵات و نیدال دا هەبوو و سیخوڕیی بۆ دەوڵەتی فاشیست دەکرد، لە ٢١ی ئابدا لە چالاکییەکدا سزا درا.

تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید دڵگەش ئازاد لە ٢٦ی ئابدا لە شاری وان لە وێستگەى ترانسڤێرتەری کارەبای ڤەداش-یان دا و لەکاریان خست.

ڕۆژی ٢٧ی ئاب لەلایەن تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەکەی شەهید عەلی تۆڵهەڵدان لە دیلۆک، ئەفسەرێکی شارەزا بە ناوی تورکای کولکو سزادرا.

شەوی ٣٠ و ٣١ی ئاب کاتژمێر ٢٤:٠٠ لە ناوچەی بەن و سەن-ی ئامەد تیمەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید ماهیر ئاندۆک، چالاکییەکیان دژی ڕێبەر ئیسۆیلو و ئەوانەی دەوروبەریان ئەنجامدا، کە کاری فرۆشتنی مادەی هۆشبەریان دەکرد و سیخوڕییان بۆ دوژمن دەکرد".

ژ.ت